وتار
پەرتبوونی حیزبی كوردی هۆكاری سەرەكی پەرتبوونی میللەتەكەیە

زاهیر شكور



كورد تا ساڵی 1991، بۆ بەدەستهێنانی مافی كورد، جگە لە چەند قۆناغێكی سنورداردا، زیاتر و زۆرتر پەنای بۆ جوڵانەوەی چەكداری بردووە، مەیدانی جوڵانەوەی چەكدارێكەش گوندەكانی كوردستان بوو، پەیوەندییە كۆمەڵایەتی و خێڵكییەكەی گوندەكانیش، زاڵبوونی خۆی سەپاندووە بەسەر جوڵانەوە چەكدارییەكان.
هەرچەندە جوڵانەوەی چەكداری ئامرازێكی گرنگ و كاریگەرە بۆ گەیشتن بەمافەكان، بەڵام هەر ناتەواوە، چونكە خەبات و تێكۆشان و گەیشتن بە ئامانج لایەنی گرنگتری هەیە، یەكێك لەو لایەنە گرنگە لایەنی فیكریە كە سیاسەتی لەسەر دادەڕێژرێت و دامەزراوەی هەمەلایەنەی جۆراوجۆر بۆ دروستدەكرێت، یان ئەو دامەزاوانەی هەیە سیاسەت دادەڕێژێت بۆ نمونە ناوەندە ئەكادیمی و سەنتەرەكانی ستراتیجی، مەیدانی ئەم لایەنە شار و نوخبەی شارە،.
هەرچەندە سەرانی شۆرشەكانی كورد روانگەیەكی لاوازی فیكری ماركسیان كردووتە بنەمایەك بۆ پەرەپێدان و گەشە پێدانی خەبات وتێكۆشان، بەڵام دواتر بە بەرزكردەوەی بیری كوردایەتی و قوتابخانەی كوردایەتی هزر و دید و فەلسەفەی چەپیان تاساندووە، كوردایەتی و قوتابخانەی كوردایەتی دوو چەمكی تەم ومژاوییە رویا و ستراتیجی نادیارە و هیچ دامەزراوەیەكیشی نییە تا ستراتیژییەتێكی بۆ دارێژیت و ئیشی لەسەر بكات، تەنهاو تەنها زاراوەیەكی چەواشەكارییە و موزایەدەی پێوەدەكرێت، ئەم دوو چەمكە بۆ ناو میللەتێكی ناهوشیار و كۆمەڵگەییەكی تەواری خەڵكێكی زۆری لە دەور كۆدەبێتە وەك داواكارییەكی مللی و جەماوەری لێدێت و بەدرێژایی كات دەبێتە بەشێك لە كلتوری میللەتەكەمان رێك وەك لەخۆدان و قوڕپێوانی شیعە بۆ ئیمام حوسێن كە چۆن بووتە رۆشنیرییەكی میللی، كوردایەتی و قوتابخانەی كورداییەتیش هەمان شێوەی گرتووە، بۆیە دەبینیت كوردایەتی لە رووی فیكر وفەلسفەی سیاسییەوە هەژارترین چەمكە، تەنانەت لەسیاسەتیشدا كورد حیزبایەتی دەكات نەك سیاسەت.
سیاسەتكردن بەشێكی گرنگی حیزبایەتیە، بۆ نمونە لە كەركوكدا كورد لە ناوخودی خۆیدا و لە گەڵ حزبەكانی پێكهاتەكان حیزبایەتی كردووە نەك سیاسەت، چونكە ئەگەر كورد سیاسەتی بكردایە لە مێژ بوو لەناوخۆ و لەگەڵ لایەنە غیرە كوردییەكان، دەیتوانی بەرنامەی كاركردنی هەبێت و چوار ساڵ جارێك بە بەرنامە ساسێكەیدا بچێتەوەو لایەنە ئیجابێكانی سیاسەتەكەی بەهێزكات، لێرەوە حیزبی كوردی جگە لە كۆمەڵێك دروشمی حیزبی هیچی بەدەستەوە نییە، هەر ئەمەشە كە ئەو وەفدانەی دەچن بۆ بەغدا سەركەوتوو نابن لە دانوستانەكانیان و رازی دەبن بەهەندێك دەسكەوتی حیزبی كە لە پاڵ ئەو دەسكەوتانەدا هەموو وێستگەكانی ژیان و كاییەی رۆشبیری و شارستانیەت و كلتوری میللەتەكەمان دەكەوێتە قەیرانی هەمەلایەنانییەی ترسناكەوە، ئەمەش لە قازانجی حیزبەكاندایە، هەر ئەمەشە والە حیزبەكان دەكات، رۆشنبیران و نوخبەی شار پەراوێز خەن و بارەگاكانیان بكەنە جێگرەوەی هەموو كایەكان، كە لەكۆتایدا هەوڵدەدەن مرۆڤی كورد لە حیزب و بارەگای حیزب زیاتر هیچ نەبێنێ وكاتێكیش حیزب هەرەس دێنێ، لەگەڵ خۆیدا مللەتەكەش هەرەس دێنێت ئێستا لە ئەنجامی ئەو حیزبایەتییەدا ئومێدی و بێ هیوای میللەتەكەمانی گەیاندە حاڵەتی یەئس كە دەربازبون تێدا مەحاڵ نەبێت ئەوا زۆر قورسە و تێپەڕاندنی دەیان ساڵی دەوێت.

‌ 276 جار بینراوه‌
08/09/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved