وتار
مۆدیلیكی سیاسی هەڵەو ناتەندروست لەكوردستان

یوسف تەها


ئیستا مۆدیلێكی نوێ هاتۆتە نێو حیزبایەتی كردنی كوردستانەوە ئەویش لەسەر پارەو داهاتی  حیزبیك خۆ دەوڵەمەند بكەیت، خۆ پێبگەینیت و خۆت بناسینی و خۆت بكەیتە كادیرێكی دیارو هەرچی پارەو داهات هەیە بەشدار بی تێیدا و شەریك بیت، بەڵام كاتێك پارەو داهات نەماو ڕووی لەووشكردن كرد بە ئیدعای گەندەڵی و دزی و ناشەفافی واز لەو حیزبە بینیت و بە پارەو داهاتی ئەو حیزبە كارو بزنسێكی سیاسی  تازە بكەیت و دژی ئەو حیزبە رەخنە بگریت كە خۆت بەشێكی سەرەكی بووی لەو حیزب و سیستەمە و خەڵكی وا چەواشە بكەیت پێشینان وتەنی كە دەڵێن نە بات دی بێ و نەباران! 
بەڵام ئەم مۆدیلە لە حیزبایەتی كردن سەركەوتوو نابیت و شكست خواردوە، چونكە تاكی ئەم وڵاتە  بە تایبەتی جیلی نوێی دوای ڕاپەڕین ئاستی تێگەشتووی و رۆشنبیری  گەشتۆتە ئەو ئاستێك كە لە نیازو مەبەستی هەموو ئەو كەس و لایەنانە تیبگات و ئامانجی پشت كارە ئامانجەدارەكانیان بزانێت، ئەم مۆدێلە لەحزبایەتكردنی ئێستا كە چەن لایەنەێك و كەسایەتی دەیكەن جگە لەدەوڵەمەنكردنی چەند كەسێك و بەخشینەوەی كۆمەڵێك ئیمتیازات هیچی لێ سەوز نابێت چونكە لە قۆناغەكانی پێشووتردا تاقیكراونەتەوە ئەزموونێكی وا جوانیان نییە كە شایستەی ئەوە بن لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا سیاسەت بكەن و جڵەوی حوكمڕانی بگرنەدەست.


‌ 301 جار بینراوه‌
08/05/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved