نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
یەكساڵ دوای مردنی تاڵەبانی

لەتیف فاتیح فەرەج

 
(1)
نامەوێ‌ باسی ئەوە بكەم لایەنی ئەرێنی و نەرێنی ئەو پیاوە چی بوون، من پێشتر نامیلكەیەكم لەسەری نووسیوە بە ناو نیشانی " تاڵەبانی و دەوڵەتی كوردی " سەرلەبەری وتارەكانیش رەخنەیە لە دیدی ئەو بۆ دەوڵەتی كوردی، بەڵام دوای یەكساڵ لە مردنی ئەگەر ئاگایانە سەیری كوردستان بكەین، دەبینین تولەرانس لە پاشە كشەیەكی گەورەدایە، لە گەڵ مەرگی ئەودا حزبە ركابەرە دێرینەكەی كە ماوەیەكی زۆر بوو رێكەوتنی ستراتیژیان پێكەوە هەبوو، رێكەوتنەكەی هەڵوەشاندەوەو دەرگای بەڕووی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتیەكانیدا كردەوەو بۆ ئەو مەبەستە پارەو ئیمتیازی هەڵڕشت، لە رۆژی مردنی ئەوەوە بارزانی نەك نەیتوانی بۆشایی نەبوونی ئەو پڕبكاتەوە بگرە سنوری زۆنەكەی ئەوی  بە ناوچەی ئیڕهابی فكر لە قەڵەم دا وەك ئەوەی سلێمانی مێرگە سور بێت .
(2)
تاڵەبانی لە دوای خۆی یەكێتیەكی پەرش و بڵاو بێ‌ سەرو بەرەی سپاردە كەسانێك كە تا ئێستا ناتوانن كۆی بكەنەوە، رۆژ نییە لە سەری سەرەوە دەیان وتەو قسەی جیاواز نەبیسین كە نیشانەی ئازادی بیرو را نیەو نیشانەی رقە لە یەكتر، لە راستیدا یەكێتی ئێستا بە دەست گروپێكی نەخۆشەوەیە كە ناتوانن نە خۆیان چاكبكەن، نەیەكێتی ئەمەش بواری تەراتێنی ركابەرە تەقلیدیەكەی یەكێتی فراوانتر كردووە، ئەوە بۆیە ئەمان بڵێن سیر ئەو دەڵێت پیازو دواجاریش قسەی ئەوە ریفراندۆم وەك نمونە.
(3)
تاڵەبانی ساڵی 1957 لە تەك محەمەد مەهدی جەواهیری شاعیری ناوداری عەرەبدا دا سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراقی دروستكردوەو خۆیشی ئەندام بووە تێیدا، ئەمەش هۆیەك بوو بۆ ئەوەی تاڵەبانی هەمیشە گوێ‌ لە رەخنەو سەرنج و تێبینیەكان بگرێت، واتە هۆكاری رۆژنامەنووسیەكەی، جگە لە پارێزەریش،ئێستا كێ‌ گوێ‌ لە رەخنەو سەرنج دەگرێت،كە رەخنە بگری جگە لەوەی هەرچی نەشیاوە بە خۆت و خانەوادەتی دەڵێن،دواتریش دەڵێن هەڵدەپەڕی چدەكەی بكە .
(4)
ساڵێك دوای مەرگی تاڵەبانی هەقە ئەوە بە بیر خۆمان بێنینەوە، ئەرێ‌ گەلۆ ئەوانەی دەیانوت دابەشكردنی پۆستەكان بە رێژەی 32%بۆ سێ‌ لایەنە سەرەكیەكەی كەركوك خیانەت و نادادیە، ئێستا كەركوك بە دەست كێوەیەو رێژەی كورد لە دام و دەزگاكانی كەركوك سەدا چەندە؟! من قسەیەكم نییە بۆ وتن.
 

‌ 1198 جار بینراوه‌
06/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved