نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
دیمەنی سیاسی هەرێم لەدوای هەڵبژاردن

رێبین مستەفا


رێبین مستەفا
لەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەكانی كۆتای دەكرێت بەم شێوەیە شرۆڤەی دۆخی سیاسی كوردستان بكەین:
* زۆرینەی خەڵكی كوردستان بایكۆتی پرۆسەی سیاسیان كردووە، بەشداری هەڵبژاردنیان نەكردووە، كۆمەڵگای كوردی توشی جۆرێك لە بێ ئومێدی سیاسی بووە و كارنامەی هیچ حیزبێكی سیاسی سەرنجی راناكێشێ، بەتایبەتی چوار ساڵی رابردوو، دۆخێكی ئابوری و سیاسی و كۆمەڵایەتی ناجێگیر دروست بووبوو بەهۆی ناتەبایی سیاسی.
خراپی دۆخی چوار ساڵی رابردوو هۆكارێكی سەرەكی بایكۆت بوو،جگە لەوەش پاشەكشە و بێ پلانی و بێ بەرنامەیی بزوتنەوەی گۆران و هێزەكانی ئۆپۆزسیۆن كە نەیانتوانی دەنگدەرە ناڕازیەكان قەناعەت پێبهێنن كە بچنە سەر سندوقی دەنگدان وایكرد بایكۆت زۆرینە بێت، دەكرێت بڵێین ئەم هێزانەی كورسی پەرلەمانیان هێناوە نوێنەری زۆرینەی خەڵكی كوردستان ناكەن بە بەڵگەی ئەوەی زۆرینەی خەڵكی بایكۆتی كردووە.
*پارتی كە زۆرینەی كورسیەكانی پەرلەمانی بەدەستهێناوە بەتەواوی كارنامەی حیزبی خۆی بەسەر حكومەتدا جێبەجێ دەكات، حكومەتی داهاتو حكومەتێك دەبێ هەموو جومگەكان پارتی رەنگڕێژی دەكات.
*یەكێتی كە دووەم زۆرترین دەنگی هێناوە، بەڵام جیاوازیەكەی لەگەڵ پارتی زۆرە و نەیتوانیوە نیوەی دەنگی پارتی بهێنێ بۆیە قورسایی یەكێتی لەدوای ئەم هەڵبژاردنە زۆر كەمتر دەبێت لەحكومەت.
 بارزانی دەیهەوێ تۆڵەی 16و 3ی ئۆكتۆبەر لە ماڵی تاڵەبانی بكاتەوە! بەتایبەی كە بارزانی پیاوێكی خێڵەكیە و شكستی سیاسیش وەكو شكستی خێڵەكی و بنەماڵەی دەبینێ، پێكهێنانی حكومەتیش باشترین دەرفەتە بۆ پارتی و بارزانی بۆ پەراوێزخستنی یەكێتی و ماڵی تاڵەبانی!
*گۆڕان بەگشتی لەدوای ئەو كەمبونەوەی دەنگەكانی بەڕێژەی لە 60% چەشنی چوار ساڵی ڕابردوو سەرلێشێوان و بێ روئیای باڵی كێشاوە بەسەریدا، هەتا ئێستاش دیار نییە ئایا بەشداری حكومەت دەكات یان نا، بەبڕوای من پیرەكان كە حەزیان لە جێگیری سیاسیە تموحی بەشدری كردنیان هەیە لە حكومەت، گەنجەكانیش كە زۆرینەی قاعیدەی جەماوەرین بزوتنەوەی گۆڕانێكی چەشنی 2009 ــ 2013  یان دەوێت، گۆڕانێكی چالاك و ڕەخنەگر و بیرتیژ بەڵام واپێدەچێت وەكو هەموو جارەكانی تر جیلە پیرەكەی ناو گۆڕان سەركەوتوو بن بەسەر جیلە گەنج و پر ئینێرژیەكەی گۆڕان و بەشداری حكومەتەكەی پارتی بكەن.
*نەوەی نوێ تاكە براوە و حیزبی سەركەوتووی ئەم هەڵبژاردنەیە و بە ساڵێك توانیویەتی 8 كورسی پەرلەمان بەدەستبهێنێ بەبێ بوونی پاشخانێكی مێژووی و سیاسی كارەكتەرە سەرەكیەكانی جوڵانەوەكە.
نەوەی نوێ بۆیە سەركەوتووە چونكە گەنجێك بەبێ گەڕانەوە بۆ مێژووی خەبات و پاشخانی شۆڕشگێری توانیویەتی ببێتە هێزی چوارەم لە كێڵگەی سیاسی باشوری كوردستان و بكەوێتە پێش هەردوو هێزە ئیسلامیەكە " یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی".
* هێزە ئیسلامیەكان لە 17 كورسی پەرلەمانی هاتونەتە سەر 12 كورسی و نزیكەی نیوەی دەنگەكانیشیان لەدەستداوە، ئەمەش ئەوەمان بۆ دەردەخات هێز و حیزبی ئایینی لە باشور نمایندە و نوێنەری كۆمەڵگا نین، وەكو تەنێكی سیاسی نامۆ دەردەكەون بە كۆمەڵگاكەمان، ساڵ لەدوای ساڵ بەهۆی نەگۆڕان و چەقبەستنی كارنامەی حیزبەكانیان ڕێژەی دەنگ و كورسیەكانیان كەمدەكات، ئیسلامیەكان بۆ ئەوەی گەورە ببن و ببنە ژمارەیەكی كاریگەری سیاسی پێویستە كراوەتر ببن و پاشگری ئیسلامی لە خۆیان بكەنەوە بۆ ئەوەی هەمووان بە نوێنەری خۆیان بزانن نەك كەمینەیەكی چەند هەزار كەسی !
بەپێی سەرچاوە باوەرپێكراوەكان پارتی نێچیرڤان بارزانی رادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی حكومەت، پارتی ئەیەوێ سەرۆكی حكومەت دوو جێگری هەبێت ئەمەش وەكو چەكێك بۆ لێدان لە یەكێتی بەكاردەهێنێ، بەبڕوای من ئەگەر پارتی نێچیرڤان بارزانی كاندید بكات بۆ پێكهێنانی حكومەت، ئەوا بەئەگەری زۆر كەیسی سەرۆكایەتی هەرێم زیندوو دەبێتەوە و پارتی بە زۆرینەی پەرلەمانی، "مەسرور بارزانی"
دەكاتە سەرۆكی هەرێم،بە بەردێك دوو نیشانە دەپێكێت:-
یەكەم ـ كێشەو گرفتی سیاسی لەناوخۆی حیزبەكەی دوو دەخاتەوە و هەردوو باڵەكەی پارتی پشك و پێگەی بەهێزیان دەستدەكەوێت.
دووەم ـ لە سێ پۆستە گرنگ و كاریگەرەكەی هەرێم دووان بۆ خۆی دەبات كە بەبێ ئەو دوانە مومكین نییە هیچ بڕیارێكی سیاسی كاریگەر بدرێت لە باشور.
لەكۆتایدا بەبڕوای من دۆخی كوردستان دۆخێكی پڕ لە ململانێ و كێشمەكێشی سیاسی دەبێت، هەم لە ناو حكومەت هەم لە دەرەوەی حكومەت و ئۆپۆزسیۆن،بەتایبەتی كە رەنگە زیاد لە هێزێكی ئۆپۆزسیۆنێك ئامادەگی هەبێت لە كێلگەی سیاسی.

‌ 72 جار بینراوه‌
26/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved