وتار
ئینقلابەكەی 12 / 5 / 2018 بەردەوامە

غازى كەركوكى

غازی كەركوكی 

ساڵی 1992 لە كۆنگرەی یەك، ئینقلابێك هەبو بۆ دەست بەسەراگرتنی  سەركەوتو نەبوو، هەرهەمان دەستە ئینقلابی تریان كردو  یان كردە (42 ) مەڵبەند سەركەوتو نەبوو، هەردوو ئینقلابەكە لە حزوری (مامی گەورە ) بوو، بۆیە سەركەوتو نەبوون. 
لە 12 / 5 هەمان كۆمەڵ بەڵام ئەمجارە كورسی پەرستەكەش چووە پاڵیان، بەرنامەكەیان بەم شێوەیە بوو، هاوپەیمانی بە نیاز بوو لە 10 بۆ 12 كورسی بەدەست بهێنی، ئەوانەی ناو ش 6 بۆ 8 كورسی بهێنن، لەدوای ئەوەی زۆرترین كورسییان بەدەستهێنا ئەوە، یەكگرتنەوەیە دەكەن و  دەخەنە ژێر دەسەڵاتی خۆیانەوە، بە ئیدارەو، مالیەو، پیشمەرگەوە، دوای ئەمە رێكەوتنێك لەگەل (بارزانی) دەكەن، بڕوایان بە گۆڕان نەبوو، گۆڕانیش ئەوانی نەدەویست، چونكە گۆڕانخوازەكان زۆربەی كێشەكان دەگەڕێننەوە بۆ ئەو ئینقلابچییانە، هەمومانیش ئەو راستییە دەزانین كاك نەوشیروان، ئەو جەماعەتەی قبول نەبوو بچنە ناو بزوتنەوەی گورانەوە، هەر بۆ ئەو مەبەستەش لەكاتی خۆیدا، بەیاننامەیەكی لەسەریان بڵاوكردەوە.
دوای ئەوەی ئەو جەماعەتەكە دەنگیان بەدەست نەهێنا لە هەردو لاوە لەناو  و لەدەرەوەی ، ئەوە بەرنامەیەكی نۆیان دارشت بۆ گەڕانەوەی عاشقێكی كورسی پەرست، یەكیتی بە ئاگاو دڵسوزەكان، هەمومان خۆشحال دەبێن هەمو كەسێك بیتە ناو ماڵە گەورەكە، ئەگەر بۆ خزمەت و پاككردنەوەی ماڵەكە بێ، راستە مام وتویەتی (كەسمان لێ زیادنییە ) بەڵام مام نەیوتەوە تۆ ماوەی بیست ساڵ لە هەوڵی پیلان بی بۆ دەست بەسەراگرتنی  و دوای فەشەلەكان، بێیتەوە بڵیی دیمەوە ماڵە گەورەكەو، وەك جاران كورسی و پوستم ئەوی و لەوەی خوم زیاترم ئەوی، بە پشتیوانی هەندی دەسەڵاتی ناو ، چونكە لە ئاینی ئیسلامیشدا خواو پیغەمبەرەكانی بڕوایان بەو كەسانە نییە كە هەر رۆژەو لەسەر بیرو باوەریك و دڵیان پاك نابیتەوە، ناویان ناوە (مونافیقەكان، یان هەڵگەڕاوەكان ).. 
من لێرەوە بەو بەرژەوەندخوازانە ئەڵیم، بەوانەش كە بو مەرامی خۆیان پشتیوانی لەوانە ئەكەن، بە بێ ئاگایی: لە كۆی دونیادە هەبووە كۆمەڵێ كەس لەناو حزبێكدا دەیان ملیون دولارو سەدان ئوتومبیل و دەیان دامو دەزگاو، موچەی هەزاران كەس و كادر ببەن بۆ خۆیان و دژایەتی ئەو حیزبەی پێبكەن، دوای ئەوەی دەگەرینەوە لە جیاتی ئەوەی ئەو هەموو دەسكەوتەیان لێ وەربگرنەوە، دەسەڵاتی زیاتر و دەسكەوتی زیاتریان پی ئەبەخشن؟! 
هەمو ئەمانە كێشە نییە، كیشەی گەورە لەوەدایە، كۆمەڵی لەمانە بە ناوی خۆێدنكاری (مامجەلالەوە ) بەناوی خەباتی شاخ و شارەوە، بەناوی قارەمانی و دڵسوزیەوەكە بەشێكی ئەو ناودارییەی هەیانە، بەخوینی منداڵی هەژاران دەسیان كەوتوە، و بەناوی ریبازەكەی مامەوە، گەورەترین (دوبەرەكی و ئاشوبەیان ) دروست كردووە لەناو داو ریزەكانی  و لە پێش چاوی جەماوەرو حزبەكانی كوردستان وێنەیەكی بچوكی  نیشان ئەدەن. 
راستیەكەی لەناو دا (قەیرانی رۆشنبیری ) دروست بووە، كە  حیزبێكی رۆشن فیكر بووە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە، ئەوەی ئێستا روو ئەدات لە ناو دا، هیچ كیشەیەكی نییە تەنها، كێ دەسەڵاتی خۆی فەرز بكات بەسەر هەموو ، هەر برادەرێك خاوەنی هەزاران چەكدارە، بی گۆیدانە هیچ ئیلتزامیكی حیزبی و ئەخڵاقی بەشێك لەو چەكدارانە بڕیارەكانی ئەو دەسەڵاتە جیبەجی ئەكەن، جارێكی تر دەێڵێمەوە دەبێ كۆمەڵی كادر لەو كۆبوونەوانە بەشدار بكەن كە لە نیوان هەندێ دەسەڵاتدار ئەنجام دەدرێت، چونكە هێچ لەم دەسەڵاتە بە پیی بەرنامەی كۆنگرەو پلینیۆم، دەسەڵاتیان نەماوە بریار لە هەموو شتێك بدەن، ئەم هۆكارەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە، كە بەشێك لەو برادەرانە رێگری دەكەن لە بەستنی كۆنگرە، ئەمەش بۆ درێژە پێدانی دەسەڵاتە ناحیزبی و ناشەرعیەكەی خۆیانە.
لێرەدا وتەكەی مام جێگای خۆیەتی كە دەیوت (سەفین لەبن دێ  لەبن نایات ) چەنكە خۆی ئاگاداری هەموو ئەو پیلانگیرانە بوو لەناو  و دەرەوەی  هەبوو.
یەكی لە گەورەترین كیشەی تری ئەم حیزبە ئەوەیە كادر بەزوری بێدەنگ بووە، هۆكاریش ئەوەیە،  وەك حزب لە رووی ماددی و مەعنەویەوە هیچ بایەخێكی بە كادر نەداوە، لەم فەراغەدا، بەشێك لە دەستڕۆكان پارەی یەكیتی بەكار دەهێنن بۆ (دەستەمۆكردنی ) كادرو، نەهێشتنی دەنگی حەق و جەرائەتی كادریان كڕیوە. 
هەفاڵانی هیژا دڵسۆزانی یەكیتی و كەسو كاری شەهیدە سەربەرزەكان و ریكخستن و پیشمەرگەو كادرانی ، من دەتوانم هەمو شتەكان بەناو و بە بەڵگەوە بڵاو بكەمەوە، بەڵام ئەوە ناكەم لەبەر پاراستنی نهینییەكان كە دوور نیە زیانی هەبێ بۆ رێزەكانی یەكیتی، هەرچەند بەشیك لەو باڵادەستانەی ناو یەكیتی گوێیان لە هێچ نەماوە، تەنها (دولار، دەسەڵات ).. لەوانەیە هەندێك بلێ (چارەسەر چییە؟ ئەوان گۆی لەكەس ناگرن، ماڵەكانیان كردوتە دیوەخانی ئاغایەتی، كۆبوونەوەكان و رێكەوتنەكانیش لەماڵەكانی خۆیان دەكەن، لە بارەگای حزبیەكان نایكەن، ئەمەش مەبەستێكی شاراوەی هەیە كەنامەوی باسی بكەم، هەندی بڕیارو رێكەوتن هەیە هەرەشەی تێدا بەكاردەهینن، بە هەڕەشەی (ماددی و عەسكەری )شەوە. 
چەند كەس لە ئیوە خۆیندكاری راستە قینەی قوتابخانەكی یەكیتی و ریبازەكەی مامی گەورەن بەكردەوە نەك بە وشە، چەند لە ئێوە بیر لەو هەفاڵانەی دەكاتەوە كە شەهید بونە، چەند لە ئێوە خاوەنی ملیون دولار نییە پێمناڵین شەڕی چی ئەكەن و چی لەگەڵ خۆتان ئەبەن؟ كفن گیرفانی نیە، ئەگەر برواتان بە زیندوبونەوەی خودایی هەبێ، لەوی داوای مافەكانی ئەم میلەتەتان لێ دەكەینەوە، تا هەتا هەتا لەو ئاگردانە بن.

‌ 107 جار بینراوه‌
21/09/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved