وتار
كەركوكیەكان خەونێكی تری نەیارانیان لەگۆرنا

كوردۆ رەفعەت عەبدوڵڵا


شۆڕش و سەرهەڵدانەكانی گەلی كورد ئەگەر  لە ئایدیاو فكرەوە تێروانینی جیاوازی هەبێت بۆ چۆنێتی ئەنجام دانی شۆڕش بەڵام لە ئامانج و ناوەرۆكدا سەرجەمیان دەگەنەوە سەریەك رێگای هاوبەش كە ئەویش خەبات كردنە بۆ وەدەسهێنانی سەربە خۆی و رزگاری ئەمە جگە لەوەی كە زۆرجار لەبەر یەكنەگرتن و خەباتێكی هاوبەش بۆتە خالی لاوازی ئەو شۆرشانە كە ئەمەش وای كردوە كە ئەو بزوتنەوانەی پێشەنگی قۆناغەكەی كردوە توشی دارمان ببێت بەڵام كە ئەوەی جێی سەرسورمانە لە كاتی بوونی هەر نسكۆ و پوكانەوەیەك خێرا درك بەو مەترسیە كراوە ئەوەتا لەكاتی بونی 170 هەزار پێشمەرگە ئاشبەتالی پێ ئەكرێ و بێ هیوای و بێ ئومێدی باڵ بەسەر وڵاتدا دەكێشێ بەڵام هەر لە قۆناغە هەستیارەدا یەكێتی و لە پێشیانەوەش مام جاڕی شۆڕشێكی نوێ دەدەن و هەر خێرا درك بەو مەترسیە ئەكرێ بە خەبات و تێكۆشان و بە فكری هاوچەرخەوە رێگردەبن لە لەگۆرنانی خەونەكانی گەلی كورد لە لایەن ئەو لایەنی كە خۆی كردوو بەسپۆنسەری سەربەخۆی كورد هەرچەندە دوبارە بونەوەی روداوەكان لەمێژودا ئەستەم نەبووە بەڵام ئەوەی كە كاری یەكێتی و شۆڕشەكەی قورستر كردوە لە هەموو قۆناغ و هەلومەرجە دژوارەكان بەرپرسیارێتی مێژوی كەوتۆتە سەرشانی یەكێتیەكان و ئەو خەمە نەتەوەیانەی كە دەبوو تێكرای لایەنەكان جێ بەجێ بكەن ئەم بەتەنها ئەو ئەركەی بەجیێهێناوە لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەریش كە بەهۆی ئەو ریفراندۆمە پیلاناوییەی كە ئەنجام درا كە بووە هۆی لەدەسدانی نیوەی خاكی هەرێم لەلایەن لایەنێكی بەناو سەربەخۆیی خوازە ئەوەی جێگای گومان و تراژیدیایەكی فاعیشانەیە پەنچەی تۆمەت بۆ حیزبی شەهیدان درێژ كرا كە ئەوە لای هەموو كەركوكیەكان رونە كە تاكە پارێزەرو داكۆكیكار لە مافی لە كوردستانی بونی كەركوك یەكێتی بوو وەلە پێشی هەموشیانەوە مام بوە ئەمجارەش وەك چۆن لە 16ی ئۆكتۆبەر كە هەولدانێك هەبوو بۆ لەناوبردنی هێزی یەكێتی بەلام ئەو خەونە بە سیاسەتی حەكیمانەی یەكێتی و كەركوكیەكان پوچەل كرایەوە و توانرا ئەو خەونە لە گۆر بنرێ لە كاتی هەلبژاردنەكانی 12ی ئایاریش هەولدانێك هەبوو كەمكردنەوەی دەنگە كانی كورد لەم شارە بەلاـم كەركوكیەكان زۆر لەو پروپاگەندانەی برادەرانی نەوت خۆر ژیتر بون كە كێ لەهەلومەرجە سەختەكان پالپشت و هاوخەمیان بووە وەكێ لەكاتە خۆشی و ناخۆشیەكان لەگەلیان بوە بۆیە كەركوكیەكان دوبارە كوردستانی بونی كەركوكیان لەرێی سندوقەكانی دەنگدانەوە سەلماند توانرا خەونێكی ترێ ناحەزا ن لە گۆر بنرێ كە ئامانج لێ بێهێز كردنی پێگەی كورد بوو لە كەركوك هەرچەندە هەولەكانی یەكێتی پێش هەلبژاردنەكان لە ئاستێكی بەرزدا بوو كە یەبەك لیست لەناوچە جێناكۆكەكان  بەشداری هەلبژاردنەكان بكری بەلام بەدەنگەوە نەهاتنی ئەو دایەی یەكێتی بوە هۆی بە فیرۆدانی دەنگێكی زۆر  بەلام سەرئەنجام كورد لە رێی حیزبی شەهیدانەوە توانرا ئەو بایكۆت كردن و بەشدارینەكردنە كە لەژێرسەردا زورنای تێكشكانێ كوردی لێدەدا توانرا ئەو خەونەش هاوشێوەی پلانە چەپەڵەكەی 16ی ئۆكتۆبەر پووچ بكرێتەوە جارێكی تریش یەكێتی بوەوە هێزی یەكەم لە كەركەك و كەسش مافی ئەوەی نەما لاف گەزاڤی كوردایەتی بە یەكێتی و كەركوكیەكان بفرۆشێتەوە.

‌ 260 جار بینراوه‌
02/06/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved