وتار
تیرەكان روو لە یەكێتین ئەم جارەیان لە رێی بەرهەم سالح-وە

ئەحمەد رەفیق


لە هەردو و هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان (2009 و 2013) پارتی لە رێگەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە، گرەوی لە سەر كەوتن و هەڵوەشانەوەی یەكێتی كرد، بەڵام چەند مانگێك دواتر و لە هەڵبژاردنەكانی (201٤)ی پارلەمانی عیراقدا، بە جیاوازی چەند كورسییەك لەگەڵ پارتی، یەكێتیی بوەوە هێزە كاریگەر و حیساب بۆ كراوەكەی جاران.
جارێكی كە پارتی دەیەوێ لە رێی بەرهەم سالح-ەوە چانسی خۆی تاقی بكاتەوە و هەمان سیناریۆ دژ بە یەكێتی دوبارە بكاتەوەو لە رێی هاوپەیمانێتییەكەی بەرهەم-ەوە گوایە یەكێتی پێ لاواز بكەن، بەڵام پێدەچێ هێشتا پارتی حاڵی نەبوبێ؛ حزبێك ئەندازیاری راپەڕین و فیدڕاڵی بێ، خاوەن (20) هەزار شەهید و سەدان هەزار ئەندام و لایەنگر بێ.. چۆن دەكەوێ؟!
بەپێی شارەزاییم لە بواری میدیا، تێبنیم كردووە لە هەردوو كەناڵی (رووداو-k24)ەوە بە تەكنیك و شێوازی جیا، پڕوپاگەندە بۆ بەرهەم ساڵح دەكرێ و، وەك “فریاد رەسی زۆنی سەوز” بە شان و باڵیدا هەڵدەدرێ، هەروەها فۆكس كردنە سەر كەركوك و دەڤەری راپەڕین و سۆرانیش لە لایەن بەرهەم سالح و، وەگەڕخستنی كادریرانی پارتی لەو ناوچانە بۆ خزمەتی هاوپەیمانێتییەكەی بەرهەم، ئاماژەگەلێكی روونە كە بەرهەم و هاوپەیمانێتییەكەی دەستكردی ئەم و ئەون!

‌ 284 جار بینراوه‌
08/05/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved