وتار
راگەیەنراوێك لە نوسینگەی رۆژنامەوانی سالار مەحمود بۆ رای گشتی

سالار مەحمود

سەبارەت بە رێگریەكانی سنوری سمێلكای نێوان باشورو رۆژئاوای كوردستان و رێگری لە چوونی پەرلەمانتار سالار مەحمود بۆ عەفرین لە دوو رۆژی رابردوودا ئەم بابەتە روون بووە،  بەڵام هەزار پاساو هێنانەوە بۆ یەك نا ڕاستی دەكاتە هەزارو یەك نا ڕاستی. بەداخەوە دیوانی پەرلەمان لە نوسینێكدا ویستویەتی پاساو بۆ رێگرییە بەردەوامەكانی دەروازەی پێشخاپور بهێنێتەوە بەبیانوی نووسراو، لەكاتێكدا بەڕێز سالار مەحمود پێشتر لەگەڵ بەڕێز دلێر ماوەتی قسەی كردوەو رازی بووەو ئەویش لەگەڵ سەرۆكایەتی قسەی كردوەو كاك دلێر بە كاك سالار مەحمودی راگەیاندوە كە سەرۆكایەتی پەرلەمان پێیان باشەو ئاساییە. دەتوانێ لەگەڵ وەفدەكە بڕوات تا ئێرە ئەمە رێكارەكەیە. كاك دلێر ماوەتی سەرپشك دەكەین و داوا دەكەین راستیەكان روون بكاتەوە، كە بە كاك سالار مەحمودی راگەیاندوە سەرۆكایەتی پەرلەمان پێیان وتوە پێمان باشە ئەندامی وەفدەكە بێ. دوای لەكاتی رێگریكردنەش بەرێز جێگری سەرۆكی پەرلەمان خۆی لەسەر خەتبووە لە گەڵ بەڕێوبەری مەرزەكەو بە شاهیدی هەموو پەرلەمانتاران پێی راگەیاندوە كە رێگا نەگرن و گران دەكەێتەوەو دەتوانیین نوسراویشتان بۆ بكەین. بەڵام دیارە حەمید دەربەندی كە بەرپرسی مەلەفی رۆژئاوایە، لە پەرلەمان و یاسا دەبێ باڵا دەستتربێ!
لێرەوە رایدەگەیەنین ئەم بابەتە هێندە كەسی نییە ئەوەندەی پەیوەستە بە گرفتێكی جەوهەری ئەویش موراعاتكردنی دڵی خەڵكی تر، پێویستە بابەتەكە بەلاڕێدا نەبرێ خەڵكی كوردستان خۆی دەزانێ جەوهەری كێشەكان چین، بابەتی سوكایەتی بە پەرلەمان وسەرۆكی پەرلەمان و ئەندامانی پەرلەمان تازە نین. حەق وابوو ئەو دیوانی پەرلەمانە داكۆكیان لە یاساو مافی پەرلەمان بكردایە نەك بیانوو بۆ یاسا شكێنەران بهێننەوە. 
داواكارین لێرەوە كۆتایی بەم باسە بهێنرێ چونكە ئیرادەی عەفرین و سەركەوتنی رۆژئاوا گرنگترە. 
هیوای سەركەتن بۆ هاوكارەكانی كاك سالار كە سەربەرزانە گەیشتنە عەفرین و پەیامی گەلی باشوریان نارد كە ئەوەی دەوڵەتی داگیركەری توركیا دەیكات لە عەفرین بەدەستدرێژی لەسەر باشوری دەزانین.
پێویستە ئەم میكانیزمی مامەڵەكردنە بگۆڕدرێ بۆ ئاستێكی مەسئولانە بۆ ئەوەی گیانی یەكڕیزی دروستبێ و كارەساتی تری وەك شەنگال و كەركوك لە ململانێی خۆبەخۆدا روونەدات و ئاگامان لە پیلانی دوژمنانمان نەمێنێ.
بەتایبەتیش هاتنی كونسڵی توركیا بۆ پەرلەمان و پەیامەكانی بۆ پەرلەمان باشترە دیوانی پەرلەمان رونی بكاتەوە بزانین ئەو هەڕەشانە چین؟
لەبەر چەندنی هۆكارو نیگەرانی وبێزاریی خەڵك لەم سیاسەتە چەوتەی دەگیرێتە بەر وا دەكات بەم چەند دێڕە ئیكتفا بكەین ئەگینا خەڵكی كوردستان و رای گشتی زۆر بەرچاویان روونەو پێویستیان بە روونكردنەوەیەك نییە بەرچاویان لێڵ بكات.
نوسینگەی رۆژنامەوانی
پەرلەمانتاری كوردستان
سالار مەحمود
۱۲/۲/۲٠۱۸
‌ 592 جار بینراوه‌
12/02/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved