وتار
رێبەری پرۆلیتاری لەچەرخی كۆسمۆپۆڵەتی و خەیاڵدانیكی تورشاو!

فەرمان هیدایەت



فەرمان هیدایەت
 پرۆلیتاریا وشەیەكی نوێیە لەمێژووی رامیاریدا كە لەسەدەی نۆزدەهەم لەسەردەستی كارل ماركس و فریدریك ئەنگلس هاتەنێوفەرهەنگی رامیاری جیهانەوە، لەبەیانی شیوعی كە بۆ كارگەرانی جیهانیان نووسی لەنێونەتەوەی كارگەران لە سالی 1847و لەسالی1848 بەزۆربەی زمانەكانی ئەورپا بڵاوكرایەوە، ئەو بەرنامە بیرەكییەش دابەشی سەر چواربەش بووە بەم شێوەی خوارەوە:
1 - بۆرژواكان وپرۆلیتاریا
2 - پرۆلیتاریا و شیوعیەكان.
3 - وێژەی سۆسیالیستی و شیوعی.
4 - هەڵویستی شیوعیەكان لەپارتە بەرهەڵستكارەكان.
گەر بەشی پرۆلیتاریاو شیوعیەكان وەربگرین شیوعیەكان هیچ بەرژەوەندییەكی جیاوازیان نییە لەچینی پرۆلیتاریا كەوابیت دەبیت لەهەر وڵاتیكی جیهاندا شیوعیەكان نوێنەرایەتی بەرژەوەندی چینی پرۆلیتاریا بكەن.

 كۆسمۆپۆلەتی چییە؟
كۆسمۆ وشەیەكی گریكیە بەواتای گەردوون دێت، كارل ماركس و فریدریك ئەنگلس لەسەدەی نۆزدەهەم وتویانە:”لەسێبەری رژێمی سەرمایەداریدا،ئابووری ركابەری قازانجی  پەرەردەستینی،چەندین كۆمپانیا مایەپووچ دەبن،كۆمپانیا زەبەلاحەكان سنوورەكان دەبرن لەپێناو قازانجی زیاتر ئەویش،بەدەست كەوتنی ماددەی خاوی هەرزان وكرێی دەستی هەرزان” گەر هەندێك كۆمپانیا بەنمونە بهێنینەوە وەك: كۆكاكۆلا و توێتاو مایكرۆسۆفت و رۆزنەفت چەندان كۆمپانیای زەبەلاحی كیشور بری تر.
ئابووری نیشتیمانی دەمێنی؟  گەشەی ئابووری هەژارەكان چی لێدێت؟،كۆمپانیا زەبەلاحەكان چی بە كاری كرێگرتەدەكەن ؟ جگە لەبارزگانی سێكس وچەك وماددەی هۆشبەر، ئەم بازرگانیە خاوەن چەندان كۆمپانیای زەبەلاحی ڕێپێدراو و قاچاغە لەگیتیدا.
ماركسیستی كوردی وڕێبەری پرۆلیتاری
باری بیری ماركسیزم لەنێوەی یەكەمی سەدەی بیستەم زۆرلەم سەردەمە باشتر بوو،بەجۆریك زۆربەی حزبەكانی ئەوسەردەمە پاشخانێكی ماركسیان هەبوو.
ئەویش بۆ دووهۆ دەگەڕێتەوە:
توێژی ڕۆشنبیرو شۆرشگێری ئەوسەردەمە،هەڵوەدای تازەگەری وفیربوونی هەبوو،توانیبویان خوێندنەوەیەی بۆبیری شۆرشگیرانەی ماركسیزم بكەن، زۆربە حزبەكانی:
١-حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران ٢-پارتی دیموكراتی كوردستان ٣-یەكێتی نیشتیمانی كوردستان ٤-پارتی كرێكارانی كوردستان
٥- حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان ٦-حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان، زۆربەی ئەو پاشخانە بیرییەیان هەیە، وەك ئێستاكە خەیاڵدانی زۆربەی سەركردەكانمان، سەرمایەگوزاری تەنگی پێهەڵنەچنیەوە، دواكەوتنی بیری ماركسیزم لەباشووری كوردستان بەپێچەوانەی چواردەوری بەپارچەكانی تری كوردستانەوە كەماركسیزم لەگەشەكردندایە تەنها لەباشوور بۆپاشەوە دەگوزەرێ، هۆیەكەی داتەپینی ئاوەزی بیری ئێمەیە وڕێبەرانی بەناو پرۆلیتاریایە كەتوانای شیكردنەوە وتێگەیشتن لەم بیرەیان لەدەستداوەو خەیاڵدانی رۆشنبیری كوردی تووشی تورشان هاتووە لەئاست نەشونماكردنی بیری ماركسیزم و جیهانبینیەكانی بۆ چینی پرۆلیتاریای خەباتگێر.

‌ 525 جار بینراوه‌
29/06/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved