نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
بەغدا دوای (119) رۆژ لە پرۆسەی هەڵبژاردن و چاوەڕوانی رێكەوتنێكی سیاسی

ئەردەڵان سمكۆ


ئەردەلان سمكۆ

پایتەختی عێراق لەم ماوە زەمەنیە كەوتۆتە بۆشاییەكی گەورەی كارگێری و بەرێوەبردن لە حوكمرانی.. وەك هەمیشە ناكۆكی و دووبەرەكی نێوان لایەنە سیاسیەكان وای كرد سەرنج و نارەزاییەكی زۆر لەسەر دەرەنجامی هەڵبژاردنەكان بێتە ئاراوەو كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەلبژاردنەكان بخەنەژێرپرسیارەوە، بۆ ئەم مەبەستەش دادگای فیدرالی چەند رێگایەكی یاسایی و راست ورەوانی گرتەبەر بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەنجامەكان لەزۆربەی ئەو ناوچانەی سكالایی بێ پایانی لایەنەكانی لەسەربوون، سەرەنجام هیچ گۆڕانكاریەكی ئەوتۆ رووی نەدا،بەفەرمی دوا دەرەنجامیان راگەیاند، لەكۆی ئەو ماوەیە بەئێستاشەوە عێراق خاوەنی حكومەتێكی كاربەڕێكەرەو چاوەرێی رێكەوتنێكی سیاسی گەورەی نێوان كوتلەكان دەكات بۆ دامەزراندنی حكومەت، ئەمەش وەك نەریتێك وڵاتانی دەرەكی بەتایبەت ئەمریكا و ئێران هەموو هەوڵەكانیان چركردۆتەوە تا خۆیان بكەن بەخاوەنی پێگەو هێزو ستراتیژی عێراقیەكان، بۆئەم مەبەستەش هەر یەكەو نوێنەرێكیان راسپاردوە بۆ نێوەنگیری نێوان لایەنەكان بۆ پێكهێنانی بەرەیەكی زۆرینەی پەرلەمانی و سەركەوتنی كاندیدێكیان بۆ سەرۆكایەتی كردنی ئەنجومەنی وەزیران، پاشانیش دابەشكردنی پۆستەكانی تر، كوردیش وەك بەرەیەكی زۆرینەی كەمینەكان پێویستە بچێتە رێكەوتنەكەوە بەچەند داواكاریەكی شایستەو گرنگەوە شایەنی باسە پێكهێنانی زۆرینەی پەرلەمان بێ یەكێتی و پارتی ئەستەمە لەگەل ئەوەی حزبە بچوكەكانی هەرێم تا ئێستا كەمتەرخەمن لە بەهێزكردنی قورسایی بەرەی كوردی لەعێراق، بەڵام جێی بایەخ نین، وەكو هەر كەمینەیەكی تری باشوری عێراق پەراوێزخراو، شایەنی باسە لایەنەكان گەشتونەتە كۆتایی رێگاو بەتەسلیم بونی ئەمریكا یاخود ئیران ئەم قۆناغەش تێ دەپەرێنن .
ئەم ماوە زۆرە لەكاتێك دایە حكومەت بەبۆشاییەكی یاسایی گەورەداهەنگاودەنێت وئێمەش هەست بەمەترسیەكان ناكەین بۆنمونە بەكاهێنانی خاكی عێراق لەلایەن توركیاوە بۆ لێدانی (پ.ك.ك) ودەستوەردانی توركیا لەناوخۆی وڵاتەكەمان ئەمە لەلایەك لەلایەكی دیكەشەوە دوورخستنەوەی سەرنجەكان لەسەر مەترسیەكانی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كە لەماوەی رابردوودا زەرەرو زیانی گەورەی لێداوین.
لەهەمووش گرنگتر ئەو باروودۆخە ناهەموارەیە میللەت پێیدا تێپەرئەبێت، لەعیراق بەگشتی كەمی خزمەت گوزاری و بەهەدەردانی سامانی گشتی و نادادپەروەری لە بەڕێوەبردن، لە ناوچەی كێشەلەسەرەكانش دەرچون لەدەستوری عێراق و زیادەرەویكردن بەناوی سەپاندنی یاساوە، هەموو ئەمانە بەسەریەكەوە كۆبوونەتەوەو هیچ جۆرێك لە چاودێری وبەدواداچونش نین، خوێندنەوەی زۆر هەیە لەسەر كۆی گشتی بارودۆخەكان زۆرێك لەچاودێرانی سیاسی و كۆمەلایەتی پێیانوایە سیاسیەكان ئەم نیشتیمانە بەرەو هەلدێر دەبەن و هەستی نەتەوایەتی خەلك لاواز ئەكەن، بەرانبەر بە نیشتمان، بۆخۆی ئەمەش كاریگەری خراپی لێ ئەكەوێتەوەو دەبێتە هۆی دروست بوونی رق و كینە لەنێوان پێكهاتە جیاوازەكانی هاونیشتیمانیان و هەندێ جارش بەرەنگاربوونەوە، هەروەها نەمانی خۆشەویستی بۆ نیشتیمان و لەدەست دانی ئومێدوهیواكانی خەلك.
119 رۆژ لەچاوەروانی رێكەوتنێكی سیاسی ئاخۆ دەبێت چی لێ بكەوێتەوە جگە لەقازانجی سەرمایەداروبازرگانەكان؟ یاخود بنیاتنانی بەرەیەكی دلسۆزوخاكی وخەمخۆری میللەت ؟
لەوانەشە هەمان ریتمی پێشوو بەردەوامی هەبێت و ولات بەڕێوەببات. لەگەل هەموو شێوازەكان چاوەروانین.

‌ 256 جار بینراوه‌
08/09/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved