وتار
سەرۆك كۆماری و خزمەت

هیوا نه‌جات



(د. بەرهەم ساڵح) هەرچەندە سیمای لای زۆرێك لە هاوڵاتیان و لە هەوادارانی ناشرین بو بو، ئەمە دەبێتە بەشێك لە مێژووی سیاسی ئەو پیاوە، (پیاوێك تا بڵێیت بەتوانا)، بۆیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو كارانەی كردوویەتی لە رووی بەرێوەبردن و خزمەتكردنی خەڵكەوە هێشتا بۆ ئەو پۆستە لە پێشترە.
ئومێدەوارم قەرەبووی ئەو بەكەم سەیركردنەی لایەنگرانی بكاتەوەو بتوانێت خزمەتێك گەورە بە كورد و پرسی كورد لە عێراق بكات.
پێشم وایە ئەو كارە دەكات، لە پێناو دڵسۆزی و خەمی گەلەكەی نا، بەڵكو لەپێناو تۆمار كردنی مێژوویەك بۆ خۆی و دەستكەوتی زیاتر بۆ خۆی، چونكە لە داهاتودا بە هێزێكی زیاترەوە بۆ ململانێی سیاسی ناو یەكێتی دەگەڕێتەوە.
پێشتر ئەگەری ئەوەی هەبوو لە ململانێی بوون بەسەرۆك كۆمار سەركەوتوو نەبێت، ئەگەر ئەوە روییبدایە ئەوە ژیانی سیاسی (د.بەرهەم) لە نەمان و كۆتایی نزیك دەبوەوەو، گونجاویش بوو ئەوە رووبدات، لەلایەك لەبەر ئەوەی پشتی كردە متمانەی لایەنگران و دەنگدەرانی، دەتوانرا بەمە بەتەواوی بەتەنها بیهێڵنەوە كە گەیشتبوە ئەو ئاستەی بەدەستی خۆی پەیوەندی بە بەرنامەی تەلەفزیۆنییەوە بكات و بە كەناڵی (الشەرقیە) بڵێت: (بڵێن سەرچاویەك نزیك لە دكتۆر بەرهەم پێی راگەیاندوین لە كاندیدی سەرۆك كۆماری نەكشاوەتەوە)، لەلایەكیتر چونكە ئەوە كارێكی ئاسان بوو تا نەهێڵن كەسێك گەشە بكات، كە لە داهاتودا هێندە گەشە بكات كە توانای پرشنگدانەوەی بەسەر حیزبەكەیدا هەبێت و بە واتایەكیتر جێ بە خاوەن ماڵ لەق بكات.
ئێستا كە ئەو گریمانەیە بەجۆرێكیترە، بێگومان لە پێناو مانەوەی ناو، ناوبانگ، لایەنگران و گێڕانەەی متمانە هەوڵی زۆر دەدات و خزمەتی گەورە دەكات...








‌ 315 جار بینراوه‌
06/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved