وتار
بەرهەم ساڵح و چەند راستیەكی حاشا هەلنەگ

مەلا ياسين


زەمانیك یەكێتی ژمارەی كورسیەكانی لە پەرلەمانی كوردستان كەمی كردو گۆران و هاو سۆزەكانی بە حیسابی خۆیان دەهۆڵی سەركەوتنیان لێدەداو ویستیان شەریكی كێكە گەورەكەی كوردستان بن، زورنا ژەنەكانی ئەملاو ئەولاش كەوتنە زورنا لیدانی ئەوەی كە هەر تەنیا حیزبێك لە كوردستان میراتگرو خاوەنی شۆڕشی كوردستانەو بە یەكێتی و شتی وا لەنا نابڕی و ناچێت، بەڵام هێشتا تازە ئەو شەریكایەتیە چلەی چوو بینیمان چۆن هەڵوەشاو لەبارچوو چی بەسەرهات، یەكێتیش دۆران و كەمبوونی كورسیەكانی قبوڵ كردو بە داوای لیبوردنەوە لە جەماوەرەكەی خۆی دەستی دایە خۆو دواتریش بینیمان چۆن هەستایەوەو گەیشتەوە كوێ.
 یەكێتی هەر لە دروست بوونیەوە لە كوورەی هەورازو نشیوو هەستانەوەی دوای شكست و چاڵ و دۆل و ئەم شاخ و ئەو هەلدێر قاڵ بووەو باش دەتوانیت خۆی رزگار بكات، زەمان و زەمین و رۆژگار و ساڵانی رابوردووش بە  هەموو ئەو شكستانەی كە بەسەری هاتووە، دەریخست كام حیزب كوڕی رۆژی تەنگانەو كام سیاسەت و بەرنامە خۆی لەبەر دەمی باهۆزی شكستدا دەگرێت و دواتر وەك شێر دیتَەوە مەیدان.
با حیسابی بكەین:
ساڵانی هەشتاكانی سەدەی رابردوو دوای جیا بوونەوەی سۆسیالیست و جەماعەتەكانیان دیسان بینیتان  چۆن هەستایەوە؟
بەرەی جود و جەوقەدو پاشقوڵەكانی هاوپەیمانانی ئەوێ رۆژێ هیشتا دنەی لە بیری هەموو كۆنە پیشمەرگەو سیاسیەكانی ئەمرۆی مەیدانەكەدا باش دەدات و چەكەرەكەی هەر نەفەوتاوە.
 با بێینە سەر باسی دوای راپەڕین: 
هەمیشە لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بیرو بۆچوونە جیاوازەكان و ئازادی رادەربرینین لە ناو كادران و سەركردایەتیەكەی هەوێنی بەهێز بوونی بووە، بۆیە لەگەڵ هەموو ئینشیقاق و لیكترزان و تەنانەت شەهید بوونی سەركردەكانیشی هەمیشە یەكێتی بە زیندویی ماوەتەوە 
خۆ ئەگەر باسی شەهیدە سەركردەكانی بكەیت زۆرترین ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی ئەم حیزبە شەهیدی سەنگەرن و پێموایە بەهەموو حیزبەكانی كوردستان بە نیوەی یەكێتی سەركردەیان لە مەیدانی خۆراگیریدا شەهید نەبووە یان لە سێدارە نەدراوە، هەموو سەركردەی سەرجەم حیزبەكان ئەم راستیە دەزانن نزیكترین برینی پر سۆی لەدەسدانی سەركردەو سینبولەكانمان لە ماوەی یەك سالدا كۆچی دوایی مام جەلالی خۆشەویت و خۆنەویست و دواتریش دوو سەركردەی تری دەستەی دامەزرینەر هیشتا كفنی هیچیان زەرد نەبووە، بەڵام بینیمان لە دوایین هەڵبژاردنی عێراق یەكێتی لە كوییە؟ كاتیك ناحەزەكانی بە نیاز بوون بینیژن و دەیانوت "تازە یەكێتی تەواو بوو نەما"...  ئای چۆن چاوی رەشیان كال بویەوە ,
بیینە سەر ئینشیقاق و جیا بوونەوە نزیكترین گورزی ناحەزانەی كە وەبەر یەكێتی كەوت، ئەو گورزە بوو كە كۆچكردوو كاك نەوشیروان مستەفا لە یەكێتی داو جیا بویەوەو حیزبی راگەیاندو توانی 24 كورسی پەرلەمان بەدەستبێنێت و بە حیساب لەلایەن ناحەزەكانی یەكێتیەوە دەهۆڵی لەناو چوونی یەكێتی لیدرا بەگویی دۆستەكانیدا، بەڵام بینیمان هەر زوو ئەو دەهۆڵە دڕا و یەكێتی خۆی گرتەوە گۆڕانیش خۆمان دەزانین ئێستا لە كوێیەو چی بەسەر هاتووە بەتایبەت دوای كۆچی دوایی كاك نەوشیروان. 
خۆ دوای ئەویش بەرهەم ساڵح دەبینین و پێویست ناكات من شیعرو شانامە بخوێنمەوەو بڵێم لە چ حاڵیكدایە و یەكێتیش لە كوێیەو چۆن دەڕوانیتە كۆنە دۆست و ئەندام و سەركردەكانی خۆی و هەرگیز پشت لە كەسی خۆی ناكات لەكاتی شكستدا.. با ئەمەش لێگەریین.
 پێویستە ئیستا بێمەوە سەری  بابەت و بڵێم با زوڕنا ژەنەكانی دوێنێ كە باسی ئەوەیان دەكرد تەنها یەك حیزب میراتگرو خاوەنی شۆرشی كوردو كوردستانیشە، ئێستا پێوستە بزانن كە یەكێتی زۆر لەو تاقانە حیزبانە بەهیز ترو خۆراگر ترەو ئەوەی بە سەر ئەم حیزبە هاتووە لە شەهید بوون و لەدەسدانی سەركردەو سینبولەكانی تا لیكترازان و جیا بوونەوەو ئینشیقاق، بێگومان ئەگەر بەسەر ئەو حیزبانە بێت وەك دەواری شڕی دوای رەشابایان لێدێت و هەر  زوو هەڵدەوەرێن و زەمانەش شاهید دەبێت بۆ وتەكانم با خوانەخواستە كەسی یەكەمیان كۆچ بكات یان 4 سەركردەی بەرجەستەیان شەهید ببیت كە ئومید ناكەم هەرگیز ئەوە لە هیچ حیزب و سەركردەیەكی كوردستان رووبدات ئەوسا ئەو تاقانەی حیزبانە دەبینمەوە لە كوێ دەبن؟! 

‌ 754 جار بینراوه‌
21/09/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved