وتار
ئاسۆ ئه‌ڵمانی وای وت

لەتیف فاتیح فەرەج


وتاره‌كه‌ی ئاسۆ ئه‌ڵمانی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ باره‌ی ریفراندۆمه‌ شكستخواردوه‌كه‌ی 2017 ه‌وه‌ دوو راستی تاڵ به‌ ئێمه‌ ده‌ڵێت ، دوو راستی كه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هه‌موو ده‌مانزانی ، یه‌كه‌م كه‌ بارزانی هه‌ركات ویستبێتی كه‌لێنی گه‌وره‌ی خستوه‌ته‌ نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌ ، ئێستاو ئه‌و ساش كه‌س نازانێ‌ بۆچی سه‌ره‌ ڕای ئه‌و هه‌موو ناجۆریه‌ی پارتی به‌ كۆسره‌ت ره‌سوڵیان كرد ،كه‌چی ئه‌و هه‌میشه‌ له‌ بن باڵی بارزانی ده‌رنه‌چوو ، جگه‌له‌وه‌ش راستیه‌كی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌رو ئه‌و شتانه‌ درۆیه‌كی ڕووت زیاتر نیه‌ ، ئه‌وه‌تا بارزانی خۆیشی له‌ جه‌زیره‌ دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه‌ تیله‌رسن پێی وتوه‌ ده‌تانگێڕینه‌وه‌ بۆ سنوره‌كانی 2003 ، جگه‌ له‌و دوو راستیه‌ ریفراندۆم وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ بۆ دوو ئامانج كرابێت و هیچی تر ، ئامانجی یه‌كه‌م ده‌ركردنی كه‌ركوك له‌ بن ده‌ستی یه‌كێتی ، كه‌ له‌مه‌دا دكتۆر نه‌جمه‌دینیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو كوردو یه‌كێتی پشتگیریان ده‌كرد كه‌وته‌ هه‌ڵه‌و قۆرتێكی گه‌وره‌وه‌ ، دكتۆر نه‌جمه‌دین له‌ پڕێكا له‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ی پارتی پێی ده‌كرد ، بووبه‌ فریشته‌ لای ئه‌وان ئه‌مه‌ش ته‌ڵه‌یه‌كی تر بوو كه‌ تا ئێستا دكتۆر بۆی شینه‌كراوه‌ته‌وه‌ .
ده‌ركردنی كه‌ركوك به‌و مانایه‌ له‌ بن ده‌ستی یه‌كێتی بۆ توركیاو پارتیش ده‌سكه‌وته‌ ، ئاخر یه‌كێتی له‌ پێناوی پاراستنی كه‌ركوكا باره‌گای په‌كه‌كه‌ی تا داقوق بردبوو ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ له‌ ڕووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه‌ دروست بێت هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوو به‌و مانایه‌ی بیانوی دایه‌ ده‌ست توركیا ، پارتی ، عیراق ، هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكاوه‌ كه‌ هێشتا به‌ چاوی تیرۆریست سه‌یری په‌كه‌كه‌ ده‌كات .
بۆ پرسی تیرۆریستی په‌كه‌كه‌ ئه‌مه‌ریكا بێویژدانیه‌كی له‌ راده‌ به‌ده‌ر ده‌كات ، توركیا به‌رهه‌مهێنه‌ری تیرۆره‌ نه‌ك په‌كه‌كه‌ ، كه‌ داوای ئازادی و خۆخاوه‌نی ده‌كات .
خاڵی دووه‌م ، پرۆسه‌كه‌ حه‌زێك ، یان ویستێكی شه‌خسی بارزانی بوو ، بۆ ئه‌مه‌ش گه‌له‌ كۆمه‌ی له‌وانه‌ دروستكرد كه‌ له‌ ته‌ك ریفراندۆما نه‌بوون ، ته‌نانه‌ت به‌ دیلی پارله‌مانی له‌ هه‌ندێ‌ سه‌ركرده‌و سه‌رۆكی گوێڕایه‌ڵی خۆی دروستكرد ، ئه‌مه‌ش هه‌م بۆ لێدان بوو له‌ گۆڕان ، هه‌م بۆ سه‌رخستنی خه‌ونه‌كه‌ی بوو بۆ سه‌ربه‌خۆیی نا بۆ ویستی هێنانه‌ ژێر باری هه‌موو ئه‌وانی تر، راستیه‌ك هه‌یه‌ ده‌مه‌وێت باسی بكه‌م ، من ئه‌و ماوه‌یه‌ كه‌وتمه‌ كه‌مپه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ریغراندۆم له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ نه‌چێت ، بۆ ئه‌مه‌ چه‌ندین وتارم نووسی ، به‌رنامه‌و كۆڕم كرد ، له‌ گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك له‌ گفت و گۆی به‌رده‌واما بووم ، ئه‌وان به‌ڵێنی ته‌واویان به‌ من دابوو ریفراندۆم له‌ كه‌ركوك ناكرێت ، منیش بڕوام وابوو نه‌كرێت ، رۆژی 9ی ته‌موزی2017 به‌ نامه‌یه‌كی دورو درێژه‌وه‌ چوومه‌ هه‌ولێر له‌وێ‌ به‌ ئاماده‌ بوونی سمكۆ محه‌مه‌دی هاوڕێم له‌ گه‌ڵ كاك به‌همه‌ن حوسه‌ینی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای ریفراندۆم دانیشتم و هه‌موو مه‌ترسیه‌كانم بۆ باسكرد ، ئه‌وجگه‌ له‌وه‌ی وتی هیچ روونادات ، ئه‌وه‌شی وت كه‌ مه‌سعود بارزانی ئه‌و كاره‌ ده‌كات و كه‌ركوكیشی تیایه‌ .
ئاسۆ ئه‌ڵمانی هه‌موو شته‌كانی باسكردووه‌ ، به‌ڵام له‌ یه‌كشت خۆی بواردوه‌ ، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ باسی هه‌ڕه‌شه‌و چاو سوركردنه‌وه‌كانی نه‌كردوه‌ به‌رانبه‌ر به‌رپرسه‌ یه‌كێتیه‌كانی كه‌ركوك ، باسی پێشێلكردنی داوای دواخستنی ریفراندۆمی نه‌كردوه‌و ئه‌وه‌ش ڕویدا كه‌ ڕوویدا ئێستا دوای یه‌كساڵ له‌ ریفراندۆم كێ‌ ده‌بێت دادگای بكرێت ، ئه‌مه‌ قسه‌یه‌كی دروسته‌ ، به‌ڵام بۆ میله‌تێك كه‌ زندوو بێت و بتوانێ‌ له‌ سه‌ر ناشرینی و نادادی و سه‌ركێشی رای گشتی دروست بكات و سزای ئه‌وانه‌ بدات كه‌ خوێن و خه‌ڵك و خاكیان هه‌ڕاجكرد .
‌ 366 جار بینراوه‌
27/09/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved