وتار
دواجار چین-یش دۆڕاندی

یوسف تەها



لەدوای نەخۆشكەوتنی هەڤاڵی كۆچكدروو رەوان شاد مام جەلالەوە، یەكێتی نیشتمانی كموردستان بە دۆخێكی دژواردا دەڕۆشت كە هەموو جەماوەرەكەی لەناخی دڵیانەوە ئەو دۆخەی ناوخۆیی حیزبەكەیان بێ قبووڵ نەبو، چونكە لێكترازان و باڵ باڵێنــی ناوخۆی یەكێتی گەشتبوو بە ئاستێك كە یەكێتی بەرەو كەناری داروخان دەبردو هەندێك لە حیزبەكانی كوردستانیش ئەم لێكترازان و بۆشاییەی ناوخۆی یەكێتیان بەهەل زانی بۆیە لەڕێگەی راگەیاندەكانیانەوە كەوتنە لێدان لەبەرژەوەندی و خەباتی قوربانیدانی چەن ساڵەی یەكێتی و بەرپاكردنی جەنگیكی دەرونی سەخت لە بەرانبەر قاعیدەی جەماوەری یەكێتی.
بەڵام دواجار ژیری سەركردەكانی یەكێتی زۆر لەوە زیاتر بوو كە حیزب و لایەنەكانی تر لێیان دەڕوانی، چونكە سروشتی یەكێتی وایە هەر لە سەرەتای دامەزرندێنەوە تا هەنووكە تووشی سیراع و ململانێی زۆر لەوە گەورەتر هاتووەو توانیوێتی بەسەریدا زاڵبێت و ئەو قۆناغە تێپەڕێنێت .
سەركەوتنی یەكێتی لەهەڵبژاردنەكانی عێراقدا و بەتایبەتی لەشاری كەركوكدا، دەسپێكی زەنگی رابوون و یەكگرتوویی ناوخۆی یەكێتی بوو كە ورەیەكی زیاتریشی دا بە جەماوەری یەكێتی، چونكە ماوەیەكی زۆر بوو ئەو جەماوەرە بە وەفاو پشودرێژە بەم شێوەیە یەكێتیان نەبینی بوو، دوای ئەوەش سەركەوتنەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە 30ی ئەیلولی رابردوو وێڕای پیلانەكانی پارتی و كۆمسیۆنی بەناو سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، هەروەهال سەركەوتنی ئیرادەی بەرەنگاربوونەوەی یەكێتی لە پرسی هەڵبژارندی سەرۆك كۆمار هات بەسەریدا و ئەوەندەی دیكە ورەو ئومێدی بەخشیەوە بە یەكێتییەكان، لەئێستاشدا دۆخی ناوخۆی گەشتووە بە رادەیەك كەلە ماوەی چوار ساڵی رابردوودا هیچ كات یەكێتی بەم یەكگرتوویە نەبینراوە و بووتە جێگەی سەرسوڕمانی ئەولایەنانەش كە دەیان وت كوا یەكێتی نەماوە؟! یەكگرتووی یەكێتی توانی یەكێتی بگەڕێنەتەوە بۆ هێزی دووەم لە كوردستان و رێگربێت لەو دەسەڵاتە پاوانخوازیەی لایەنێك كە چەند ساڵێكە ئەنجامی دەدەت لەكاتی ئێستاشدا بە چاوی خۆمان دەبنین ئەو لایەنەی كە خۆیان دەیان وت لەگەڵ چین-دا هەڵبژاردن بكەین دەیبەینەوە! لەبەرانبەر بەربژێری یەكێتی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق چۆك دادەنێت و فوو لەزوڕنای دۆڕانی خۆی دەكات.

‌ 640 جار بینراوه‌
06/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved