نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
فەتوای قەدەغەكردنی یاری پەبجی و یاسای قەدەغەكردنی جگەرە

پارێزەر: لوقمان مستەفا ساڵح


لە مەملەكەتێكدا دەژین هیچ شتێكمان لەخەڵكیترناچێ،لەبەرزترین دامەزراوەی ووڵاتەوە بگرە تادەگاتە نزمترین ئاستی ڕێكخراوەیی.ئەگەر بەشداری بكەین لە پێش بڕكێ بۆچوونە ناو كتێبی گینس دا بە دڵنیایەوە بێ ڕكابەر دەبین،ڕەنگە بەوەشەوەنەوەستین پسپۆڕانی بوارەكانی كۆمەڵناسی و یاساناسان...هتد چەندین توێژینەوەمان  لەسەربكەن.!
بڕواناكەم  هیچ ووڵاتێك و هەرێمێكی ترهەبێت لە گەورەترین قەیرانی سیاسی و دارایی و كۆمەڵایەتیدا نغرۆبووبێت، پەرلەمانەكەی دەست بەرێت بۆ یاسایەك كەلە ئەولەویەتی كارنامەكەیداسەرەكیترین كاریبێت و هیچ زەروورەتێكی ئێستای قۆناغە كەنەبێت،لەچاو دەیان یاسای تركەهی كاتی ڕژێمی بەعسەو پێویستی بە هەمواركردنەوەبێت،كەچی یاسای قەدەغەكردنی جگەرە لەسەرووی هەموو یاساكانی كەوە داناو زۆریش بەحماسەتەوە كرا بەیاسا و ئێستا لەسەر ڕەفەكان تۆز لێی نیشتوە.!
+یاسای قەدە‌غەكردنی جگەرەكێشان یاسای ژمارە ( ٣١) ساڵی  ٢٠٠٧ لەپەرلەمانی كوردستان دەرچووە.لە كۆتایی یاساكەدا زۆر بە گرنگی زانیوە ئاماژەی بە زەروورەتەكەشی كردووە.! 
ھۆیە پێویستیەكانی دەرچواندنی ئەم یاسایە :- لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی ھاووڵاتیان لەو مەترسییانەی كە لە ئەنجامی جگەرە كێشان تووشیان دەبێ و لە پێناوی كۆمەڵگایەكی تەندروستی بێ جگەرە كێشان و ژینگەیەكی پاك و دروست بۆ ھاووڵاتیان و بە مەبەستی دانانی بەرزەفتی بۆ نەھێشتنی جگەرەكێشان و قەدەغەكردنی لە شوێنە گشتییە داخراوەكان و قەدەغەكردنی ڕیكلام و پڕوپاگەندە كردن بۆ تووتن و پێكھاتەكانی، ئەم یاسایە دەرچوێنرا.
گریمان یاساكە بۆ تەندرووستی تاكەكانی كۆمەڵگا یاسایەكی گرنگە و لە پێش گرنگی یاساكانی كەوەیە،ئەی باشە بۆ كاری پێناكرێ.!؟ بۆلێژنەیەك بۆ چاودێری بۆ بەڕێوەچوونی سزاكەی جێبەجێ ناكرێ.!
بەهەمان شێوە لەسەر ئاستەكانی خوارەوەیتری كۆمەڵگا هەمان دیاردەو كارەسات دەبینی، بۆ نموونە لە سەر ئاستی مامۆستایانی ئاینی ڕۆژانە دەیان كاری قێزەوەن دەبینن لەسەرجەم ئاستەكان،خۆیانی لێ دەكەن بە كەڕەی شەربەت، كەچی بۆ یاریەكی ئەلیكترۆنی فەتوای حەرامكردنی دەدەن.! بێگومان ڕەنگە زۆر بەمان تێبینیمان هەبێت لەسەر یاریە ئەلیكترۆنیەكان، بەڵام گرنگ و گرنگتر هەیە،كەفەتوای لەسەر بدرێ.
د.عیرفان رەشید، سەرۆكی لیژنەی فەتوای سلێمانی لەلێدوانێكیدا بۆ دەزگاكانی ڕاگەیاند ووتی:- لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا (چوارشەممە 24-10-2018) كە لە سلێمانی بەڕێوەچوو، بڕیاردرا كە كاركردن بە یاری پەبجی حەرام بكرێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئەم یارییە بووەتە هۆی ئەوەی خەڵكانێكی زۆر بە تایبەت گەنجان بەمكارەوە سەرقاڵبن و كاتەكانی خۆیان بەفیڕۆبدەن". هەروەها دەڵێت: "لە ئایینی ئیسلامیشدا هاتووە هەر كەسێك كاتەكانی خۆی بەبێ هیچ هۆكارێك بەفیڕۆبدات حەرامە، ئەمەش لەبەرئەوەیە كە ئەم یارییە دەچێتە ئەو چوارچێوەیە و خەڵكانێكی زۆریش لە كوردستان ئاڵوودەی ئەو یارییە بوون بەبێ ئەوەی هیچ سوودێك بە خۆیان یان دەوروبەریان بگەیێنن..........ئەوەی شایەنی باسە ئەم فەتوایە ئەوەندەی بووە ڕیكلام  بۆ یاریە ئەلیكترۆنیەكە (پەبجی) سوود گەیاندن بە خوودی كۆمپانیاكە (bluehole) ئەوەندە قورسایی و كاریگەری لەسەر بەكار هێنەرانی دانەنا.!
 لە كۆتاییدا دەڵێین چەند یاسای قەدەغەكردنی جگەرە لەسەر هاووڵاتیان جێبەجێكرا هەر ئەوەندەش داوی لیژنەی فەتوای زانایانی ئاینی لەسەر حرام كردن بۆ قەدەغەكردنی یاری پەبجی جێبەجێ دەكرێت،بۆیە باشتر وایە قسە و باس لەسەر كێشەسەرەكیەكانی تری كۆمەڵگا بكرێت یاساو فەتوای بۆ دەركرێ نەك كێشەلاوەكیەكان.
ئەوەی جێی داخە ئێمە بەبەردەوامی باس لە پەرەپێدان و بەرزكردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری یاسایی و ئاینی و بوارەكانیتری ژیانی تاكەكانی نێو كۆمەڵگا دەكەین،كەچی لەسەر ئاستە باڵاكاندا وێرانیین.! كەواتە پێویستیەكی هەنوكەییە دەبێت لیژنەیەكی پسپۆڕی پێكبهێنرێت بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیستەمێكی نوێی مۆدێرن كە شایستەبێت بە ژیان ئاستی ڕۆشنبیری مرۆڤەكان بەبێ جیاوازی ڕەگەز و ئاین و نەتەوە.

‌ 145 جار بینراوه‌
25/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved