نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
داواكەی عەبادی نالۆژیكی و ناقانونیە

لەتیف فاتیح فەرەج


1
 داوای عەبادی بۆ بە دەست جیاكردنەوەی دەنگەكانی كەركوك ، جگە لەوەی داوایەكی سیاسی و ناجۆرە ، داوایەكی نالۆژیكی و نایاساییشە ، لەبەر ئەوەی ناكرێت  كەركوك  لە 17 پارێزگاكەی تر جیا بكرێتەوە ، تەزویرو ساختەش هەر لە كەركوك نەكراوە، لە هەموو پارێزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستانیش كراوە ، ئەم داوایە لە بنەڕەتا بۆ چارەسەركردن نیەو دەشێت ببێتە هۆی شێواندنی زیاتر ، راستە لە كەركوك جگە لە عەرەب و توركمان لایەنە كوردیەكانیش سكاڵاو رەخنەو سەرنجیان هەیە ، بەڵام ئەمە بۆ سلێمانی و هەولێرو دهۆك و بەغداو موسڵ و تەواوی پارێزگاكانی تریش هەر وەسایە ، ئەوە خێرە لە كەركوك ئەوە بكرێت و لە هەولێرو بەغداو موسڵ نەكرێت .
2
 پرۆسەكە لە هەموو عێراقدا لە ژێر پرسیاردایە ، نەك لە كەركوك ، هەموو عێراقیش بە نائومێدیەكی زۆرەوە چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان ، بۆیە رێژەی بەشداری لە هەموو پارێزگاكان كەم بووە ، باشە كە رێژەی بەشداری كەم بووە ، بە تایبەت لە كەركوك ناكرێت عەبادی كە هێشتا سەرۆك وەزیرەو دەبێت وەكو یەك سەیری هەموو هاونیشتمانیەكانی بكات ، ئەم داوایە بۆ كەركوك بكات و بۆ شوێنی تر نا ، ئەگەر لایەنە كوردیەكان و سەرۆك كۆماری عێراق و حكومەت و پارلەمانی كوردستانیش بە تەنیا بچنە ژێر ئەم داوایەوە ، ئەوە نیشانەی چۆكدادانێكی دیكەیە لەبەردەم بەغداو عەبادیدا .
3
ئەگەر پێویست بكات ژماردنەوەی دەنگەكان بە دەست بێت ، ئەوە دەبێت ئەو كارە لە هەولێرو بەغداو بەسرەو پارێزگاكانی دیكەش بكرێت ، نەك هەر كەركوك ، گەر نا ئەم داوایەی عەبادی وەك خۆڵكردنە چاو عەرەب وتوركمانی كەركوكە ، لە لایەكی تریشەوە خۆ ناشرینكردنە لەبەردەم كوردی كەركوكا ، من دەزانم ساختەو گزی و دەنگگوشین و دەنگدزین هەبووە ، ئەمە هەر لە كەركوك نا لە هەموو شوێنێكی تر ، لێ‌ بەلامەوە سەیرە عەبادی ببێتە بەشێك لەململانێی ناجۆری سیاسیەكانی كەركوك كە هەندێكیان لە دەرەوەی كەركوك و عێراقیش ئاراستە دەكرێن .
ژماردنەوە بە دەست لە كەركوكدا گومانە لە سەر ئەو ئامێرانەی كۆمیسیۆن دەیوت زۆر ئەستەمە فێڵیان لێبكرێت ، یان فێڵ قەبوڵبكەن ، ئامێرەكانیش بەس لە كەركوك كاریان پێنەكراوە ، كەواتە كۆی پرۆسەكە لیپە لە ساختەو گزی ، تاوانباری یەكەمیش لەم یاریە ناشرینەدا خودی عەبادیە كە وەك سەرۆكی حكومەت بە وردی چاودێری ئامێرەكانی نەكردووە ، یان ئەویش بۆ بەرژەوەندی لیستەكەی خۆی كەم و كوڕیەكەی دیزە بە دەرخۆنە كردووە .

‌ 1307 جار بینراوه‌
15/05/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved