نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
حكومەتی ئایندەی عێراق لەنێوان بەرداشی (ئەمریكا)و (عەجەم)دا !

نەوزادی موهەندیس


لەبەرئەوەی پرۆِسەی دیموكراسی لەم وڵاتانەی رۆژهەڵات بەگشتی و رۆژهەڵاتی ناوینیش بە تایبەتی لەسەرەتا و لە قۆناغی گاگۆڵكێدان،بۆیە هەمیشە بە ناڕێك و پێكی پیادەدەكرێن و لەسەر زەمینەی واقع بەهەڵە و بەسەقەتی دەچەسپێندرێن،عێراقیش وەك یەكێك لەو وڵاتانە و میراتگری سیستەمێكی دیكتاتۆری و تاكڕەوی دڕندە و دوای 15 ساڵیش لە رووخاندنی ئەو سیستەمە هێشتا بنەما سەرەكیەكانی دیموكراسی بەتەواوەتی هەزم نەكردوە و لێشیتێنەگەیشتوە،هەربۆیە دوای هەموو پڕۆسەیەكی هەڵبژاردنی پەڕلەمان و ئەنجومەنەكان كۆمەڵێك رەخنە و گلەیی و تانە لە ئەنجامەكان و سەرتاپای پڕۆسەكە دەدرێت و ناو وناتۆرەی تەزویركردن و ساختەكاریشی دەدەنە پاڵ،ئەوەتا ئەم پڕۆسەی هەڵبژاردنەی پەڕلەمانی عێراق بۆ خولی چوارەم زۆرترین راز و گلەیی لەسەر دروستبووە.
بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو رەخنانەشدا دەوڵەتانی ناوچەكەی و ئەمریكاش پیرۆزباییان لە پڕۆسەكە كردوە و گەرەكیانە بەزووترین كات حكومەتێكی بنكە فراوانی هەمەڕەنگ و هەمە دەنگ پێكبهێنرێت، جا ئەم حكومەتە ئەوەندەی كات و چۆنێتی پێكهێنانەكەی لەدەست و بەبڕیاری دوو دەوڵەتی ناوچەكە و زلهێزەكانە نیوهێندە لەدەست سەركردە عێراقیەكاندا نیە،ئەم حكومەت و حكومەتەكانی داهاتووش لەبەر ئەوەی لەسەر بنچینەی پشكپشكێنەی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی پێكدەهێنرێت و بەهەمان شێوەش هیچ هێز و لایەن و حیزبێكیش نانوانێت زۆرینەی رەهای دەنگەكان بۆ خۆی كۆبكاتەوە،ئەوا هیچ كات دەوڵەتی عێراقی نوێ‌ نابێتە خاوەن حكومەتێكی بەهێز كە بتوانێت ئیڕادە و ئیدارەیەكی بەهێز پێكەوە بنێت و عێراق لە پاشكۆی بڕیار و راسپاردە و ئامۆژگاریەكانی دەرەوەی سنورەكانی خۆی رابپسكێنێت و هەمیشە حكومتێكی لاوازی گوێ‌ لەمشتی ئەوان دەبێت.ئەو وڵاتانەش هەمیشە حكومەتێكی ئیئتیلافی لاوازیان گەرەك و پێباشترە وەك لە حكومەتێكی نیشتیمانی و خاوەن بڕیار.
لەئێستادا پێكهێنانی حكومەتی ئایندەی عێراق گەرمترین خواس و باسی كۆبونەوە دووقۆڵی و سێ قۆڵی و زیاترەكانە و بەتایبەتیش لەنێوان فراكسیۆنە گەورەكاندا كە لەناو شیعەكاندایە. كە هەریەكە لە هاوپەیمانی((سائرون/54 كورسی و فەتح/49 كورسی و نەسر/42 كورسی و دەوڵەتی قانون/25 كورسی و رەوتی حیكمە/21 كورسی) دەگرێتەوە كە پێكەوە دەتوانن بە ئاسانی حكومەت پێكەوە بنێن كە تەنها 165 دەنگی پێویستە لەكاتێكدا ئەوان دەتوانن دەنگی 191 دەنگی ئەندام پەڕلەمان و زیاتریشی بۆ كۆبكەنەوەو مسۆگەر بكەن بۆ پەسەندكردنی. بەڵام ئەم چوار یان پێنج لایەنەش هەرچەندە شیعین بەڵام هەریەكەشیان كەم تا زۆر دابەشبونەتە سەر بلۆكی ئێرانیشیعە مەزهەب و خاوەن هەژموونی گەورە و نفوزی بەهێز لە عێراق و ئەمریكادا كە ئەویش وەك زلهێزێكی دونیا و خاوەن دەسەڵاتی ئیداری و دارایی و ئەمنی گەورە لەعێراقدا و روخێنەری رژێمی بەعسی صدامیش كاریگەری خۆی هەیە، جا ئەم حكومەتی عێراقە بەم شێوە پێكهاتە سەیرو سەمەریەی و لەنێوان ئەم دوو بەرداشی ئەمریكا و ئێرانەدا هیچ كات حكومەتێكی نیشتیمانی خاوەن بڕیاری بەهێز نابێت و هەمیشە دەكەوێتە ژێر هەژموون و كاریگەری بەرژەوەندیەكانی ئەو دوو وڵاتەوە و لەنێوان ململانێكانیاندا دەبێتە قوربانی.
حكومەتی عێراقیش ناكرێت و نابێت تەنها لە پێكهاتەیەكی دیاریكراو یان لەنەتەوەو ئاین و مەزهەبێك پێكبهێنرێت،چونكە ئەو كات دەبێتە حكومەتێك كە پەردەی ئاینی یان مەزهەبی بەسەردا دەبڕێت و ناتواێت بەشێوەیەكی دادپەروەرانە نمایندەی هەموو گەلان و پێكهاتەكانی عێراق بكات و ئەو كاتیش دیموكراسیەت لە مانا راستەقینەكەی خۆی دادەماڵرێت، بۆیە گەرەكە ئەو حكومەتە عەرەبی سونە و كوردی نەتەوەی دووەم و كەمینەكانی توركومان و مەسیحیش لەخۆ بگرێت هەریەكە بە قەوارە و مافی هەڵبژاردنەكانی خۆی.
جا پێهاتنی ئەم حكومەتە كارێكی سەخت و گران دەبێت چونكە هەریەكەلەو لایەنانە بەرژەوەندی و بەرنامە و دیدگای خۆی هەیە بۆ ئایندە و لەسەرووهەموانیشەوە وڵاتانی ناوچەكە و زلهێزەكانیش بەهەمان شێوە.
بۆیە پێكهێنانی ئەم حكومەتە پێویستی بە كەسانێكی شارەزا بە ئەزموون و خاوەن بڕیار و پشوو درێژ هەیە و پێویستی بەدیقەت و كاری وورد هەیە،كە بە عەمەلیاتی قەیصەری دەشوبهێنرێت كە زۆر سەخت و هەستیارە و بڕیاری گرنگ و یەكلاكەرەوەی دەوێت.
كورد لەم نێوەندەدا،نێوماڵێكی پەرتەوازە و دوورلەیەكی هەیە و ئەنجامی هەڵبژاردنەكەش هێندەی تر لەیەكتری دوورخستنەوە و لە ئێستادا كە كورد پێكەوە 58-60 كورسی هەیەو دەبێتە گەورەترین هاوپەیمانی لە پەڕلەماندا و زۆر رێگەشی تێدەچێت كە تەكلیف بكرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت گەر یەك و یەكگرتووبنوەك گەورەترین هاوپەیمانی ناو پەڕلەمان،بەڵام بەهۆی ناكۆكی و تۆخكردنەوەی بەرژەوەندیە حیزبیەكان و جەختكردنەوە لەسەر وەدەستهێنانی پۆست و پلە و ئیمتیازاتەكان بیریان لەلای مەسەلە نیشتیمانی و نەتەوایەتیەكان نەماوە،گەر واشبن ئەوا هیچ سەنگ و قورساییەكیان لە عێراقدا نامێنێت و ئایندەی كوردیش ناڕۆشن و بچوكتر دەبێتەوە. لەو حكومەتەی ئایندەی عێراقیشدا جێگە و پێگەی شیاوی خۆی وەرناگرێت و ئەوكاتیش و لانی كەم بۆ 4 ساڵی ئایندە مافە دەستوریەكانمان سڕدەكرێن و بچوك دەكرێنەوە و هێندەی تریش ناوماڵی كوردپەرتەوازە و شەپڕیوتر دەبێت،كە ئەمەش تەنها لە قازانجی دوژمنان و داگیركارانی كوردستانە.

‌ 1103 جار بینراوه‌
26/05/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved