نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كەركوك لە نێوان گەشەكردن و پوكانەوەدا

هیوا نه‌جات



كێشەی كەركوك چەند تایبەتە بە پارێزگاكەوە هێندەش پرسێكی نێودەوڵەتی و گرنگە، بۆیە چارەسەركردنی كێشەكانی ئەم پارێزگایە هێندە ئاسان نین و لە هەمان كاتدا هێندەش سەخت نین تا وەك بابەتێك ئەستەم تەماشا بكرێت.
پرسی كەركوك چەند بۆ تاكی كورد كێشەیەك نیشتیمانییە، لە لایەكترەوە بۆ هاوڵاتیانی شارەكە كێشەیەكی ناوخۆییە بەو مانایەی ئەو گرفتانەی بۆ خەڵكی شارەكە دروست بوون لە چوار چێوەی پارێزگاكەدا، راستەوخۆ پەیوەندی بە ژیانیانەوە هەیە نەك وەكو ئەوەی تەنها بینەری رووداوەكان بن.
لەم گۆشە نیگایەوە دەپرسین بۆچی تا ئێستا ئەم شارە هیچ بەرەوپێشچوونێكی گەورەی بەخۆیەوە نەبینیوە؟
هۆكارەكەی دەگەڕێنمەوە بۆ سیاسەتی هەڵەی بەڕێوەبردنی پارێزگاكە لەلایەن دەسەڵاتدارانی كوردەوە، جا چ لە رووی سیاسییەوە یان لە رووی خزمەتگوزاری و خزمەتكردنی شارەكەوە.
ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ هەڵبژاردنی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەبینین كورد توانی براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكە بێت لە شارەكەدا، بەڵام نەك نەیتوانی لە ئاست متمانەی دەنگدەرەكانی بێت، بەڵكو بەتەواوی پێچەوانەی ئەو بانگەشانەبوو كە بۆ بەدەستەوەگرتنی شارەكە كردبووی.
لەبەر ئەوەی كورد توانیبووی متمانەی بەشێك لە پێكهاتەكانی تر بەدەست بهێنێت، ئەوە هۆكارێك گرنگ بوو تا زۆرینەی دەنگەكان بەدەستبهێنێت، بەڵام ئەمجارە نەك ناتوانێت متمانەی پێكهاتەكانی تر بۆخۆی بگەڕێنێتەوە، بەڵكو لەدوای ریفراندۆمەوە هاوڵاتیانی كوردیش باوەڕیان بە دەسەڵاتی كوردی نەماوە.
هۆكارێكی تر هەیە كە زۆر بە گرنگی دەزانم نەبوونی هۆشیاری كۆمەڵایەتییە، چونكە تا ئێستا هێندەی تەماشای چارەسەركردنی كێشەكان بە ئایدۆلۆژی ناسیۆنالیزمانە كراون و هەوڵ دراوە مامەڵە لەگەڵ ئەمری واقعدا بكرێت، هیچ گرنگی بە دەستورو بیركردنەوە لە پێكەوە ژیانی سەرجەم پێكهاتەكان پێكەوە و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان نەدراوە.
ئەگەر خەڵكی شارەكە خۆیان چارەسەری كێشەكانیان نەكەن و چاوەڕوانی حیزبەكان و لایەنی دەرەكی بكەن هیچ ئەنجامێكیان دەستگیر نابێت.
وەك نەوشیروان مستەفا دەڵێت: سەركەوتنی جوڵانەوەی راپەڕین و ئەو دەستكەوتانەی بەدەستمان هێناون لە سلێمانی و دهۆك و هەولێر بەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ تێكۆشەرەكانی كەركوك. بەڵام بۆ تێكۆشەرانی شارەكە رۆڵیان لە بەرەوپێشبردنی شارەكەی خۆیان نەبینیوە؟
 پێموایە چونكە تێكۆشەرمان زۆرە بەڵام بەداخەوە بە هەناسەی شۆڕشگێڕانە تەماشای سیاسەت دەكەن لەبری بیركردنەوەو گیانی خزمەت، پێویستە ویستی دەسەڵات بگۆڕن بۆ مەیلی خزمەت.
چارەسەركردنی كێشەكان بە بیركردنەوەو هەنگاونان بەرەو گۆڕانكاری دەبێت، لەبەرئەوەی مەیلی چاكسازی لەخڵەكدا گۆڕانكاری دروست دەكات نەك حیزبەكان.
ئەگەر كەركوك بتوانێت ببێت بە گۆڕەپانی مەرگی سیاسی بۆ هەر سیاسیەوانێك كاتێك لە پەیڕەوەی مرۆڤانەی خۆی لادەدات كە نمونەمان زۆرە، ئەوا دەتوانێت ببێت بە قوتابخانەیەك بۆ چاكسازی و ژیانێك خۆشتر.
قسەی كۆتایم ئەوەیە تا دەرس لە هەڵەكان رابردوو وەرنەگرین، ناتوانین هەنگاو بۆ ئایندەیەك گەش بنەین، تا تاوانبار سزای هەڵەی وەرنەگرێت ئیتر تاوان بۆ هەموان رەوا دەبێت.



‌ 955 جار بینراوه‌
20/04/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved