وتار
پڕۆسەی سیاسی لە عێراق بەرەو ئیفلیج بوون هەنگاو دەنێت

نەوزادی موهەندیس




ئەو وڵاتەی ناوی عێراقە و تەمەنی دامەزراندن و دروستكردنی بەشێوەیەكی سەپێنراو و زۆرەملێ‌ و لەلایەن دەوڵەتانی داگیركار و ئیستیعماری سەدەی بیستەوە تەنها تەمەنی بریتیە لە 98 ساڵ،بەڵام هەر لەسەرەتاوە بە شێوازێكی نامۆ و سەیروسەمەرە دروسكرا لە فوسەیفسائێكی هەمەجۆر وعەجیب و غەریب لە نەتەوە و ئاین و مەزهەبی جیاواز،كە نە كەلتور و نە ئابوری و نە سیاسەت و تەنانەت نە جوگرافیایەكی هاوبەشیش كۆیانی دەكردنەوە، هەربۆیە ئەم وڵاتە عەجیب و غەریبەی كە ناونرا عێراق تاكو ئێستاكە هەروا ماوەتەوە بە سەیروسەمەرەیی،چونكە هیچ جۆرە پێشكەوتن و گەشەكردنێك نە بەسەر عەقڵیەتی حوكمڕانان و دەسەڵاتدارانیدا هاتوە ونە وڵاتەكەش بۆخۆی بۆتە وڵاتێكی گەشەكردوی ئابوری و سیاسی و ئەمنی و بەبەردەوامی بەدەست كێشە و ململانێ‌ ناوخۆییەكان لەلایەك ولەلایەكی تریشەوە لەگەڵ دەرودراوسێكانیدا لەناوچەكە و دواتریش لەگەڵ رەوت و ئاڕاستە و نەزمی نوێی جیهاندا وێك نایەتەوە و ناتوانێت خۆی بگونجێنێت و هەر بە وڵاتێكی پڕ لەشەڕ و شۆڕ وجەنگ وكوشتار و وێرانكاری و دواكەوتویی و هەژاری دەمێنێتەوە هەرچەندە یەكێكە لە وڵاتە دەوڵەمەندەكان بە سەروەت و سامانە مرۆیی و سروشتیە زۆر وزەوەندەكانیەوە.
لەئێستادا عێراق دوای 15 ساڵ لە رزگاربوونی لە خراپترین دەسەڵاتی تاكڕەوی لە ناوچەكەدا،بەڵام هێشتاش ئایندەی عێراق و گەلانی عێراق روون نیە،نەك هەر روون نیە بەڵكو ئایندەشی بەرەو تاریكتر هەنگاو دەنێت لەسایەی عەقلێەتێكی دواكەوتوو قەتیس ودۆگمای تایەفی و ئاینی زۆرینەی شیعە مەزهەبەوە،كە بەبەردەوامی لەهەوڵی خۆسەپاندن و زیاتر چەسپاندنی زۆرینەی دەسەڵاتی مەزهەبی خۆیان دەدەن و گەرەكیانە بەشداریەكی راستەقینە بە هیچ پێكهاتەیەكی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی تر نەكەن لە عەرەبی سونە و كورد و توركومان و مەسیحی و ..هتد.ئەوان بەنیازن لە ئایندەدا و بەتایبەتیش دوای ئەم هەڵبژاردنەی پەڕلەمانی عێراق لە 12/5/2018دا حكومەتێكی زۆرینەی تایەفی شیعە مەزهەب پێكبێننكە تەنها خۆیان باڵادەست بن ،ئەمەش ئاشكرایە بە رێنوێنی و پشتگیری سیاسی و ئابوری و ئەمنی دەوڵەتی ئێران جێبەجێ‌دەكرێتو درێژەدانە بەهەمان ستراتیژیەتی ساڵی 1979 بۆ هەناردەكردنی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانی بۆ ناوچەكە بە رابەرایەتی ئایدیایەكی مەزهەبی توندڕەوی وەلی فەقێ‌،بەداخەوە وڵاتێكی وەك عێراقبەو هەموو توانا مرۆیی و سروشتیە گەورەیەوەی كە دەكرێت ببێتە وڵاتێكی خۆشگوزەران و رەفا و پێشكەوتووی ناوچەكە، بەڵام بەهۆی بونە پاشكۆ بۆ سیاسەتەكانی وڵاتانی ئێران بەتایبەتی و دواتریش گوێگرتن بۆ توركیا تەنها بۆتە جێبەجێكارێكی گوێڕایەڵی ئامۆژگاری و هەڕەشەكانی ئەوان و خۆی ئیڕادە و ئیدارەی وڵاتی لەدەستداوە.
بەخوێندنەوەیەكی وورد بۆ بەرنامە و كار و گوتاری شیعەكان بەبێ‌ جیاوازی لەنێوان باڵ و رەوت و حیزب و سەركردە عیلمانی و ئاینیەكانیشیان پێشبینی دەكرێت هەمویان ببنە هۆكاری سەرەكی بۆ پەرتو دابەشبوونی ئەم وڵاتەی كە ناوی عێراقە بەهۆی ململانێ‌ توندەكانیان لەسەر گرتنە دەستی دەسەڵات و ئێرانیش هەمیشە خۆشكەری ئاگری دووبەرەكی و ناوخۆییە لەنێوانیاندا و هەرجارەی پشت و پەنای یەكێكیان دەگرێت و كامیان گوێڕایەڵتر بێت ئەوا چانسی بەهێزە و بازی بەخت بۆ چوونە سەرتەختی شاهانە بەسەریەوە دەنیشێتەوە.چونكە هیچ كات ئێران بە درێژایی مێژوو عێراقێكی بەهێزی نەویستوە و هەمیشە لەهەوڵی بێهێزكردن و لاوازبونیدا بوە و ئێستا ئەو هەلە زێڕینەی بۆ هاتۆتە پێشەوە هەربۆیە هیچ كەمتەرخەمی و ساردیەك نانوێنێت بۆ جێبەجێكردنی ئامانجەكانی.
هەربۆیە ململانێی ناوخۆیی و نێوماڵی شیعەكان ساڵ بەساڵ توندتر دەبێت وزیاتر لێكدەترازێت، شیعەكان بۆخۆیان هۆكاربوون بۆ گەڕانەوەی پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا بۆ چوارگۆشەی یەكەم،و دواتریش ململانێكان و تەنانەت دژایەتیەكانیشیان لەگەڵ هەریەكە لەسونەی عەرەب و كوردیشدا هێندەی تر ئەو پڕۆسەیە بەرەو ئیفلیح بوون دەبات نەك پێشكەوتن و ئایندەیەكی گەشتر. بۆیە پڕۆسەی سیاسی لە عێراقدا بەم شێوەیە و لەسەر دەست و نیەتی پێشوەختەی شیعەكان هەنگاو بەرەو قەتیس و دۆگمابوون و دواتریش ئیفلیج بوون دەنێت،چونكە ئەوان گەرەكیانە كە سونەی عەرەب و كوردیش لەناو ئەو پڕۆسەیەدا نەمێنێت و دواتر بۆخۆیان ببنە حاكم و حوكمڕٍانی رەهای عێراق،چونكە ئەوان لە بنچینەدا نەبڕوایان بە بنەما دیموكراسی و ئازادی و تەوافوقی سیاسی و پێكەوەژیان و كاركردن نیە و رێزیش لە مافی چارەنوس و بڕیاری گەلانی عێراق ناگرن كە بەزۆرینە دەنگیان بە دەستورێك داوە كە مافەكانیان پارێزراو بێت و عێراق دوور بخاتەوە لە دەسەڵاتی تاك حیزبی و سەركردەیەكی تاكڕەو كە بڕوای بە گیانی برایەتی و تەبایی نەبێت و بڕوای بە سیستەمێكی دیموكراسی و فیدڕاڵی نەبێت كە هەموان بە قەوارە و جوگرافیا و توانای خۆیان بەشداریەكی ئازادانە و ئارەزومەندانەی تیابكەن بۆ پێشكەوتن و دابینكردنی خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم تاك و گروپ و تەواوی كۆمەڵگای عێراقی.
پێدەچێت لەكۆتایی رێگاكەشدا لە ئەنجامی فشارە سیاسی و ئابوری و ئەمنیەكانەوە هەریەكە لە سونەی عەرەب و كورد بەجیا رێگاچارە وئایندەی خۆیان دیاریبكەن و هەردووكیان بەجیا روو لە دەرەوەی سنورەكانی ئێستای عێراق بكەن و قەوارە و دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان رابگەیەنن و چیدی لەو وڵاتەدا نەمێننەوە كە هەر لەسەرەتاوە بە هێز و بە تۆپزی پێكەوە لكێنراوە،لەوكاتەشدا ئیدی وڵاتێك نامێنێت بەیەكویەكگرتوویی خاك وگەلانی بەناوی عێراقەوە و ئاشكراشە ئۆباڵەكەشی دەكەوێتە ئەستۆی زۆرینەی دەسەڵاتداری شیعە مەزهەب.

‌ 662 جار بینراوه‌
17/03/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved