وتار
هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان

مەلا شاخی


له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌وڵاتی ئێمه‌شه‌وه‌ ئاڵا هه‌میشه‌ سمبولی شانازی و پێناسه‌ی وڵاتان و گه‌لان و سوپاكانیان و په‌رچه‌می كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كان و هه‌ندێجاریش له‌پێناوی شه‌كانه‌وه‌یدا قاره‌مانان گیانی خۆیانیشیان كردۆته‌ قوربانی...
ئاڵای كوردستانیش ئاڵایه‌كه‌ به‌پێی یاسای ژماره‌(14)ی ساڵی1999ی په‌رله‌مانی كوردستان بۆته‌ سمبولی ئه‌م هه‌رێمه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. دواتریش به‌ یاسای ژماره‌(48) رۆژی 17ی كانوونی یه‌كه‌م كرا به‌ڕۆژی ئاڵای كوردستان به‌پێی مادده‌ی(141)ی ده‌ستووری عێراقیش هه‌موو ئه‌ویاسایانه‌ی له‌نێوان ساڵانی   1992بۆ 2003 ده‌رچوون به‌فه‌رمی ناسێنراوون .
ده‌رباره‌ی ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كانیش هیچ ده‌قێكی ده‌ستووری نییه‌ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان  و عێراق پێكه‌وه‌ قه‌ده‌غه‌ بكات.
به‌نیسبه‌ت پارێزگای كه‌ركوكیشه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی بڕیاری داوه‌ كه‌ ئالای كوردستان و عێراق پێكه‌وه‌ هه‌ڵبكرێن.. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ دوای درووستكردنی هه‌ندێكێشه‌..دادگای باڵای فیدراڵی هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستانی به‌ ده‌ستووری داناوه‌.
سه‌یره‌ ..بینیمان و ده‌بینین له‌ توركیا و ئه‌وروپا و سه‌رانسه‌ری جیهان ئاڵای كوردستان شه‌كایه‌وه‌ و ده‌شه‌كێته‌وه‌، كه‌چی له‌وڵاتێكی فیدراڵی وه‌ك عێرا قدا رێگری لێ بكرێ..؟
دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌رو داگیركردنه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕێندراوه‌كان جاروبار لێره‌و له‌وێكێشه‌ بۆ هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان دروست ده‌كرێ، له‌كاتێكدا له‌سه‌ر باره‌گاكانی پێكهاته‌كانی تر ئاڵای توركیاو ئاڵای هه‌مه‌جۆری مه‌زهه‌بی تر به‌بێهیچ ده‌قێكی یاسایی و ده‌ستووری ده‌شه‌كێنه‌وه‌.
دبا پێكه‌وه‌ به‌ ئاشتی و ته‌بایی هه‌ر كه‌سه‌و ئاڵای خۆمان هه‌ڵبـكه‌ین و رێزی له‌ مافه‌ڕه‌وا یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان بگرین...
تۆ له‌ عێراق و له‌ ئێران و ڕۆم.
ئاڵای خۆت بۆ خۆت..
ئاڵای خۆم بۆ خۆم.

‌ 166 جار بینراوه‌
07/04/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved