نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
قـۆنـاغی پــارتـی..

زاهیر شكور

تێپه‌ڕینی قۆناغه‌كان و ئاوابوونی سه‌ركرده‌كان...

قۆناغی پاشایه‌تی له‌ ساڵی 1921بۆ 1958، قۆناغه‌كه‌ به‌ داڕشتنی چوار چێوه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ستی پێكرد.

قۆناغی عه‌بدولكه‌ریم قاسم له‌ 1958 بۆ1963، قۆناغێكی ئاڵۆز و ناجێگیر و ململانی توندی حیزبه‌كانی عێراق بوو و به‌رپابوونی شۆڕشی ئه‌یلول، به‌ ئینقلابی 1963 ی به‌عسێكان ئه‌و قۆناغه‌ش كۆتایی هات.

له‌ 1963وه‌ قۆناغێكی دیدكه‌ی ئاڵۆزی و كێشه‌كان و په‌ره‌سه‌ندنی شۆڕشی كوردو ئینشقاقی جولانه‌وه‌ی رزگاری كوردو كوده‌تا فاشیله‌كه‌ی عارف عبدولره‌زاق و كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی عه‌بدولسه‌لام و به‌ كوده‌تاكه‌ی 1968ی به‌عسییه‌كان كۆتای هات.

له‌ 1968 بۆ 2003،  قۆناغێكی جۆراو جۆر و خوێناوی و سه‌قامگیری چوار ساڵی 11ی ئازار و گه‌شه‌كردنی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و خۆماڵیكردنی نه‌وت و هه‌ره‌سهێنانی شۆڕشی ئه‌یلول و هه‌شت ساڵ شه‌ڕی عێراق و ئێران و داگیركردنی كوێت و دامه‌زراندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و خۆڕێكخستنه‌وه‌ی پارتی و شه‌ری ناوخۆی كوردستان و ئه‌نفال و به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیاوی دژی كورد، روخاندنی گونده‌كانی كوردستان و كۆتایهاتنی شۆڕشی چه‌كداری له‌ كوردستان و راپه‌ڕین و دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ كورد.

قۆناغی دوای به‌عس 2003،تا ئێستا، روخاندنی به‌عس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، ته‌نها كۆتایی و روخاندنی رژێمی به‌عس نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق بوو، كورد رۆڵێكی گه‌وره‌ی بینی له‌ سه‌رله‌ نوێی بونیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی نوێ و جیاواز له‌و ده‌وڵه‌ته‌ی سه‌دام له‌سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتبوو، كورد پێویستی به‌ یه‌كریزی بوو، دوو هێزه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان توانیان جۆرێك له‌ یه‌كریزی دروستبكه‌ن و بۆ یه‌كه‌مجار كورد وه‌ك شه‌ریكێكی راسته‌قینه‌ی حوكمڕانی ده‌ركه‌وت و به‌شێكی زۆری له‌ مافه‌كانی له‌ ده‌ستوری هه‌میشه‌ی عێراق فه‌رزكرد، كورد له‌ به‌غدا به‌شێك بوو له‌ده‌سه‌ڵاتی عێراق و له‌ كوردستانیش خاوه‌ن هه‌رێمێكی فیدرالی بوو كه‌ زیاتر له‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیه‌وه‌ نزیك بوو، مام جه‌لال كاك نه‌وشیروان كاك مه‌سعود سێ سه‌ركرده‌ی دیاری قۆناغه‌كه‌ بوون و ئارامی و خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ ئاستێكی باشدابوو، ئه‌م حاڵه‌ته‌ زۆری نه‌خایاند كاك نه‌وشیروان جیابووه‌وه‌ ونیوه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ خۆی برد، مام جه‌لال نه‌خۆش كه‌وت، له‌ به‌رانبه‌ردا ده‌رفه‌تێك باش بۆ پارتی ره‌خسا به‌ جۆرێكی تر خۆی رێكخاته‌وه‌ به‌ئاراسته‌ی ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ كوردستان له‌ گۆڕان ویه‌كێتی بباته‌وه‌،

یه‌كێتیش رۆژ له‌ دوای رۆژ ناوخۆی خۆی توشی قه‌یران له‌دوای قه‌یران هات، مام جه‌لال كۆچی دواییكرد، سه‌رلێشێواوی ریزه‌كانی یه‌كێتی له‌ به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌، ریفراندۆم و16 ئوكتۆبه‌ر كه‌لێنێكی گه‌وره‌ی له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا دروستكرد، هه‌ڵبژاردنی 30 / 9  پارتی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانی په‌ڕله‌مانی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌مه‌ش خاڵی وه‌ر چه‌رخانه‌ له‌ حوكمڕانی كوردستان كه‌ پارتی چووه‌ سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێوه‌ و پێوایه‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو قۆناغه‌كه‌ ده‌بێته‌ قۆناغی خۆی و ده‌توانێت به‌ ته‌نها حكومه‌ت پێكبهێنێت.. یه‌كێتیش ئه‌م قۆناغه‌ جێدێڵێت، به‌ده‌ركه‌وتنی پاڤڵ تاڵه‌بانی یه‌كێتی  دێت ده‌چێته‌ قۆناغێكی نوێوه‌، ئه‌م قۆناغه‌ی به‌ مردنیكی سیاسی و جه‌سته‌ی ئه‌و نوخبییه‌ی ماوه‌ی زیاتر له‌ سی ساڵه‌ جومگه‌ بنه‌ڕه‌تێكانی یه‌كێتی به‌ده‌ستیانه‌وه‌یه‌.

‌ 52 جار بینراوه‌
03/11/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved