وتار
لوتی شەقاوەكان لەبەردەم یەكدا

لەتیف فاتیح فەرەج



هیچ كات و سەردەمێك هێندەی ئێستا شەقاوەی سیاسی لە سەر كورسی دەسەڵات نەبوونە، لەمپەڕ تا ئەو پەڕی دنیا چەندین شەقاوە حوكمی وڵاتەكان دەكەن، هەرە دیاریان پۆتن و ترەمپن، كە سەركردایەتی دوو دەوڵەتی گەورەو بە هێزو ركابەری یەكتر دەكەن، ترەمپ دیاردەیەكی سەیری بەڕێوەبردنی وڵاتەو تا ئێستا لە ناو خۆی وڵاتەكەشیدا ناتوانرێت خوێندنەوەیەكی وردی بۆ بكرێت، بە ترس و نیگەرانیەوە سەیری دەكرێت، لە كۆڕەكەی زانكۆی ئەمەریكی سلێمانیدا فۆكۆ یاما ئەم ترسەی نەشاردەوە ئەوەشی وت كە ترەمپ پیاوێكی درۆزنە، لە سەر سەرلەبەری قسەكانی فۆكۆیاما سەرنج و تێبینی خۆم هەبوو، بەڵام بۆ من ئەو نیگەرانیەی لە ترەمپ جێی هەڵوەستە بوو، ئێستا سەردەمی شەقاوەو روكەشیە، قوڵبونەوە بە مانا ئاوەزیەكەی نەماوە، ترەمپ بەرهەمی ئەو روكەشیەی ئەمەریكایە لە بیر كردنەوەدا سەیرە فۆكۆ یاما لەمە نەگەیشتوە، بەر لە دەرچوونی ترەمپ بە وتارێك پێشبینی ئەو دەرچوونەم كرد، رەنگە سەیر بێت لەم دوورەوە نوسەرێكی كوردو بۆ كورد نووس باسی دەرچوونی ترەمپ بكات و لە نێو ئەمەریكاشدا گرەو لە سەر دەرنەچوونی بكرێت، روكەشی لە بیر كردنەوەو بڕیاردا ئەوەی لێدەردەچێت، ئەم سەردەمە سەردەمی هاتنە پێشەوەی شەقاوەی سیاسیە، ئەوەش لە ئاكامی دوركەوتنەوەی گشتە خەڵك لە ئاوەزو خوێندنەوەی شتەكان بە چاو، لە كاتێكا چاو فریودەرێكی مەترسیدارە.
ئەو كاتەی من پێشبینی دەرچوونی ترەمپم دەكرد، تۆماس فریدمان داوای لە خەڵكی ئەمەریكی دەكرد دەنگ بە ترەمپ مەدەن، من دەمزانی رۆژگاری شەقاوە سیاسیەكان لە درەوشانەوەدایە، بەڵام ئەو لای وابوو خەڵك بە ئاوەزیان بڕیار دەدەن، وانەبوو، وەك چۆن لە توركیاش وادەرنەچوو،بەو رادەیەی شەقاوەیەكی وەك ئەردۆغان بووە حاكمی یەكەمی وڵات، ئێستا لە سوریا شەقاوەكان لوتیان تەقیوە بە لوتی یەكدا، كێشەی سەرەكی لەو بەریەككەوتنە ئەوەیە ئەوان لە بەر بۆنی یەكتر ئاگایان لەو هەموو خوێن و نەهامەتیە نیە كە داش بیانوویەكی باش بوو بۆ وێرانكردن و ڕژاندنی، بە نمونە موسڵ ئەگەر 20%ی هۆكاری وێرانیەكەی داعش بێت، ئەوە 30%ی هۆكارەكە ئەو جۆرە لە سەندنەوەیە لە داعش،ئەمە بۆ هەموو شوێنەكانی تر راستە، بەڵام هێشتا درۆگەورەكە كۆتای نەهاتووە، یانی هەر كات بیانەوێت داعش ئامادەیە، مەرجیش نیە بە هەمان ناوەوە.
شەقاوە سیاسیەكان هەمیشە درۆی گەورەیان پێیە لەوەدا فۆكۆ یاما راست دەكات، درۆی گەورە بەو مانایەی ئەوان دەزانن چۆن لە سەر فریودانی ئەوانی تر ئیش بكەن، بۆنمونە چوار ساڵ لە سەری سەرەوە بووە، كەچی لە پرۆسەی هەڵبژاردنا هەمان ئەو قسانەی چوار ساڵ لەوە بەر دەكاتەوەو فریوخواردوەكانیش دەنگی پێدەدەنەوە، ئێستا چەند شەقاوەیەكی سیاسی گەورە دنیایان خستوەتەوە سەر قۆچی ئەو گایەی كە لە سەر پشتی نەهەنگێك لە ناوەڕاستی دەریادا بیر لە كەناری ئارام دەكاتەوە، ئەوان لە ماوەیەكی كەمدا بە بیانوی خستنی دیكتاتۆرە بچوكەكان چەند وڵاتێكیان پەڕاش پەڕاش كرد، نمونەی سوریا، عێراق، ئەفغانستان، لیبیا، یەمەن و شوێنگەلی دیكە، لە سوریا قۆچیان زۆر لە یەكتر نزیكبوەتەوە، ئاخۆ ئەم دۆخی لوت بەرانبەر لوتە بێ‌ ئاگر تێدەپەڕێت، یان هێشتا شوێنی تر ماوە بكرێت بە خۆڵەمێش .

‌ 465 جار بینراوه‌
29/09/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved