نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
وەهمی داستان و چەواشەكاری خەڵك

ئەردەڵان سمكۆ


20 / 10ی سالی پار دوای هاتنە پێشەوەی هێزە عێراقیەكان بەرە و سنوری شارۆچكەی پردێ بەمەبەستی تەواوكردنی بەرنامەی  ستراتیژی حكومەتی عیرَاق بەناوی سەپاندنی یاسا، وەكو سنور و میحوەرەكانی تری خاكی لەدەست چووی كوردستان، لەخانەقین تا رەبیعە لەم نێوەندەدا بەو پێیەی پێشتر بە بڕیاری سەرۆكی پارتی خەندەق وەك پشتێنەیەكی ئەمنی بەناوی سنوری كوردستان لەدەوری شاری هەولێر هەڵكەنرابوو، لای باشوری شارەكە لە گوندی شێراوە كۆتایی پێ دێت كەواتە هەر ئەوكات بەرنامەی گەرانەوە یان بۆ هەمان شوێن دیاریكرابوو، ئەوە لەلایەك لەلایەكی ترەوە لەسەر بڕیاری بارزانی و بەهاوكاری پێشمەرگەكانی رۆژهەڵاتش بۆجێگیركردنی هێزی پارتی لەشێراوە بەناو سەنگەرێكی بەرگریان دامەزراند بۆ بەر پەرچدانەوەی هێزە عێراقیەكان، ئەمە لەكاتێكدا بەپێی رێكەوتنەكانیان؛ پردێ دوا خاڵ بوو بۆ ئەو هێزانە، بەڵام پاساوی ریفراندۆم و خالە گومرگیە نێو دەوڵەتیەكان و فرۆكەخانەی هەولێرو كەیسی نەوت و گازو قەرزەكانی هەرێم كێشەیەكی سەرەكی و گەورەی نێوان ئەو دوو هێزە بوو، ئەوەش وای كرد فشارەكان زیاتر بن و هەرەشەی زیاتر بێننە ئاراوە، پارتیش لەپێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەكانی بە تەقاندنەوەی پردەكە نەوەستا بەجۆرەها چەكی قورس شارۆچكەی پردێ یان ئاگر باران دەكرد گوایە ئامانج بپێكن بەداخەوە زەرەرمەندی گیانی وماددی خەلقی ئاساییی بوو،شەهید بوونی چەند رۆلەیەكی شارۆچكەكە وبرینداربوونیش لەهەمان كاتدا وئاوارەیی و سوتانی مال وحال ...هتد، ئیتر لەو رۆژەوە چەندین پروپاگەندەی جۆراو جۆرو نواندنی نا بەرپرسیاریانە و زۆر شتی تریش لە پێناوی چی!؟
 سازش كردن لەسەر یەكیك لەو خاڵانەی سەرەوەو هەوڵدانیان بۆ كردنەوەی گرێ كوێرەی گیروگرفتە چەق بەستوەكانی نێوان هەردوو حكومەت، تەقاندنەوەی پرد و دەبابەی ئامبراز نەوەستان تا وای لێهات فشاروگوشارەكان هێند توند بوون ، بارزانی ناچاركرد بەدەست لەكار كێشانەوە لەپۆستەكەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان.
لەكۆتاییدا  خۆش بەختانەخەڵكی بوون بەبینەرێكی باشی تەواوی نمایش و سیناریۆجیاوازەكانی حكومەتی هەولێر كار گەشتە ئەوەی بەشێكی زۆرمان لەخاكی كوردستان لەدەستچوون و شتێك نەما بەناوی یەكریزی ناو مالی كوردی، هاونیشتیمانیان شانۆگەریەكان بەردەوامیان هەیەو هیوا دارم بینەر بن تا دەگەین بەئەلقەوكۆتایی رێگای مەبەست لەگۆرەپانی سیاسی ناوچەكەدا .

‌ 208 جار بینراوه‌
26/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved