نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
یەكێتی ڤایرۆسی قەیران و لاوزییەكەی لەخۆیداییە..

زاهیر شكور


یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لەسەرەتای دامەزراندنیەوە، ئەناڵێنی بەدەست ناكۆكێكانی ناوخۆیەوە، بەڵام بوونی مام جەلال لە لوتكەی هەرەمی یەكێتیدا، خاڵی راگرتن وئیدارەدانی ململانێكان بوو، سەرەڕای بوونی مام جەلالیش هەندێك جار هەرەشەكان لەیەكێتی لێرە ولەوی دەتەقییەوە. جیابوونی سوشیالیست، جیابونەوەی ئاڵای شۆڕش، ئەو وێستگانەن كە بووە بنەمای كلتورێكی رەگ داكوتراو ویەكێتی پێبناسرێتەوە، دیارە هۆكارەكانیش خودی ناوخۆی یەكێتی بووە، وردتر جیابوونە و كێشەكان پەیوەندی بە بەشێك لەسەركردەكانەوەبووە، ئەو سەركردانەی ماوەی سی ساڵ زیاترە لە لوتكەی دەسەڵاتی یەكێتیدان و دەسبەردانی پلەكانییان نابن، كە وەك سیاسەت مامەڵەیان لەگەڵ یەكتری ناكەن، بەڵكو رق و كینە و قەبوڵنەكردنی یەكتری لە هەموو قۆناغەكانی مێژووی یەكێتی كاری پێكراوە، تەنانەت جیابوونەوەی كاك نەوشیروان و دامەزراندنی بزوتنەوەی گۆڕانیش، هۆكاری سەرەكی ئەوەبوو، كاك نەوشیروان لە دەست هەندێك لەسەركردەكان كە رێگربوون لە بەردەم هەموو پرۆژەیەكی چاكسازی ناو یەكێتی جێهێشت، چونكە هەمان ئەو سەركردانەی كاك نەوشیروانییان هێنایە سەر ئەو قەناعەتەی لەڕێگەی كۆكردنەوەی ئیمزاوە وبەناو ئیسڵاحەوە، دەتوانن یەكێتی ببەنە قۆناغێكی نوێوە، هەمان ئەو سەركردانە پشتیان لەكاك نەوشیروان كرد و بۆ ئیمتیاز پەشیمانبوونەوە.
دیارە كاركردن لە گەڵ ئەوجۆرە سەركردانە بۆ كاك نەوشیروان ئینتحاربوو، بۆیە جیابوونەوەی هەڵبژارد، دواتریش لە رێكەوتنی دەباشان كاك نەوشیروان ئامانجی ئەوە بوو یەكێتی و گۆڕان یەكبگرنەوە، بەڵام جارێكیتر بەشێك لە سەركردەكان رێگربوون، ئەم كورتە مێژووییەم بۆ ئەوە هێنایەوە، بڵێم دوای دەرچونی كاك نەوشیروان ونەخۆشكەوتنی مام جەلال و دواتر كۆچكردنی، سەركردەكانی یەكێتی وەك لاوازترین سەركردەی سیاسی دەركەوتن، بەجۆرێك نەخاوەنی بڕیاربوون ونەخاوەنی روئیاییەكی ستراتیجی بوون، تەنها چاوییان لە بەرژەوەندێكانی خۆییان بوو، وپارتیش بەسیاسەتێكی نەرم هاتە ناو جومگە سەرەكێكانی یەكێتییەوە وچۆنی بویستایە ئاوا ئاراستەیانی دەكرد، نمونەش پرسی ریفراندۆم بوو كە یەكێتی كردە دوو بەرەی دژ بەیەكتری، بەرەیەك بەجۆرێك تەسلیم بە ئیرادەی پارتی بوو، زۆربەی هەرەزۆری كادرەكانی خوارەوە كەوتنە گومانەوە لەو بەشەی سەركردەكانییان، ئەو تەسلیم بوونەش ریفراندۆمێكی شكستخواردووی لێكەوتەوە و بەدۆڕانی كەركوك بەڵێی زیاتر لە دوو ملێون كورد نرایە گۆڕ و كەركوك جارێكیتر كەوتەوە دەست عفریتكەی بەغدا و سەردەمێكی رەشوبێ هیوایی باڵی كێشا بەسەر كەركوكدا كە بێ گومان تەنها پارتی لێی بەرپرسیارنییە، بەڵكو هەموو ئەوانە لێ بەرپرسیارن كە عەقڵی خۆیان و كەركوك و موقەدەرات و مێژووی یەكێتی و میللەتەكەمانی رادەستی پارتی كرد.

‌ 290 جار بینراوه‌
20/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved