وتار
وەرزی نوێی حوكمڕانی لە عێراق و چارەنوسی كورد

شێرزاد سەمەد


هەموان لە چاوەروانی وەرزێكی نوێین لە حوكمڕانی، رۆژ بەرۆژ لە روداوە شومەكانی ساڵی 2017 دوورئەكەوینەوە و پێمانناوەتە ساڵێكی نوێ، لە تەواوی عێراق و ناوچەكە بیر لە گۆڕانكای تازە ئەكرێتەوە سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەكان خۆیان ئامادە ئەكەن بۆ هەڵبژاردنەكانی ئایاری ئەمساڵ.
بۆ تێگەیشتن لەئایندەیی حوكمڕانی پێویستە بە وردی بڕوانینە ئامادەكاری و هاوپەیمانەتی و پێگەو دەسەڵات و جەماوەری كوتلە سیاسیەكانی عێراق بە گشتی و كورد بە تایبەتی .
بەو پێییەی لەڕابردووداو تا ئێستایش كۆمەڵگای عێراقی دابەش بوو بەسەر گروپی سیاسی و نەتەوەی و مەزهەبی. گرنگە هەڵوەستە بكەین لەسەر هەریەك لەم گروپانەو لەتوانای سەركەوتنیان تێبگەین.
شیعە
عێراق ناوچەیەكی كێشە لەسەرە بەشێوەیەكی گشتی  بەهۆی رابردووی ئەم وڵاتە لەسەردەمی رژێمی بەعس هەڵە یەك لەدوای یەكەكانی ئەو رژێمەدا، دەستی دەرەكی بە ئاسانی گەیشتە ئەم ناوچەیە و لە ئەنجامی شەڕی درێژ خایەنی عێراق ئێران و دەسەڵاتی كەمینەی سوننە زوڵمی ئەو رژێمە پێشتریش لەسەردەمی پاشایەتی و حكومڕانی (عبدالكریم و عبدالسلام و عارف) كە هەموو ئەمانە سونی بوون و شیعەكان وەك ئۆپۆزسیۆنی رژێمە یەك لەدوای یەكەكان هەڵسوكەوتیان كرد. 
كۆنترین حزبی شیعی عێراقی حزبی دەعوەی ئیسلامییە لەساڵی 1957 دامەزراوە، یەكێك لەكارەكتەرە بەهێز و دامەزرێنەرەكانی ئەو حیزبە (محمد باقر الصدر)ە، دوای هاتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران لە سەر دەستی ئایەتوڵا خومەینی حیزبی دەعوە زیاتر گەشەی كردووەو بووە جێیی ئومێدی شیعەكانی عێراق، دواتر لەساڵی 1982 ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی دامەزرا شانبەشانی  سوپای ئێران شەری عێراقیان كرد خاوەنی فەیلەقی بەدرن .
ئەم حیزبە شیعیانە و چەندینی تر كەلەدوای رووخانی سەددام لە 2003 دامەزراون و سەرەتا هاوپەیمانەتی بە هێزیان هەبوو. دواتر بەهۆی ململانێ لەسەر دەسەڵات چەندین جیابونەوە و چەندین هاوپەیمانی تازەیان پێكهێنا توانیویانە لەهەڵبژاردنەكانی رابردوو دەسەڵاتی سیاسی بگرنەدەست.

بۆ هەڵیژاردنی ئایندەی عێراق دوو بۆچوون هەیە لەسەر شیعەكان
یەكەم: پێیانوایە ماڵی شیعە لە ئێستادا پەرتەوازەیە بە هۆی جیابوونەوەكانی ناو ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی كە خۆی لە (فەزیلە و ئەنجومەنی باڵا و ڕەوتی نوێی حكمەوە ململانێی ناو حیزبی دەعوە لەنێوان (عبادی و مالكی ) لەلایەكەی تری.
بە هۆی شەری داعش و دروست بوونی میلشیاكانی حەشدی شەعبی  شیعی كەدەیان گروپی چەكدارن و لەهەڵبژاردنەكانی مانگی ئایار ركابەری یەكتری ئەكەن بە پێی پێگەی جەماوەری خۆیان لە شارەكانی خوارو و ناوەراستی عێراق.
دووەم: ئەوەیە كەڕەگی هەموویان یەكە و مەرجەعی باڵای شیعەكان و رۆڵی ئێران لەسەریان لەكۆتاییدا زۆربەیان لەیەكتر نزیكن دەكاتەوە بۆ ئەوەی پێگەیان لەعێراق بە بەهێزی بمێنێتەوە، ئەم بۆچوونەشیان واقعی ترە.
پێشبینی دەكرێ  لەهەڵبژاردنی ئایندە هەریەك لەمالكی و عبادی  دوو ركابەری سەرەكی ناو ماڵی شیعە بن، هەریەكەیان لیست و قەوارەی نوێیان پێكهێناوەو حیزبی سیاسی و عیلمانی و سونیشیان لەگەڵە، جیا لەو دووكەسە هادی عامری بە پاڵپشتی ئێران (أئتلافی فتح) ی پێكهێناوە لە 18 كیان كە باڵی سیاسی حەشدی شەعبی شیعی دیارترینیان (بدر وعصائب اهل الحق)ە  
لەدوای هەڵبژاردن لەكۆتایدا بە نزیك بوونەوە لە هەر یەك لەو دوو ركابەرە وە بۆ بە دەستهێنانی پۆستی ئەمنی باڵا لە حكومەتی ئایندەی عێراق دەتوانێ كاراكتەری یەكلاكەرەوە بێ بۆ سەرخستنی یەكێك لەو دوو ركابەرە بۆ سەر كورسی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی ئایندەی عێراق و پێویستە رۆڵ و پێگەی جەماوەری سەركردەی رەوتی سەدریەكان لەبەرچاو بگیرێ كە لەم چەند ساڵەی دوایی توانیویەتی ناڕەزایی شەقام بجوڵێنێ دژ بە دەسەڵات بەهۆی خراپی بەرێوەبردن و گەندەڵی بژێوی خەڵك هەروەها خاوەنی باڵی سەربازییە وەك سرایا سلام و سوپای مهدی و لیوای یوم الموعود لەئەنجومەنی نوێنەرانی ئێستا خاوەنی 34 كورسیە، ئەوەش بۆ هەڵبژاردنی ئایندەی عێراق كوتلەیەكی سەربەخۆی پێكهێناوە بەناوی (الاستقامە)و كاندیدەكانی لەخەڵكی تەكنۆكرات دیاری كردووە و هیچ كام لەكەسایەتییە كۆنەكانی تیانییە .
سوننە
بەو پێیەی (سلیم جبوری ) لەئێستادا سەرۆكی پەرلەمانەو (ئوسامە نوجێفی) پێشتر سەرۆك پەرلەمان بووە ئەم دوو كەسایەتییە پێگەی بەهێزیان لەناو سونەكان هەیە، لەموسڵ و دیالی ئەم دوو ڕكابەرە سوننەیەش وەك عەبادی و مالكی لەدوو هاوپەیمانیەتی جیاوازدا خۆیان ئامادە كردووە. بۆ هەڵبژاردنی ئایندە، بەڵام وا چاوەڕوان دەكرێ كوتلەی ( أئتلاف الوگنیە) كە 26 كیانی سیاسی لەخۆدەگرێ كەسایەتی یە دیارەكانیان (ساڵح موتلەگ و ئەیاد علاوی و سەلیم جبوری )ن پێشكەوتنی بەرچاو بە دەستبهێنن.
هەروەها هاوپەیمانی (التچامن العراقی) بە سەرۆكایەتی (ئوسامە نوجێفی) كە 11 كیان لە خۆ دەگرێ دیارترین كەسایەتی ئەم هاوپەیمانە تی یە دەوڵەمەند و سیاسی (خمیس خنجر )ی تێدایە كەسایەتیەكی دیاری شەقامی سوننییە و خەڵكی فەللوجەیە.
پێشبینی دەكرێت دوای هەڵبژاردنەكان سوننەكان لەنێوان خۆیاندا رێكبكەون لە پێناوی بە دەستهێنانی چەند دەستكەوتێك لەحكومەتی ئایندەی عێراق كە زۆر بەلایەنەوە گرنگەو هەمیشە داوای پۆستی سەرۆك كۆماریان كردوە، هەروەها وەزارەتی بەرگری و چەند وەزارەتێكی سیادی تر بەوپێیەی براوەی دووهەم ئەبن لە دوای شیعەكان.
كورد
ئەمجارە كورد خراپترین ئامادەكاری كردووە بۆ هەڵبژاردنەكان بەوپێیەی بەچەندین لیستی جیاجیا بەشدارەو بەهۆی سیاسەتی ناتەندروستی چەند ساڵی رابردوو، ناو ماڵی كورد پەرتەوازەیە و پێگەی كورد زۆر لاوازە لە بەغدا و چەندین ساڵە لە پاشەكشەی بەردوامە.
 چاوەڕوان ناكرێ ئەو دەستكەوتانەی كە لە چەند ساڵی رابردوو بە دەستی هێنابوو جارێكی تر بە دەستی بهێنێتەوە ڕەنگە چەندین پۆستی گرنگ لە دەست بدات لە ناویاندا پۆستی سەرۆك كۆمار كە لە هەڵبژاردنەكانی ڕابردوو بە دەست كوردەوە بووە هەمیشە رۆڵ و كارێزمایی سەرۆك (مام جەلال) رێگر بووە لەبەردەم گۆڕانكاری لەسەر چەندین بڕگە و بابەتی دەستوری كە دژ بە كورد هەوڵی بۆ ئەدرا.
بەو پێیەی ئەو دەستورەی كە كورد بە زامنی مانەوە و بەستنەوەی بە عێراقەوە دەزانێ، ئەوەیش لەبەردەم مەترسی گەورەیە كێشەی زیاتر بۆ كورد و قەوارەكەی دروست دەبێت.
پێشبینی دەكرێ كورد توشی شكستی زیاتر بێ، ئەگەر نەتوانێ پێگەی خۆی بە هێز بكاتەوە لەگەڵا ووڵاتانی زلهێز و لەگەڵا هێزە سوننی و شیعیەكان كە ئەمەش كارێكی قورس و دژ بەیەكە بەنزیك بوونەوە لەلایەك لایەكی تر دوور دەكەوێتەوە باشترین بژاردە لەبەردەم كورد رێكخستنی و یەكخستنی ناو ماڵی كورد و گۆرانكارییە.
 ئەوەش بە چاكسازی لە سیستەمی ئیداری و حوكمڕانی و گرنگیدان بەكاری پێكەوەیی و كۆكردنەوەی جیاوازییەكان دەكرێ.



‌ 859 جار بینراوه‌
17/02/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved