نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
چەند پەیڤێك لەنێوان بەڵێنەكانی ترامپ و سەركێشیەكانی ئێران

لوقمان رەئووف


ئەگەرچی لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمەریكا لە ساڵی 2016 ترامپ بۆ گەیشتن بە كۆشكی سپی زۆر سەختی و دژواری دیت بەڵام پشت ئەستور بەو 10 بەڵێنەی بەخەڵكیدا توانی بەربەستەكان ببڕێ و پاڵێوراوی دیموكراتەكان هیلاری كلنتۆن  لە پێشبڕكێكە دوور بخاتەوە، كە دیارترین بەڵێن هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی ناوەكی لەگەڵ ئێران بوو، كە ترامپ رایگەیاندبوو وەك كاری لەپێشینەی خۆی لەدوای هەڵبژاردنی بۆسەرۆكی ئەمەریكا كار بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێكەوتنی ناوەكی نێوان ئێران و وڵاتانی  (5+1)   دەكات، لەبەرئەوەی پێی وابوو ئەو رێكەوتنە كارەسات بۆ ئەمەریكاو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دێنێتە كایەوە، چونكە دەرفەتی لە پێش ئێران هێشتۆتەوە لەلایەك پابەندی رێكەوتنەكە بێت لەگەڵ وڵاتانی (5+1)  لەهەمان كاتدا هەوڵ بۆ بەدەست هێنانی چەكی ناوكی بدات. ئێرانیش پشت ئەستور بەو پێگە ستراتیجیەی هەیەتی لەناوچەكە بەهۆی هاوسنوری لەگەڵ روسیای زلهێز لەلایەك و وڵاتانی شیعەنشین راستەوخۆ وەكو عێراق، ناڕاستەوخۆش لەڕێگەی سنوری ئاوی وەكو سوریاو لوبنان و  بەحرێن، كە مەزهەبگەرایی بووەتە هەوێنی یەكگرتووییان، سەرەڕای ئەوەی لەماوەی ساڵانی رابردوو زۆر لە وڵاتە تاكڕەو شمولیەكان لەناوچەكە بەناوی باهۆزەی دیموكراسی و بەهاری عەرەبی كەوتنە بەر شاڵاوی سەربازی وڵاتانی هاوپەیمان یان راماڵینیان لەلایەن هاونیشتمانیە ناڕازیەكانیان، كەچی ئێران وەكو خۆی مایەوەو پێشكەوتن و بەرەو پێشچوونی زۆری بەخۆیەوە بینی بەجۆرێك لەسەردەمی ئۆبامای سەرۆكی وڵاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا توانی ئەمەریكاو وڵاتانی رۆژئاوا ناچار بكات رێكەوتنی ناوەكی لەگەڵ مۆر بكەن و تەنانەت لەیەكێك لەبڕگەكانی رێكەوتنەكە هاتووە كە ئێران رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكانی ناوچەكە. ئەمەش دەستی ئێرانی واڵاتر كرد بەجۆرێك  وای لە ئێران كرد بچێتە ناو زۆربەی كێشەو ململانێكانی ناوچەكە و  لەهەندێك شوێن بەرژەوەندیەكانی لەگەڵ ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی تێك نەكاتەوەو ببێتە بەربەست لەپێشیان، ئەمە سەرەڕای نیگەرانی زۆرێك لەوڵاتانی ناوچەكە.
دیارە ئەم هۆكارانە بەسە بۆ سەرۆكی ئەمەریكا تاكو لەڕێگەیەوە یەكێك لە بەڵێنەكانی كاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بخاتەوە بەر باس.

‌ 984 جار بینراوه‌
02/06/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved