وتار
كەركوك .. خەمێكی بێ خەمخۆر

هەژار سەلمان

 
شاری كەركوك لە كۆنەوە بۆتە جێی بایەخی و مشتومری وڵاتانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بە تایبەتیش پاش دۆزینەوەی نەوت لە لایەن ئینگلیزەكانەوە.
ئەم شارە خێر لەخۆنەدیو بەر لە هاتنی ئینگلیزەكانیش و لەسەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیدا توركەكان ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی نامۆ نزیك لە خۆی لەشارەكە نیشتەجێ كردووە كە بەشێكی زۆری كێشەكانی كەركوك لەمەوە سەرچاوەی گرتوە..
پاش دۆزینەوەی نەوتیش لەسەردەمی بەریتانییەكاندا، كێشەكانی كەركوك زیادی كردووەو بۆتە جێی تەماحی دەوڵەتانی ناچەكەو جیهان، كە بۆ جێبەجێكردنی ئەجێنداو پاراستنی بەرژوەندییەكانیان لە رێی دەستتێوەردانەوە تۆوی دوبەرەكیان لەنێوان پێكهاتەكانی شارەكە چاندووە. 
لەگەڵ دروستبوونی عێراقیشدا حوكمەتە شۆڤینییەكانی كاریان بۆ سڕینەوەی كورد لەو ناوچانە  كردووە، بەهاتنی حكومەتی بەعسیش بە شێوەیەكی ترسناك كەوتنە دانانی پیلان دژ بە خەڵكی رەسەنی شارەكە بە هەر سێ پایە ترسناكەكانی (بەعەرەبكردن و راگواستن و بەبەعسی كردن) 
كاتێكش لە 2003 رژێمی سەدام زیندە بەچاڵ كرا خەڵكی كوردستان و ناوچە دابراوەكان دڵخۆشبوون و هیوایان لا دروست بوو كە لە عێراقی تازەدا دەبنەوە بە خاوەن مافە زەوتكراوەكانیان، بەڵام دوای زیاتر لە پانزە ساڵ لە روخانی بەعس ئێستا كەركوك بە هۆی هەڵەی سیاسی سەركردایەتی كورد و نیازە ناپاكەكانی حكومەتی عێراق و حیزب و لایەنە شیعی و سوننیەكانەوە، هێشتا كەركوك لەبەردەم هەڕەشەی تەعریبدایە، بەڵام بەداخەوە لەدوای غیابی مام جەلالەوە كەسێك نییە خەمێكی جدی لەم شارە بێنازە بخوات.  

‌ 508 جار بینراوه‌
26/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved