نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
زۆر بوونی ساختەكاری هاوتەریبە لەگەڵ قەیرانی بێ ئومێدی!

لوقمان رئوف



وەكو دەزانن بەردەوام بوون لەسەر هەر خەسڵەتێكی ئەرێنی یان نەرێنی لە نێو كۆمەڵگەدا دەبێ بەكەلتور، بەپێی تێپەڕبوونی كاتیش كەلتورەكە برەوی پێ دەدرێ و كەسانێكیش دەبنە هەڵگری ئەم كەلتورەو دەیگوازنەوە بۆ نەوەی داهاتوو.
ئەگەر چاوێك بەڕابردوو بخشێنین دەبینین هەر لەدەستپێكی یەكەم هەڵبژاردنی كوردستان لە 19/5/1992 تاكو ئەمڕۆ ساختەكردن رۆڵێكی كاریگەرو نەرێنی لەسەر تێكڕای پڕۆسەی هەڵبژاردندا بینیوەو هەمیشە ئەنجامەكانیشی بەم لایەدا شكاندۆتەوە كەساختەكردنی بەبەشێك لە پڕۆسەكە زانیوە، بەڵام ئەگەر ساختەكردن لەهەڵبژاردنەكانی رابردودا تەنها لەڕێگای هێزەوە ئەنجامدرابێ و سندوقەكان پڕكرابن لەدەنگی ساختە بەڵام لەدواجاردا كەهەڵبژاردن لە30/9/2018 ئەنجامدرا، ساختەكردن بەفۆرمێكی تازەوە هاتەوە مەیدان و سەرەڕای شێوازە كۆن و قێزەونەكەی كەلێدان و چاو سووركردنەوەو هەڕەشەی نانبڕین و گرتن و كوشتنیشی لێ كەوتبۆوەئەمجارەیان ساختەكاران ئامادەكاریان بۆ هەنگاو بەهەنگاوی پڕۆسەكەكردبوو بەشێوەیەك لەسەر بچوكترین دەرفەت هەڵوەستەیان كردبوو هەر وەكو:
1 - بەكارهێنانی هێزی چەكدار لەو شوێنانەی لاچەپ و دوورەدەستن یان حیزبی ساختەچی تێیدا زاڵە.
2 - بەكارهێنانی كەسانی كۆیلەو دەستەمۆ بۆ چەندبارەكردنەوەی دەنگدان.
3 - بەكارهێنانی رەنگی (مرەكەب)ی ناڕەسەن و ماوەبەسەرچوو بۆ ئەوەی بەئاسانی بسڕێتەوەو شوێنەواری نەمێنێ.
4 - دانانی دەستەسڕ بۆ پاككردنەوی پەنجەڕەنگ بووەكەڕاستەوخۆ دوای دەنگدانەكە.
5 - سوودوەرگرتن لەتۆماری دەنگدەرانی نادروست كەپڕ بوو لەدەنگی دووبارەو دەنگی مردووو دەنگی وەهمی و دەنگی دەنگدەری تایبەت و دەنگی كەسانی ناوچەجێ ناكۆكەكان و دەنگی ئاوارەی عێراقی و سوری و ئێرانی.
6 - بەكارهێنانی تاكتیكی چەواشەكاری بۆ رێگرتن لەدەنگدانی ئاسایی و گواستنەوەی ناوی بەشێك لەئەندامانی خێزان بۆ بنكەیەكی دوورەدەست.
7 - بەكارهێنانی بەڵگەی ساختەو نادروست.
8 - بەكارهێنانی فۆرمی گواستنەوەبۆ زیادكردنی ناوی دەنگدەر لەو بنكەیەی دەیەوێ دەنگبدا، ئەم حاڵەتە لەهەڵبژاردنەكانی رابردوو زیاتر كاری لەسەر دەكرا.
9 - پوچەڵ كردنەوەی كارتی دەنگدەر بەهۆی مۆرنەكردنی كارتەكە یان بەزیادكردنی نیشانەی دەنگدان لەسەر رووی كارتەكە ئەگەر بزانن دەنگدەر دەنگی بی حیزبی ركابەر دەدات یان داوە.
10 - پڕكردنەوەی فۆرمی داتاكان بەویستی خۆیان و جیا لەدەنگەدروستەكانی ناو سندوق.
11 - گۆڕینی فۆرمی داتاكان دوای تەواوبوونی پڕۆسەكە و گەڕانەوەی فەرمانبەرانی بنكە بۆ ماڵەوە.
12 - گۆڕینی ئەو سندوقانەی دەنگی دروستیان تێدایەبە سندوقی ئاخنراو بەدەنگی ساختە.
13 - زیادو كەم كردنی دەنگەكان لەكاتی پڕۆسەی جیاكردنەوە.
14 - دەركردنی بڕیاری نابەجێ لەكاتی كوشندە لەلایەن كۆمسیۆنەوە بۆ بەرژەوەندی لایەنێكی دیاریكراو.
15 - بڵاوكردنەوەی رێنمایی نادروست لەڕێگەی فەرمانبەرانی بنكە لاوەكیەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی كاری نا دروست.
16 - رێگریكردن لەهەمواركردنەوەی یاسای تایبەت بەهەڵبژاردن بەمەبەستی سوود وەرگرتن لەو كەموكوڕیانەی تێیدایە بەنمونە گۆڕینی سیستەمی دەنگدان لەیەك بازنەییەوە بۆ فرەبازنەیی چونكە لەكاتی هەبوونی ساختە لەناوچەیەكی دیاریكراو كاریگەری دەبێت لەسەر رێژەی بەشدار بوون و شكانەوەی پڕۆسەكەبەم لایەی ساختەكەی ئەنجامداوە.
17 - سوود وەرگرتن لەدەنگی كۆتاكان سەرەڕای ئەوەی رەنگدانەوەی ناشیرینی لەسەر كۆی پڕۆسەكە بەجێ هێشتووەبۆتە ناحەقیەكی گەورەش دەرحەق بە خودی پێكهاتەكە.
18 - چاوپۆشی كردنی لیژنەی وەرگرتنی سندوقەكانی دەنگدان لەجێبەجێ نەكردنی رێنماییەكانی كۆمسیۆن وەكو دانەخستنی سندوقەكان یان گۆڕین و شكانی قوفلی سندوقەكان یان هاوتا نەبوونی دەنگی فۆرمەكان لەگەڵ دەنگی ناو سندوقەكان كەهەریەكەیان شایستە بە قردێلەی سوورە.
19 - نەهێشتنی كاریگەری قەوارە سیاسیەكان بەهۆی رێگریكردنیان لەنیشانكردنی تۆماری دەنگدەران لەكاتی دۆزینەوەی ناوی دەنگدەران بەجۆرێك بوون و نەبوونیان لە وێستگەكانی دەنگدان جیاوازیەكی ئەوتۆی نەبێت.
20 - دیارنەبوونی سزای دیاریكراوو راستەوخۆ لەبەرامبەر جۆری تاوانەكان كاریگەری تەواوی لەسەر بەهەند وەرنەگرتنی سكاڵاكان هەیە سەرەڕای هەبوونی بەڵگەی پێویست.
دیارەخۆدزینەوەو كارنەكردن بۆ كۆتاییهێنان بەم جۆرەچەواشەكاریەزیاتر هاوڵاتیانی بێ ئومێد كردووەو پرزەیلێ بڕیون بەجۆرێك رۆژ لەدوای رۆژ رێژەی دەنگدان لەكورتی دەدا بەبەراورد بەهەڵبژاردنەكانی پێشوو، هەروەها هەنگاونان بۆ بەدیهێنانی كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو لەژێر سایەی سیستەمێكی دیموكراسیدا بووەبەخەونی حوشترو بەدیهاتنی پێویستی بەشۆڕێكی فكری و زانستی ئەوتۆ هەیەبۆ ئەوەی بتوانێ ئەم قۆناغەتێپەڕ بكات،كەتەنها رۆڵی كەسانی هەڵپەرست و گوێڕایەڵ و كۆیلەو نەخوێندەوار لەبەرچاو دەگرێ،ئەویش بەكەمكردنەوەی رۆڵ و هەژموونی حیزبەكلاسیكیەكان لەداڕشتنی پلانی چاكسازی و دۆزینەوەی رێگاچارەیە كەلەچەند خاڵێك دەیخەینەڕوو:
1 - بەموئەسەسەكردنی ئەو دامو دەزگایانەی لەلایەن حیزبەوە مۆنۆپۆل كراون بەلادانی كەسە گوێڕایەلەكانی حیزب و دانانی كەسانی تەكنۆكرات لەجێیان. 
2 - ئەنجامدانی ئامارێكی گشتگیر بەجۆرێك سوود لەو ئامارانە وەربگیرێ كە لەڕابردوو كراون سەرەڕای بوونی كەموكوڕی تێیاندا.
3 - بەكارهێنانی سیستەمی بایۆمەتری.
4 - دانانی تۆمارێكی دەنگدەرانی نوێ پشت بەستو بەئامارە گشتیەكە.
5 - بەكارهێنانی ئەو بەڵگەنامانەی ساختەكردنیان ئەستەمە.
6 - هەمواركردنەوەی یاسای تایبەت بەهەڵبژاردن و دانانی یاسایەكی نوێ و تەبا لەگەڵ قۆناغەكەدا بەجۆرێك مافی هەموو تاك و پێكهاتەیەكی تێدا پارێزراو بێت.
7 - دانانی رێكاری یاسایی توندوتۆڵ بەشێوەیەك سزای گونجاو بۆ جۆری تاوانەكەدیاری بكات، لەگەڵ دانانی ستافێكی شارەزاو بێلایەن بۆ جێبەجێكردنی سەرجەم بڕگەو مادەكان.
8 - چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكان لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتی و لۆكاڵیەكان بەشێوەیەكی چڕ.

‌ 239 جار بینراوه‌
19/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved