نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
مەترسییەكانی خولی نوێی پەرلەمانی كوردستان

كاروان عه‌لی شامار

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان جگە لە پارتی دیموكرات سەرجەم پارتە سیاسیەكان ناڕازین لە ڕێژەی دەنگ و كورسیەكانیان. ئەنجامەكان دەرخەری ئەوەن پارتی تەزویرێكی بێشوماری كردووەو دەلاقەیەكی گەورەی لەسەر ئەو پرۆسە دیموكراتیە دروستكردووە، لە خولەكانی پێشووی پەرلەماندا پارتی لە تێپەڕاندنی كۆمەڵێك پرۆژە یاسادا دوچاری لەمپەر ببۆوە‌ لەوانە یاسای (سەر‌ۆكایەتی هەرێم و دەستوور)، ئەگەرچی ویستی پارتی ئەوەبوو بەهاوبەش لەگەڵ كۆتاو دوكانە سیاسیەكانیدا ئەو پرۆژە یاسایانە تێپەڕێنێ لێ بەهۆی تەواونەبونی نیصابی یاساییەوە بۆی نەڕەخسا، بەڵام لە خولی نوێی پەرلەماندا بەهۆی ئەو كورسیە زۆرەی كە بەدەستی هێناوە بێ هیچ گرفت و لەمپەرێك دەتوانێ زۆرترین پرۆژە یاسا تێپەڕێنێ كە ئەمەش مەترسیەكی گەورەیە. بە مێژوو پارتی نەیتوانیوە بەو رەهاییە كۆنترۆڵی زۆرترین كورسییەكانی نێو پەرلەمان بكا! ئەو ڕێژەو جیاوازیە‌ زۆرەی پارتی بەراورد بە هێزە ڕكابەرەكەی كە بەدەستی هێناوە گەر رێگری لێ نەكرێت و پارسەنگی هێز وەك جارانی لێنەیەتەوە ئەوا مومكینە‌ لە ئایندەیەكی نزیكدا كوردستان بە ئاقارێكی زۆر مەترسیداردا تێپەڕببێت و چوار ساڵی داهاتوو بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانی پارتییەوە دەرگیری دەیان گرفتی ناوخۆی دەرەكی بێتەوە. لێرەیا بەكورتی بەشێك لەو مەترسیانە دەخەینەڕوو!

 (1)
سیستەمی سەرۆكایەتی
یەكێك لەو مژارانەی كە پارتی دیموكرات بە هەر كلۆجێك بێ دەیەوێ جارێكی تر بەیاسایی كاتەوە (پۆستی سەرۆكی هەرێمە) راستە بارزانی ئیقلیمیەن خۆری ئاوا بووە لێ دور نییە خۆی یا كەسێكی ماڵباتەكەی بە پرۆژە یاسایەك لە پەرلەمانەوە جارێكی تر شەرعیەتی بۆ بگەڕێننەوەو(4 بۆ 😎 ساڵی تر حوكمڕانی هەرێم بكات.
‌لە خولی چواری پەرلەماندا هەوڵێكی شێلگیرانە درا لە لایەن فراكسیۆنەكانی یەكێتی و گۆران و كۆمەڵی ئیسلامیەوە بۆ ئەوەی سیستیمی سەرۆكایەتی بكریت بە پەرلەمانی و سەرۆكی هەرێم لە ناو پەرلەماندا هەڵبژێردرێ لێ بە داخەوە یەكگرتووی ئیسلامی شكستی بەو هەوڵانە هێناو پەرلەمانتارەكانی دابەش بوون بۆ دووبەرەو نەیانتوانی خۆیان یەكلا كەنەوە، هەنوكە ئەو حیزبە باجی ئەو هەڵە مێژوییە دەدا و دەنگەكانی بۆ زیاتر لە نیوە كەمبۆتەوە. مەترسی ئەم خولەی پەرلەمان ئەوەیە‌‌ ئەو مژارە لە‌ نێو هۆڵی‌ پەرلەمان زیندوو كەنەوە، گەر سەرجەم پارتە سیاسیەكانیش نارازی بن ناتوانن بارتەقای دەنگی  پارتی كاریگەربن!

 (2)
 دەستوور
هەرێمی كوردستان تا ئێستا دەستورێكی نیشتیمانی نییە ئەوەی هەیە پارتی دیموكراتی كوردستان بە میزاجی حزبی نوسیویەتییەوە هەر لەبەر ئەوەش بوو لە خولەكانی رابردوو رەتكرایەوەو ڕێگەنەدرا تێپەرێنرێ. بۆ نموونە لە دەستوردا 11 كورسی بۆ كۆتاكان دانراوە هەوڵێك هەبوو لە خولی پێشوودا ژمارەی كورسیەكانیان كەمكرێتەوە یاخود زیاتر نمایندەی كەمایەتیەكان خۆیان بن نەك پارتێكی سیاسی بەڵام هەوڵەكان شكستیان پێهێنرا. تێكڕای كورسی پەرلەمانی عێراق بریتییە لە 329 كورسی لەو ڕێژەیەش‌ تەنها 9 كورسی بۆ كۆتاكان لە سەرجەم پارێزگاكانی دانراون لێ تەنها لە سێ پارێزگاكەی هەرێمدا 11 كورسی پەرلەمانیان بۆ دانراوە بەشێك لە پەرلەمانتاری ئەو كەمایەتیانە كە‌ پرۆفایلەكانیان دەكەیتەوە وەك كادیری پارتی خۆیان ناساندووە! مەترسیەكەش ئەوەیە پارتی لەم خولەی پەرلەماندا دەستور تێپەڕێنێ و كورسی كۆتاكانیش وەك خۆی بمێنێتەوەو هیچ تەعدیلێك لە یاساكەدا نەكرێت، یاخود دەستور بەجۆرێك دابرێژرێتەوە كە بە رەهایی و بەویستی پارتی بێت!

(3)
 یەك بازنەیی 
ھیچ پارتێك بارتەقای پارتی سودمەند نەبووە لە سیستمی یەك بازنەیی، لەبەر ئەوەی لە سنوری قەڵەمڕەویەكەیدا تەزویرێكی ڕێكخراو دەكا هەمیشە رێژەی دەنگدەر لە ئاستێكی بەرزتردا دەبێ جیاواز بەناوچەكانی تر، ئەمەش فاكتەری سەرەكیە بۆ ئەوەی زۆرترین بەربژێری هەولێر و دهۆك لەسەر حسابی پارێزگای سلێمانی بچنە پەرلەمان، پارێزگای دهۆك لە هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق تەنها (11) كورسی بۆ دانرابوو بەڵام لە پەرلەمانی كوردستاندا زیاتر لە (26) بەربژێری بادینی پارتی دەچنه نێو‌ پەرلەمانی كوردستان! مەترسیەكە لەو كاتەیە دەست پێدەكات كە لەم خولەی پەرلەماندا گۆرینی سیستمی یەك بازنە بۆ فرە بازنەی هاوشێوەی پەرلەمانی عیراق سەركەوتوو نەبێت و پارتی جارێكی ترو لەمەشدا گۆڵی خۆی لە لایەنەكان بكا!

(4)
 لاوازی توانایی كاندیدەكان
چاودێران پێیان وایە ئەم خولە نوێیەی پەرلەمان بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو خولێكی پڕ لە كێشە دەبێت، وە‌ لەبەر ئەوەی كەمترین كەسانی ئەكادیمی و بە‌تواناو گەشونەتە پەرلەمان دور نییە ھەڵەی گەورەیان بەسەردا تێپەرێت. ئەو یاسایانەی كە لە پەرلەمان دادەنرێن و هەموار دەكرێنەوە چارەنوسی میللەتێكیان پێوە بەندە، باشترین پارتی سیاسی ئەوەیە كە كەسانی پرۆفیشناڵ و شارەزا بنێرێتە پەرلەمان كە كەمترین هەڵەی یاسایی و دەستوریان بەسەردا تێپەرێت. بەداخەوه بەشێك لە پارتە سیاسیەكان تەنها بۆ كۆكردنەوەی دەنگ خراپترین كاندیدیان بەربژێر كردووه بەتایبەت لەخولی پێنجی پەرلەماندا. مەترسی ئەم خولەش ئەوەیە پارتی بتوانێت بەشێك لە یاساكان بۆ سودی خۆی تێپەرێنێ و دواترهاونیشتیمانیان باجەكەی بدەن!

(5)
 كۆتایی.
گەر یەكێتی و گۆران بە هاوبەش لەگەڵ لایەنەكانی تر بتوانن لەخولی نوێی پەرلەماندا هەماهەنگی و هاودەنگی نێوان فراكسیۆنەكانیان دروستكەن ئەوا ئیجابیاتی باشی دەبێت، بە پێچەوانەوە دورنییە پارتی بە ئارەزووی خۆی و بەو حەجمەی ئێستایەوە سەرجەم یاساكانی پەرلەمان بۆ بەرژەوەندی خۆی بەكاربخات. دوریش نییە كوردستان دوچاری دەیان گرفتی گەورە كاتەوە‌ كە رەنگە نەوەكانی داهاتوش بەسانایی نەتوانن پارسەنگی ئەو دۆخە ناهەموارە كەنەوە.
هەر حزب و پەرلەمانتارێك بیەوێ مێژوو بۆ خۆی تۆمار بكات و لە داهاتودا ببێتە جێ ئەرزش و متمانەی هاونیشتیمانیان دەبێ بە هەموو پێودەنگەكان ڕێگربن له دەرچواندنی‌ هەر یاسایەك كە لەبەرژەوەندی پارتی بێ و مەترسی ‌بێت لەسەر ئایندەی ناوچەكە، ئەم خولەی پەرلەمان بەهۆی هەژمونی پارتیەوە قورسای و ئەركی زۆر دەكەوێتە سەر شانی پەرلەمانتارەكان دەبێ جەسورانە بەرگری كەن لەتێپەڕاندنی ئەو یاسایانەی كە هێڵی سورن و رەهەندی نیشتیمانیان هەیە!
اكتب رسالە...

‌ 151 جار بینراوه‌
25/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved