نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كه‌ركوك كارگه‌ یان كانگا؟

هەژار سەلمان

 

ساڵێك زیاتره‌ پارتی كه‌ركوكی جێهێشتووه‌و بۆ رێگرتن له‌ دانانی پارێزگارێكی كوردیش ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه‌ی ئیفلیج كردووه‌.

سه‌ره‌تا ئه‌و حیزبه‌ وای به‌ قاعیده‌ی جه‌ماوه‌ری خۆی و گه‌لی كورد ده‌وت كه‌ كه‌ركوك شارێكی داگیراوه‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ بن ده‌ستی داگیركه‌ران، به‌ڵام ئه‌و بیانووه‌ رۆژ به‌ رۆژ پووچ ده‌بێته‌وه‌، به‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌ بۆ زۆربه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كه‌ حه‌شدی شه‌عبی حوكمی ده‌كات، هه‌مووشمان ئاگاداری شه‌ڕه‌كانین بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆسته‌ باڵاكانی حكومه‌ته‌ داگیركه‌ره‌كه‌ی به‌غدا!

له‌ دوا پێشهاتیشدا ئه‌و حیزبه‌ بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ موسڵ داوه‌و به‌ شێوه‌یه‌كی تاكه‌ كه‌سیش هێدی هێدی به‌رپرسه‌كانی له‌ ژێر پاساوی جیاجیادا بۆ كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

له‌ راستیدا پارتی كه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ دروشمی كه‌ركوك دڵی كوردستانه‌ی هه‌ڵگرتووه‌، به‌ڵام كرده‌وه‌ پێچه‌وانه‌كانی ئه‌و دروشمه‌  له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع وای كردووه‌ نه‌توانێ سۆزی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ بۆ لای خۆی رابكێشێت و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا وه‌كو ده‌ستكه‌وتی حیزبی خۆی بیچنێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌مه‌ش وای كردووه‌و ئه‌و حیزبه‌ له‌ به‌رانبه‌ر كه‌ركوك نا ئومێد بێت و به‌ته‌نگی ئه‌وه‌وه‌ نه‌یه‌ت كه‌ركوك چی لێ دێ، چونكه‌ سوودی بۆ پێگه‌ی ئه‌و حیزبه‌ نییه‌، به‌تایبه‌تی له‌دوای ئه‌وه‌ی كێڵگه‌ نه‌وتییه‌كانی ئه‌و شاره‌ی له‌ چه‌نگ ده‌رچوو ئیتر وه‌كو زه‌ویه‌كی سوتاو سه‌ری كه‌ركوك ده‌كات.

ئه‌مه‌ش ئه‌مانگه‌یه‌نێته‌ ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی ئه‌و حیزبه‌ دروشمه‌ راسته‌قینه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به‌ كه‌ركوك، كه‌ركوك كانگای دڵی كوردستان نه‌بێت به‌ڵكو كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی پاره‌و پول بێت بۆیه‌ كه‌ كارگه‌كه‌ له‌ كار كه‌وت ئه‌ویش خستییه‌ مه‌زانێكی دۆڕاوه‌وه‌.

من پێمسه‌یره‌ تا ئێستا هه‌زاران هاوڵاتی شاری كه‌ركوك به‌ فه‌رمانی ئه‌و حیزبه‌ ساڵێكه‌ له‌ ئاواره‌ییدا ده‌ژین و له‌ بچوكترین مافی هاوڵاتی بوون بێ به‌شن، بۆچی داوای جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كان له‌ حیزبه‌كه‌یان ناكه‌ن كه‌ ده‌یوت به‌ شكۆو ئاڵای كوردستانه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌، كه‌چی ئێستا به‌ بێ به‌دنگی به‌رپه‌رسه‌كانی بۆ پاراستنی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك، خه‌ڵكه‌ ئاواره‌كه‌ش هه‌ر له‌ مه‌نفایه‌كی ئیختیاریدا رۆژ ده‌ژمێرن و هیچ ئاسۆیه‌كیان له‌به‌رده‌م روون نییه‌...

‌ 123 جار بینراوه‌
03/11/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved