نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
لایەنە كوردیەكانی كەركوك و قسەی شەرمنانە

لەتیف فاتیح فەرەج



دوای زیاتر لە یەكساڵ هەڵاتن و جێهێشتنی كەركوك، دوای ئەوەی لە رابردودا بانگەشەی تەواو بوونی مادەی 140 و دەوڵەتی كوردستان دەكرا، حزبە كوردیەكانی كەركوك لە قەرە هەنجیر كۆبوونەوە، كۆبونەوەكە كۆبونەوەیەكی زۆر ئاسای بوو، كۆبونەوەیەك نەتوانرا هیچ هەنگاوێكی ئەرێنی سەبارەت كەركوك بنەن، نەتوانرا لانی كەم بە راكان سەعید جبوری بووترێ‌ ئیدی دەستدرێژی بەسە، حزبە كوردیەكان كۆبونەوە ئیدانەی هێرشەكەی ئێرانیان كرد لە خاڵی یەكەمدا، بەڵام ئازایەتی ئەوەیان نەبوو بڵێن كەركوك خاكی باو باپیری عوسمانیەكان نیە، باسی بەردەوامی كۆبونەوەو ئەو شتانەیان كرد، پشتگیری یەكهەڵوێستی كوردیان كرد لە بە غدا، لە كاتێكا هەرگیز كورد یەك هەڵوێست نەبووە لە هیچ كوێ‌، ئەوەش دیارە هۆیەكەی چیە.
لە خاڵی چوارەمی وەرەقە حەوت خاڵیەكەیاندا دەڵێن گفت و گۆی زیاتر دەكەین بۆ یەكلیستی كورد بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا، بەڵام یەكساڵە ئەنجومەنی پارێزگایان رادەستی راكان سەعید كردوە، یەك ساڵە هەرچی قسەی ساردو سوك هەیە بە یەكتری دەڵێن، یەكێك لە خۆیان كوردستانی ناو ناوە “ بە هەشتی خائینان “ .
داوا لە حكومەتی عێراقی دەكەن دەسەڵاتی سەربازی لە سەر كەركوك لابەرێ‌ “ داوا “ بەڵام یەكجار داوایان لە هەولێرو سلێمانی نەكرد دەسەڵاتی سەربازی و شەق بە سەر هاوڵاتیاندا نەسەپێنێت لە كاتی خۆپیشاندانەكاندا، داوای نەهێشتنی دیاردردەی عەرەباندن دەكەن، بەڵام خۆیان كەركوك بۆ راكان سەعید و عەرەب جێدێڵن، باسی كاراكردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەكەن ئامادەی ئەوە نین بێنەوە شارەكەی خۆیان، لە هەمووی خۆشتر باسی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە دەكەن، كەچی لە سەر پارێزگارێك رێكناكەون لە ناو خۆیاندا بۆ كەركوك “ بە تایبەت پارتی و یەكێتی “ هێشتا بە فەڕمی دكتۆر نەجمەدین كەریم لانەدراوە، راكان حاكمی یەكەمە لە كەركوك، لە ناو یەكێتیدا باسی رزگار عەلی و خالید شوانی دەكرێت، جار جارەش لێرەو لەوێ‌ پارتی ناوی شاخەوان عەبدوڵادێنێت.
سەرلە بەری راگەیەنراوە 7 خاڵیەكە ئەوەندە شەرمنانە نوسراوە مرۆڤ بە زەیی بە خۆیدا دێتەوە كە ئەوانە نوێنەرایەتی دەكەن .

‌ 953 جار بینراوه‌
14/09/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved