نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
ئەردۆغان لە مشتەی نێو هەمانەکە دەترسێ !

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان

تورکیا هەر جارەی بەجۆرێک بیانو دەهێنێتەوە سەرکوتکردنی کورد وپێکهاتەکانی باکوری سوریا، جارێک هەوڵی ئەوە دەدا ، کەئەمانە دڕێژکراوەی پەکەکەن وەکو ئەوەی پەکەکەبون تاوانێکی گەورە بێت، یا دونیای دەرەوە نەزانن، کەئەندازیاری سیستەمی فیدراڵی دێمۆکراتی عبداللە ئوێجەلانە، بۆیە تورکیا هەمیشە قەوانە چەواشەکاریەکەی دەکوتێتەوە وجارێکی تر دەڵێ جوداخوازن و دەیانەوێ سوریا دابەش بکەن .
ئیتر بیانوەکانی تورکیا وشەڕەنگێزیەکانی دژ بەکورد کۆتایی نایات ! ئێستاش پەلاماردانی ئەفرین هەر بۆ ئەو ئامانجەیە، کەبەهیچ شێوەیەک دەسەڵاتێک بۆ کورد دروست نەبێت وپاشان کانتۆنەکانیش یەگبگرنەوە، بۆیە ڕژێمی ئەردۆغان لە ئێستادا توانیویەتی قەناعەت بەخەلکی تورکیا بکات، کە پێکهاتنی کیانێک بۆ کورد لەباکوری سوریا ڕاستەوخۆ دەبێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی تورک... لە ٦ ساڵی رابوردودا هەرچیەکی کردوە دژ بەڕژێمی ئەسەد لەدڵنەوایی وسەرپەرشتی کردنی نەیارانی ڕژیمەکەدا لە تاکتیکی تێنەپەراندوە، چونکە ئامانجی سەرەکی تورکیا لەسوریادا،تەنها بۆ ڕێگریە لە دروستبونی دەسەڵاتێکی کوردی! بەڵام لەبەرانبەر ئەو سیاسەتە سەقەتەی تورکیادا لە سوریا، پەیەدە پەیڕەوی سیاسەتێکی ژیرانەو عەقلانی کردوە وهیچ بوارێکی بۆ نەیارەکانی نەهێشتۆتەوە وهەڵگری پرۆژەیەکە بۆ چارەسەری دێمۆکراتیانەی کێشەی سوریا وکۆی پێکهاتەکانی باکوری سوریاش ئەو پرۆژەیەیان پەسەند کردوە... لە کۆتاییشدا هەر پرۆژەکەی پەیەدە سەردەگرێت وڕژێمیش ئەسەدیش لێ سودمەند دەبێ ، چونکە لە پرۆژەکەدا دابەشکردنی خاک وجیاکردنەوەی دەولەتی نەتەوەیی بونی نیە وباوەریان بەپێکەوەژیانی دێمۆکراتیانە و سیستەمی فیدرالیزمی دێمۆکراتی هەیە. لەبەرانبەر ئەم پرۆژەیەدا تورکیای چەترەفیل هاتوە هەرچی گروپی تیرۆرستی سوری وعێراقی و تورکی و ئاسیایی وجیهانی وەکو دەڵەبەبا لەخۆی کۆکردۆتەوە ودەیەوێ فتحی باکوری سوریا بکات .
‌ 818 جار بینراوه‌
07/02/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved