وتار
پەیوەندی پەرلەمانتارو هاوڵاتی

یوسف تەها



یەكێك لەو دیاردانەی كە خەڵك گللەییان لەبارەیەوە هەیە ئەوەیە كە هەندێك لە كاندیدەكان دوای دەرچوون و چوونیان بۆ بەغدا لوتیان بەرزدەبێـ و ئاوەڕ لە دەنگەدرانیان نادەنەوە... لێرەدا دەپرسین ئایا چی بكرێت بۆ ئەوەی ئەو غرورەی هەندێك لە پاڵێوراوەكان دوای دەرچوونیان بۆ پەرلەمان دەیانگرێت، نەمێنێت ؟ بۆ ئەوە دەبێت هاوڵاتی لە بنەماكانی دیموكراسییەت تێبگات كە بریتین لە سێ جۆرە سیستەم. 
 -دیموكراسی راستەوخۆ -واتە گەل خۆی سەرچاوەی بریارە بە شێوەیەكی راستەوخۆ بریار لە پرسە چارەنوسازەكان دەدات خۆیان نوێنەری خۆیانن بەلام ئەم جۆرەیان لە ئیستادا بەهۆی كۆمەلێك هۆكار و زۆربونی ژمارەی دانیشتوان كاری پێناكرێت لەگەل واقع و لرژیكی زۆربوونی دانیشتوانداناگونجێت.
 - دیموكراسی ناراستەوخۆ یان (نوێنەرایەتی) واتە هەلبژاردنی نوێنەرەكان لە لایەن گەل ناردنیان بۆ پەرلەمان بە نوێنەرایەتی خۆیان وەك ئەوەی ئێستا لە عێراق و كوردستان زۆربەی ولاتانی دەوروبەر پیادە دەكرێت ئەمەیان لایەنی باشی هەیە بەلام لایەنی خراپی ئەم جۆرەیان ئەوەیە گەل بە درێژای خولی پەرلەمانی بۆی نیەو ناتوانێت لێپێچینەوە لەو كاندیدە بكات جا بەلێنەكانی جێبەجێبكات یاخود نا ،ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی كە كاندیدی هەلبژێردراو استغلالی دەنگدەرانی بكات تەنها ئەو كاتە گرینگیان پێبدەدات تا دەردەچێت دوای ئەوە بریاری گەل یان ئەو چەند هەزارەی دەنگیان پێداوە هیچ كاریگەری نابێت لەسەر خودی پەرلەمانتار هەتا ئەگەر بە رێژەی ئەو دەنگانەی بۆی چوە واژوو كۆبكرئتەوە بۆ لادانی ئەوا هیچ كاریگەری نابێت لەسەر پەرلەمانتار وەكو ئێستا لە دۆخی هەنوكەیدا هەیە لە عێراق و كوردستاندا
- دیموكراسی نیمچە راستەوخۆ ئەم جۆرەیان بەهەمان شێوەی جۆری دیموكراسی راستەوخۆیە گەل نوێنەری خۆی هەڵدەبژرێت بۆ پەرلەمان بەلام جیاوازیەكەی ئەوەیە دوای دەرچونی كاندیدی پالێوراو بۆ پەرلەمان گەل پەیوەندی لەگەلی ناپ
بچرێت و دەتوانرێت لێپێچینەوە لەم پەرلەمانتارە بكات لە رێگەی واژوو كۆكردنەوە بە رێژەی ئەو دەنگەی بۆی چوە دەتوانرێت متمانەی لئ بسەندرێتەوە ئەگەر پەرلەمانتار نەیتوانی ئەو كارنامەیە جێبەجێبكات كە لەم رێگەیاوە دەنگدەری بۆ خۆی راكێشاوە  ....
لە چوارچێوەی خوێندنەوەی هەرسێ بەشەكە دیموكراسی نیمچە راستەوخۆ باشترین بژاردەیە چونكە پەیوەندی دەنگدەرو پەرلەمانتار بەدرێژای خولی پەرلەمانی دەمێنێت و ئەوكات پەرلەمانتاری هەڵبژێردراویش ناتوانێت ئیستغلالی دەنگدەرانی بكات و ئیلتزاماتاكانی بە شێوەیەكی باشتر جێبەجێ دەكات، چونكە هەمیشە لە ژێر چاودێری گەلدا دەمێنێتەوە و گەل هۆشیاری سیاسی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت.




‌ 668 جار بینراوه‌
27/04/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved