نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كەركوك بە هەڵپەسێراوی یان بە هەڵواسراوی دەمێنێتەوە

زاهیر شكور


كەركوك هەڵواسراوی دەستی دەوڵەتانی ئیقلیم و ئەمریكا و بەریتانییایە، واتا چارەنووسی كەركوك ئایندەی كەركوك لە موعادەلەیەكی ئاڵۆز و نادیاردا ماوەتەوە، یاریكەرە سیاسییەكانی كورد و توركمان و عەرەب، كەركوكییان لەسەر مێزی قومارداناوە، ئەوەی سەری لە یارێكە دەرناچێت، كوردە، چونكە روانگەی كورد بۆ كەركوك، فرە روانگەیە، پارتی روانگەی خۆی هەیە، كە فیكرێكی نەتەوەی تا ئەندازەیەك توندرەوی لەخۆی پێچاوە و پێی وایە دەتوانێت بە ئیرادەی هێز كەركوك ئەگەڕێنێتەوە سەر هەرێم، كەچی روانگەی یەكێتی، روانگەیەكی میانرەوانەیە، پێیوایە لە رێگەی دانوستان و چەند رێكەوتنێكی هەمەلایانە دەتوانێت چارەسەری كێشەی كەركوك بكات.
ئەمریكا و بەریتانییا و دەوڵەتانی ئیقلیم وحكومەتی عێراق پێیان وایە دەتوانن لەم روانگەیەوە لەسەر مێزی گفت و گۆ دانیشن، توركمان هاجسی ترسی لە توانەوەی خۆیەتی و پێوایە كەركوك لە دەست كورد بێت، بەحوكمی زۆرینەیان پرۆسەی بەكوردكردن پەیڕەودەكەن و بوونی نەتەوەیی توركمان دەكەوێتە بەر مەترسی نەمان، هەمان هاجس و ترسیشیان لە عەرەب هەیە، كە دەست بگرنە سەر شارەكە، بۆیە پێیان وایە تەنها چارەسەر بە هەرێمكردنی كەركوكە، هیچ نەبێت بۆ ماوەی دە ساڵ. 
ئەمە دۆخی كەركوكە، بۆ كورد مەترسییەكان لە نایەكڕیزی ناوماڵی كوردە، بەتایبەتی یەكتربڕینی یەكێتی وپارتی ویەك نەخستنی سیاسەتەكانییان بەانبەر كەركوك، ئەمحاڵەتەش متمانەی نەهێشتوە لەنێوانیان، بۆیە دەبێت یەكێتی بە حوكمی ئەوەی زۆرینەی كوردی كەركوك یەكێتین، ئەبێت یەكلایەنانە بڕیارێكی ئازایانە بدات وبێ هیچ مەرجێكی پێشوەخت بچێتە دانوستانێكی جدییەوە لەگەڵ پێكهاتەی توركمان و حكومەتی ئیتحادیەوە، چونكە مانەوەی كەركوك بە هەڵپەسێراوی، لە قازانجی كورد و توركمان نییە و خەڵكی كەركوكیش هێدی هێدی لێیان دەتەكێتەوە ومتمانەی خۆیان ئەدۆڕێنن و ساحەكە چۆڵ دەكەن بۆ ئاڵۆزی زیاتر و ناكۆكی زیاتر و مەترسیدار.



‌ 248 جار بینراوه‌
13/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved