وتار
تێزی بیركردنەوە لەكۆمەڵگەی كوردیدا

زیدان تەها

مرۆڤ گەورەترین جوانترین بونەوەری سەرزەویە و روون و ئاشكرایە مرۆڤ لەسەرەتای دروست بوونیەوە نیشانەی جیاكەرەوی لەگەڵ بونەوەرەكانی دیكەی سەرزەوی، هزر و بیركردنەوەیەتی وە بەدرێژایی مێژوو گۆڕانكاری بەسەر هزر و عەقڵی مرۆڤدا هاتووە وە بەدرێژایی سەدەكانی مێژوو مرۆڤ لەگەڵ عەقڵدا جەنگاوە و فەیلەسووفانیش هەر لەهەوڵی ئاشتكردنەوەی عەقڵ و مرۆڤدا بوون، بۆیە فەلسەفە كاریگەری زۆر بە پێزی لەسەر بیركردنەوە و گەشتن بە حەقیقەت و كارامەییەكانی ژیانی پێ بەخشین كە ئەركی سەرەكی پرسیاركردن بووە لەو شتانەی لە چواردەورمان روودەدەن بۆ ئەوەی بگەین بە راستی پشتی رووداوەكان .
ئێمە لێرە تاكی كورد وەك گیانلەبەرێكی قسەكەر وێنا دەكەین چونكە نیشانەی جیاكەرەوی مرۆڤ و گیانلەبەرەكانی دیكە تەنها هزرە، بەڵام تاكی كورد هیچ هەستێكی بیركردنەوە لەلای گەڵاڵە نەبووە و هەرگیز لەو رووداو و پێشهاتانەی كەڕوودەدەن لە ژیانی رۆژانەیدا و كارلێكی لەگەڵ دەكات تێڕامانی لەلا دروست نابێت كەئەمەش كێشەی فیكری بەدوای خۆیدا رادەكێشێ و كۆمەڵگە بەرەو داڕووخان و ماڵوێرانی دەبات، پرسیار كردن دەمان گەیەنێتە لوتكەی حەقیقەت چ جۆرە حەقیقەتێك ؟ جا حەقیقەتێكی تاڵ بێت یان شیرین بەڵام پرسیار كردن لە كۆمەڵگەی كوردی بەرجەستە نەبووە و زۆرێك لەو شتانەی شمولیەتی پرسیاركردن لە بارەیەوە گرنگە بەڵام لەكۆمەڵگەی ئێمە هێڵی سوورە تەنانەت بیركردنەوە لێشی بەتاوان دادەنرێ كەمەش وادەكات هزر هیچ گەشەكردنێك بەخۆیەوە نەبینێت و بیركردنەوەیەكی دۆگمایی باڵادەست بێت بەسەر كۆمەڵگەدا بۆیە پێویستە تاكی كورد ئەو بەربەست و سنوورانە تێپەڕێنێ و بۆ ئەوەی بگەین بە كامڵ بوونی تەواو .
هۆكاری ئەم دیاردەیەش بۆ پیاوانی ئاین دەگەڕێنمەوە بە تایبەت كەڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لەگەشەكردنی كۆمەڵگەدا هەمیشە لە دژی عەقڵ لە سەنگەردا بوون بەناو دەمڕاستی ئاینەوە هەر خەریكی گەوجاندنی كۆمەڵگە بوون لە دواكەوتن و بەلاڕێدا بردنی كۆمەڵگە زیاتر چیتان كردوە بۆ كۆمەڵگە لە ژێر پاساوی جۆر بەجۆردا دەڵێن ئەیانەوێ كولتوری وەڵاتەكەمان تێكبدەن لێرەشدا خۆیان كردووە بە خاوەنی كولتوور، كولتوور شتێك نیە تایبەت بێ بەوڵاتەوە تاوەكو ئێوە خۆتان بكەن بەخاوەنی كولتوور لەناوچەیەكەوە بۆناوچەیەكی تر وەلەشارێكەوە بۆ شارێكی تر وە لەكەسێكەوە بۆكەسێكی تر جیاوازە بۆیە خۆتان مەكەن بە پاڵەوانی نێو داستانەكان، ئێوە ماڵوێرانی گەورەتان بەسەر ئەقڵیەتی تاكی كوردا هێنا و ئایدۆلۆژیایەكی چەوت و چەپەڵتان بڵاوكردەوە بەناو كۆمەڵگەدا و دەستان گرت بەسەر ئەقڵیەتی كۆمەڵگەدا كاتی ئەوەیە هەمووتاكێكی كورد لەو راستیە تاڵانە تێبگات هەموو ئەو هێڵە سوورانە تێپەڕێنێ و هەموو شتێك جێگەی پرسیارە بۆئەوەی كەس خۆی نەكات بەدەمڕاستی كۆمەڵگە بۆ سەپاندنی ئایدۆلۆژیای خۆیی و قبوڵ نەكردنی بیری بەرانبەر، پێویستە یەكمان قبوڵ بێت رێز لە بیری هەموو لایەك بگرین هەموو كەسێك خاوەن سەروەری بیركردنەوەیە.

‌ 365 جار بینراوه‌
10/02/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved