وتار
قوباد تاڵەبانی بە 182 هەزار دەنگەوە دەبێتە جێگر یا سەرۆك؟!

رەوان تالیب


رەوان تاڵیب

ئەگەرچی هەرێمی كوردستان بە هەڵبژاردنێكی پراو پر لە ساختەكاری تێپەری و زیاتر لە 50 % هاوڵاتیانیش بایكۆتی پرۆسەكەیان كرد، چونكە هێشتا پەتای هەڵبژاردنەكەی عێراق بەری نەدابوون ئەمەشی هاتەسەر، وایكردیش كە خەڵكێ بڕوایان بەو پرۆسە دیموكراسیە نەمینێت.لە دوای بیست رۆژ كۆمسیۆن بە زۆرینەی سادە و بەكۆی پێنج دەنگ لەكۆی نۆ ئەندامی كۆمسیاران، ئەنجامەكەی قبوڵكرد، بەڵام هیچ كاتێك گومان لە سەر ساختەكاری هەڵبژاردنەكان نارەوێتەوە.
یەكێتی كە نابوو ئەنجامەكەی پەسەند بكردایە كردی، جا بە رێكەوتن و تەنازولات و هێنەو بردەی ژێر بەژێربێت یان بابەتێكی دیكەو بەرژەوەندی گشتی بێت ئەوە دەبێت ئەوانەی ویستیان برینی پارتی سارێژبكەن، كە ئەشهەدو بۆشیان سارێژكرد، وەڵامەكەیان لابێت.
لەئێستادا قۆناغی دوای هەڵبژاردنە و لاینەكانیش لەپاش ماوەیەكی دیكە دەكەونە مقۆ مقۆ و سەردانیكردن بۆ پێكهێنانی حكومەت و كێكە دابەشدەكەنەوە.
قوباد تاڵەبانی، سەرۆكی لیستی (ی ن ك ) بە (182) هەزار دەنگ كە دەكاتە زۆرترین دەنگ لەنێو سەرجەم لیستەكان، بەڵام ئەوەی دەبینرێت لە باشترین حاڵەتدا یەكێتی لە كابینەی نوێیدا جێگری سەرۆكی حكومەتی بەردەكەوێیت، كە ئەوەش ناتوانێیت لەو رێگایەوە دروشمەكانی كە بانگەشەی بۆ دەكرد بۆ (ئارامی ، هەلی كار ، خزمەت)، بەجێبهێنێت و بەڵكو هەمان شێوەی رابردوو تەنها دەتوانێت جێگرایەتی نێچیروان بارزانی بكات.
بەڵام ئێستا بەراورد بە قۆناغی سیاسی پێنج ساڵی قوباد تاڵەبانی جیاوازیەكی زۆری تێدایە هەم بەو دەنگ زۆرەی كەهێناوێتی و ئەو ئومێدەی هاوڵاتیان لەسەری هەڵیانچنیوە جیاوازیەكی زۆری تێدایە.
ئەوی پێویستبوو داوایی بكردایە نوێنەری یەكێتی لە كۆمسیۆن ئیمزای لە ئەنجامەكە نەكردایە، چونكە وەك ڕۆژی رووناك هەڵبژاردنەكە بۆ هەموولایەك روو بو كە چۆنكراو چ یارییەكی تێدا كرا بەڵام بەداخەوە ئەوەی نەكرد.
بۆیە دەكرێت لە ئێستادا هەنگاوێكی دیكە بگرێتەبەر و جێگری سەرۆكی حكومەت بۆیەكێك لە هەڤاڵەكانی جێبهێڵێت و ئەو ئەركەی لە رابردوو پێی سپێردرابوو لەئێستادا وەری نەگرێتەوە و بۆ پتەوەكردنی كایەی چاودێری و یاسادانانیش لەهەرێم، قوباد تاڵەبانی پۆستی سەرۆكایەتی پەرلەمان وەربگرێت، هەم دەتوانێت لەرێگای ئەو سەرۆكایەتیەوە ببێتە چاودێرێكی گرنگ بەسەر كارەكانی حكومەتەوە و رێگریبكات لەو گەندەڵیانەی كە ئەمرۆ تەواوی دەزگاكانی گرتۆتەوە هەمش خەڵكی هەرێم كە دەنگی پێداوە بۆ جێگرایەتی نەبووە بەڵكو بۆ سەرۆكایەتی بووە.

‌ 486 جار بینراوه‌
26/10/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved