نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
پلانی Bی ئەردۆغان

* بورهان حاجی سلێمان


لە دوای 17 رۆژ لە دەستپێكردنی پرۆسە دڕندانەكەی (چڵە زەیتون) هێشتا منداڵە ناشەرعییەكەی پەیمانی ئەتڵەسی باكور (ناتۆ) و جاشەكانی لە سوریا نەیانتوانیوە خاكی پیرۆزی عەفرین گڵاو بكەن و لە سەنگەرە سوورەكانی قەراغ ئەو شارە كۆتایی بە ئەفسانەی پێنجەمین سوپای جیهان و لوت بەرزی و خۆبەزلزانینی توركەنەژادەكان هاتووە.
ئیدی شتێك نەماوە بە ناوی سەركەوتنی ئەردوغان لە روژئاوای كوردستان تەنانەت ئەگەر دیوارێكی ئەو شارەش بە پێوە نەمێنێت و لەبەردەم تەكنۆلۆژیای سەردەم و بێدەنگی وبێهەڵوێستی شەرمنانەی جیهاندا، چیتر ژیان لەو شارە نەمێنێت و چوڵیش بكرێت، چونكە 17 رۆژ بەرگری لە بەرانبەر پەلامارو بۆردومانی بێوچانی سوپایەكی زەبەلاح و بە هاوكاری روسیاو ئێران و جاشە عەرەبەكان و چاوپۆشی ئەمریكا، خۆی لە خۆیدا سەركەوتنێكی پیرۆز و مەزنە،  بەڵام  لە ئەگەری بەردەوامی خۆڕاگری و بەرگری ئەفسانەیی (پەیەدە)ی قەڵغانی هزری و چەتری تەنزیمی یەپەگەو یەپەژە، رەنگە ئەردۆغان پەنا بۆ سیناریۆیەكی نوێ بكات و فەرمان بە لایەنێكی كوردی یان كەسایەتیەكی دۆستی خۆی بكات، تاكو لە نمایشێكدا لە خەلیفە بپاڕێنەوە، بۆ ئەوەی هێرشی سەر عەفرین رابگرێت، بەوەش دەیەوێت دوو مەبەستی سەرەكی بپێكێت:
یەكەم: دەیەوێت ئابڕووی تكاوی خۆی كە ئێستا لەسەر ئاستی جیهان بۆتە مایەی گاڵتەجاڕی، بپارێزێت و شكستی سەربازی خۆی لە ژێر پەردەی هۆكاریی مرۆیی بشارێتەوەو پرۆسەكە رادەگرێت.
دووەمیش: وەكو دەستكەوتێكی نەتەوەیی بۆ ئەو هاوپەیمانە كوردەی خۆی پێشانی بدات و هەوڵی نەزۆكی سپیكردنەوەی رووی رەشی نۆكەرە كوردەكانی خۆی بدات.
بۆ ئەنجامدانی ئەو ئەركە، لەسەر ئاستی كەسایەتی دكتۆر عەلی قەرەداغی باشترین كارەكتەری بەردەستی ئەردۆغانە، بەڵام ئەگەر بە حیزب و لایەنیش بیكات، ئەوە چ لە ناو حیزبە كارتۆنییەكانی رۆژئاوا بێت یان لە باشوری كوردستان، پەكی لەسەر دۆست و هاوپەیمان و نۆكەر ناكەوێت، كە لە دیوە تاریكەكەی مێژوو وەكو پەتایەكی سەردەمێكی مێژوویی پۆلێن دەكرێن.
‌ 1290 جار بینراوه‌
05/02/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved