نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
سەركردایەتی كورد لەنێوان دوو بەرەدا!

لوقمان رەئووف


توركیا ساڵانێكە بەبیانووی هەبوونی گەریلاكانی پەكەكەو پاراستنی سنورەكانی رۆژ بەڕۆژ فشارەكانی لەسەر هەرێمی كوردستان چڕكردۆتەوەو چەندین جار هاوڵاتیانی سڤیلی كردۆتە ئامانج و رەزو باغی لێ سوتاندون، سەرەڕای ئەوەش سنورەكانی بۆ تیرۆرستانی داعش لەكاتی سەرهەڵدانی ئەو ڕێكخراوە تاكو ئێستا بەكراوەیی هێشتۆتەوەو بەبەردەوام پشتیوانی ماددی و مەعنەوی لێ كردوون، كەچی لەبەرانبەردا گەلەكەمان زۆرترین زیانی گیانی بەدەستی ئەو تیرۆرستانەلێ كەوتووەو زیاتر لە3000 كەس لەژن و منداڵ گەنج و پیر لە پرۆسەی ئەنفالی ئێزیدیەكانی شەنگال و دەوروبەری تاكو ئێستا چارەنوسیان نادیارە، هەروەها نزیكەی 2000 پێشمەرگەش لەسەنگەرەكانی بەرگری دژی تیرۆرستانی داعش شەهید یان دەستبەسەركران، جگە لەزیانی مادی كەهەژمار ناكرێ.
ئەمە لەكاتێكدایە دەسەڵاتدارانی توركیا لە بری ئەوەی داوای لێ بوردن لەگەلەكەمان بكات و قەرەبووی مادی زیانلێكەوتوان بكاتەوە، كەچی جارێكیتر دژایەتی خۆیان بۆ گەلەكەمان دووپات كردەوە، بەڵام ئەمجارەیان لەڕێگەی ئۆپەراسیۆنی سەربازی نەبوو بەڵكو لەڕێگەی پەیامێكی ڕاستەوخۆو كەمەرشكێن بوو لەكاتی سەردانیكردنی قونسلی توركیا لەبەغداوەبۆ شاری كەركوك و لەكاتی نوێژی جەژندا بەهاوڵاتیانی ئەم شارەی ڕاگەیاند كەركوك خاكی باب و باپیرانمانە هەر وەكو چۆن توركیاش خاكی باب و باپیرانی توركمانەكانی كەركوكە، هەر ڕۆژێك دوای ئەوەش سەرۆكی بەرەی توركمانی لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا داوا لەسەركردایەتی كورد دەكات بۆ چارەسەری كێشەی كورد لەكەركوك با بێن لەگەڵ ئێمە ڕێكبكەون چارەسەر لای ئێمەیە نەوەك بەغدا.
دیارە ئەم پەیامانە كاریگەری لەئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی توركیا دژ بەگەلەكەمان زیاتر نەبێ كەمتر نییە، بۆیە پێویستە سەركردایەتی سیاسی كورد باریان لەوەقوڵتر نەبی، ئەگەر تاكو دوێنێش بەبیانووی ئەوەی لەزمانی چەك و هەڕەشە سەربازیەكانی توركیا تێنەدەگەیشتن و بێدەنگیان هەڵدەبژارد، بەڵام پەیامی ئەو جارەیان ڕوونەو هیچ پاساوێك بۆ بێدەنگی هەڵناگرێ، چونكە لەگەیاندنی ئەو پەیامانە نەپەكەكەو نەداعش بوونی نیە، بۆیە باشتر وایەبێ سڵەمینەوە بێنەسەرهێڵ و ئەگەر بۆ جارێكیش بێ لەگەڵ گەلەكەی خۆیان هاوهەڵوێست بن و بەتوندترین شێوە ئەو پەیامەنا سروشتیە ڕەتبكەنەوەو سەركۆنەی بكەن هەروەها ئەنجامدەرانی شەرمەزارو ڕسوا بكەن، داواش لەدەسەڵادارانی توركیاش بكەن هەرچی زووە داوای لێبوردن لەگەلەكەمان بكات.
بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ئەمجارەش وەك هەمیشە لەڕوویان نایێ قسەی دڵی میللەت بكەن و بێدەنگی هەڵدەبژێرن یان جیاوازی لەنێوان بەرەی داگیركەران و بەرەی میللەت ناكەن وەكو مەسەلەی ریفراندۆمەكەی با ئاڵای سپی هەڵبكەن و لێبگەڕێن میللەت وەڵامی خۆی دەبێت.

‌ 254 جار بینراوه‌
08/09/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved