نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
لەئاش بەتاڵەوە تاڕیفراندۆم کێ خیانەت کارە؟

ئیدریس عەبدوڵا


ئەگەر چاوێک بەمێژوویگەلی کورد لە چارەگی کۆتایی سەدەی بیستەمدا بخشێنیەوە، جگە لەماڵ وێرانی و کورد کوشتن شتێکی ئەو تۆ بەدیناکەین، هەرچەند سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول 1961خەڵک ئومێدێکی زۆری لەسەر هەڵچنی بوو کۆمەڵگای کوردی بەجۆش و خرۆشەوە بەژداریان لەشۆڕشدا کرد، بۆ ئەو ڕۆژگارە تورسکایەک بەدیدەکرا بەتایبەت دوای بەیان نامەی 11 ئازاری 1970 کەلە مێژوودا بەگرنگ ترین دەسکەوت بۆ گەلی کورد هەژمار دەکرێ، ئەوێ ڕۆژێ سیاسیەکانی کورد و کۆمەڵگای کوردی هەنگاوێک نزیک بوونەوە لەبەدەستهێنانی مافی ڕەوای خۆیان، بەڵام ئەم خۆشیە زۆری نەخایەند بەهۆی ڕێکەوتن نامەی جەزائیری 1975 لەنێوان ئێران و ئێراق بەناوی پاراستنی سنوری نێوانیان، مەبەستی سەرەکی لێی لەناو بردنی بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد بوو، بەڵام کاڵفامی سیاسی کورد لەوڕۆژگارە بەتایبەت بارزانی نەیتوانی سود لەبارو دۆخەکە ببینێ ئاش بەتاڵی ڕاگەیاند، ڕەنگە زۆر بەمان ئەو لێدوانەی دکتۆر محمود عسمان مان بیربێ کاتێ دەڵێ: لەگەڵ بارزانی چوین بۆ ئێران بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شا بارزانی لەدوای چەند سعات لەکۆبوونەوەکە هاتە دەرەوە پێمانی وت چەک دادەنێین، ئێمەش پێمان گووت: تۆ خۆت بڕیارت داوە چەک دانێی ئێمە شۆڕش دەکەین، گوتی هەرکەس شۆڕش درێژە پێبدا دەیکوژم تازە من وەعدم داوە، ئەرێ گەلۆ من دەپرسم شۆڕش کردن وەعدە یان ئیرادەو جورئەت و داواکردنی مافە، لەکاتێدا شۆڕشی کورد لەقیمەدابێ، بەسەدان هەزار پێشمەرگە ئامادەی گیان بەخت کردنبێ، وەلێ وەعدەکەی ڕاست دەرچوو، کاتێ بزوتنەوەی ڕزگاری خوازیکورد بەڕێبەرایەتی جەنابی مام جەلال جاڕی شۆڕشیاندا لەساڵی لە1_6_1976 کەلە مێژوودا بەهەڵسانەوەی شۆڕشی دوای دوای ئاش بەتاڵ ناودەبرێ، بەداخەوە ئەمان بوونە ڕێگرو لەیەکەم زەنگی هەڵگیرسانی شەڕی براکوژی کارەساتی هەکاریان لەساڵی 1978 یان خوڵقاند پۆلێک لە سەرکردەو پێشمەرگەیان شەهید کرد، کەتا ئەمڕۆش پەڵەیەکی ڕەشە بەنێو چەوانی مێژووی کوردەوە، بۆ ئەوێ ڕۆژێ و سەرەتای دروست بوونەوەی شۆڕش و ڕێکخستن و دروستکردنی ئەم سەرکردانە کارێکی هەروا ئاسان نەبووبێ، بەڵام ئێوەبوون جارێکیتر شەڕی براکوژیتان هەڵگیرساند و پڕیشکی ئەم ئاگرەش درێژەی کێشا تائەمڕۆشی لەگەڵابێ، دواتر ولەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ئەم گەلە خێر لەخۆ نەدیوە بەهۆی ناتەبایی و ناڕێکی نێوماڵی کورد توشی سەدان کارەسات و ماڵ وێرانی بووە، بەدرێژایی جەنگی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران ناوچەکانی باشورو ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەیدانی شەڕبوو، کەلەدوایدا کارەساتی ئەنفال و کیمیا بارانی هەڵەبجەو گۆپتەپەو سێوسێنان ....هتد ناوچەکانی تری لێکەوتەوە،کەلەسەر کارەساتی ئەنفال و کیمیا باران چەندان توێژینەوە کراوە و بەوردی ڕەهەندەکانی خراوەتنە ڕوو، وەلێ دەبێ ئەوەش بڵێین بەشێکی خۆمان بووین بەهۆی خیانەتی جاشایەتیەوە، دوربین و کاریزمای جەنابی مام جەلال و هەڤاڵەکانی بوو جاڕی ڕاپەڕین یان داو هەڵساینەوە توانیمان ڕاپەڕین بکەین، ئەندازیاری ڕاپەڕین یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەرنامەداڕێژەری بوو، کاتێ زەنگی ڕاپەڕین لەڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین لێیدا و سەرجەم شارو شارۆچکەکانی گرتەوە بەکەرکوکی قودسی کوردستانەوە، کەدواتر کۆچ ڕەوی بەکۆمەڵی لێ کەوتەوە،بۆ ئەو ڕۆژگارە دەرچونی بڕیاری 688 ئەنجومەنی ئاسایش و دیاریکردنی ناوچەی دژە فڕین دەستکەوتێکی گەورەبوو، بۆیەکجار لەمێژوودا ناوچەیەکی ئارام بۆ کوردەکان دیاریکرا، لەدوای هەڵبژاردنی یەکەم پەرلەمانی کوردستان لەساڵی 1992 دامەزراندنی کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دۆزی کورد پێینایە قۆناغێکیتر لەمێژووی خەباتی ئەم گەلە ستەم دیدەیە، بەڵام مخابن زۆری نەخایاند بەهۆی ناکۆکی و ناتەبای خۆمان جارێکیتر بەرەو هەڵدێرو لێک ترازان چوو، وەک حاجی دەڵێ:
کوردی ئێمە نەزان و پاشکەوتن
پێکەوە پوش و ئاگر و نەوتن
ڕەنگە زۆزبەی نوسەرو مێژوو نوسان و ڕۆشنبیران ئەو ڕاستیە بزان و وڵامی ئەم پرسیارەیان لابێ کێ بوو دەبابەی ڕژێمی بەعس هێنایەوە سەر پەرلەمان لە31 ئابی 1996؟؟؟؟ کێ بووە کەوا سوری بەرلەشکری بێگانەو لاپەڕەیەکیتری خیانەتی تۆمار کرد؟؟؟؟، هەرچەند کوردەواری دەڵێ چەپڵە بەدەستێک لێنادرێ، بەڵام هێنانەوەی سوپای ڕژێم لەژێر هەرناوێک بێ هیچ پاساوێک هەڵناگرێ و پەڵەیەکی ڕەشە بەنێو چەوانی مێژووی کوردەوە، لەدوای چەندساڵ لەشەڕی ناوخۆ وهێنانە کایەی دووئیدارەیی، جارێکیتر لەسەردەستی خاتوو ئۆڵبراید هەردوولا دەستیان لەناو دەستی یەک کرد کۆتایی بەشەڕی ناوخۆ هێنرا، بەڵام بەداخەوە نەمان توانی پەند لەمێژوو وەرگرین، هەردەم مێژوو خۆی دووبارە دەکاتەوە، لەدوای چەندساڵ لەم شێوە خۆ بەڕێوە بردنە نەمان توانی خۆمان ڕێکخەین بۆ فرسەتێکی مێژوویتر لەدوای ڕووخانی ڕژێم فرسەتێکی زێڕین بۆ گەلی کورد هاتەپێش بۆ جیابوونەوە لەعێراق و گەیشتن بەمافی چارەی خۆنوسین، بەڵام بەرژەوەندی ئەوسای دەوڵەتە زلهێزەکان وای دەخواست عێراڤی فیدڕاڵ کەتێیدا کورد و عەرەب و تورکمان و کلدو ئاشوری پێکەوە بژین و خۆیان وڵاتێکی دیموکرات بەڕێوە ببەن، ڕەنگە بەشێکی پەیوەندی بە دووربینی و کاریزمای جەنابی مام جەلالەوە هەبێ کە ئەو تاکە سەرۆکی هەڵبژێردراوی عێراق بوو توانی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان لەسەر یەک مێزی گفتوو گۆ کۆبکاتەوە بەهەر شێوەیەک بێ توانرا بەشێک لەمافە ڕەواکانی کورد لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدا جێبکرێتەوە کورد توانی بەهاوبەش لەبەڕێوە بردنی عێراقدا بەژداری پێبکرێ، لەدوای نەخۆش کەوتنی جەنابی مام جەلال عێراق و هەرێمی کوردستان بەرەو دوڕیانێکی نادیار هەنگاوی هەڵێنا، لەبەغدا عەرەبەکان هەوڵی بەهێزکردنی ناوەندیان ئەداو لەهەرێمیش کاک مسعود بانگەشەی دەوڵەتی دەست پێکرد، بەجۆرێک زیاتر بەرەو لێکترازان هەنگاوی دەنا، لەگەڵ هاتنی داعش بۆناوچەکەو لەدوای گرتنی شاری موسڵ هاوکێشەکە بەجۆرێک گۆڕا کەلە تەسەوری هیچکام لەسیاسیەکان کورد و عەرەبێشدا نەبوو، لەکاتێکدا هەندێک لەسەرکردەعەرەبەکان و چەند سەرکردەیەک کوردیش تۆمەتبا کرا بەخیانەت و تێوەگلان لەپەلکێش داعش، هاتنی داعش هەرچەند بۆ کورد بەتایبەت لەدوای داگیر کردنی شنگال لەسالی 2014 بەدیل گرتنی هەزاران کچ و ژنی یەزیدی و فرۆشتنیان لەبازاڕەکانی عێراق و سوریای ژێر دەستی داعش، هێندەیتر دۆخەکە ئاڵۆز بوو، چونکە هێزەکانر پارتی دیموکراتی کوردستان لەناو شنگال بوون بەبێ تەقە ئەوشارەیا چۆڵ کردوو بووەهۆی ڕوودانی ئەم کارەساتە، کەلەمێژوودا بەجینۆ سایدی یەزیدیەکان ناساوە، ئەم ڕووداوە دەنگدانەوەیەکی گەورەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە خەڵکێی زۆر لەکوردانی یەزیدی لەچیای شەنگال ئاوارەبوون بەجۆرێک ڕێگیان لێگیرابو لەئاسمانەوە بەکۆپتەر خواراک و پێداویستیان بۆ فڕێ دەدارایە خوارەوە، سەرئەنجام بەهاوکاری هێزی هاوپەیمانان توانرا ئاوارەکان ڕزگاربکەن، ڕەنگە کرۆکی بابەتە لێرەبێ، کاتێک شنگال بەم دەردەبراو ناوچە جێناکوکەکان کەبەمادەی 140 ی دەستوری عێراقی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرا، چارەنوسی بەجۆرێک گۆڕدرا هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان توانیان لەجەنگی دژی داعش بەجۆرێک بجەنگن، کەسەرنجی میدیا جیهانیەکان و زۆربەی دەوڵەتان بخەنە سەرکورد هێزەکانی هاوپەیمان هەموو هاوکاریەکی مادی و چەک و پێداویستی جەنگ بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین بکەن، لەکاتێکدا نێوماڵی کورد هێندە تەباو ڕێک بوو، ڕەنگە مێژوو نوسان ساڵی 2014 بەسەردەمی زێڕینی فەرمانڕەوای کوردی ناوبنێن لەباشور، بەداخەوە زۆری نەخایان غروری سیاسی سەرکردایەتی کورد بەجۆرێک گۆڕا لەساڵی 2015 بەهۆی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمەوە پەرلەمان پەک خراو وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان نێردرانە ماڵەوە لەپێناو کورسیەکەی سەرۆک کوردستان کەوتە گێژاوی سیاسی و دارایی بەجۆرێ خەڵک باری دارای هێند خراپ بوو بەدوومانگ چارەگە مووچەیەک دابەش نەدەکرا، ئەمە هێندەیتر لێکترازان ڕوویدا، لەگەڵ ئەم باروو دۆخەشدا هێشتا ئومێد هەبوو کوردستان بەرەو کەنارێکی ئارام هەنگاو بنێ، بەڵام کاڵفامی سیاسی سەرکردایەتی کورد نەیتوانی کاپتنێکی باش بێ و کەشتیەکی ماندووی ڕێگای خەبات و کوردایتی بەرەو کەنارێکی ئارام هەنگاو بنێ، توشی گێژەلولکەی دەریای کردوو، بەناوی ڕیفراندۆمەوە و بەفیتی دەوڵەتێکی دراوسێ جاڕی ڕیفراندۆمیدا، ڕەنگە لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکان هۆکار و دەرئەنجامەکانی ڕیفراندۆم و دواتر هێنانی سوپای حەشدی وەحشی بۆسەر کەرکوک ناوچە جێناکۆکەکان، داخل بوونی سوپای تورکیا لەدەروازەی ئیبراهیم خەلیل بۆئەوەی بەشێکی کوردستان و ویلایەتی موسڵ بلکێنرێ بەتورکیاوە هەڵدەگرێ چەندان تێزێکی ماجستێرو دکتۆرای لەسەربنوسرێ، ڕوونە من نەتوانم لێرەدا بەوردی لێی بدوێم و بەشێک لەمێژوو نوسان و توێژەران کەم یازۆر نەیان توانیوە بەوردی دیراسەی زانستی لەبارەوە بکەن، چونکە دەست بردن بۆ ڕاستیەکان بڤەیە!!!!!!! ڕەنگ بەشێک لەکارەکتەرەکان بۆ ئەمڕۆ بەچەک وڵام بدەنەوە بەڵام ڕۆژێک دادێ ڕاستیەکان دەخرێنە سەر لاپەڕەی مێژوو......
‌ 243 جار بینراوه‌
16/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved