نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
کەی ڕەوایە من و تۆ هێندە لێک دووربین؟!

ئیدریس عەبدوڵا


کەی ڕەوایە جیاوازی نێوانمان هێندە زۆربێ کەچی هەردوکیشمان یەک دەنگ و یەک ڕەنگ و یەک نەتەوەو یەک ئاین بین، هەرتۆنەبوی چەندمانگێ لەمەوپێش بۆسواڵی دەنگ دەرگا بەدەرگا ئەکڕوزایتەوە، بەبەڵێنی باق و بریق فڕوفیشاڵی هەڵبژاردن ئێمەت فیرو ئەدا، ئەی چۆن ویژدانت ڕێگەت پێ ئەدا منێکی کەم ئەندام مووچەکەم 150 هەزار دیناربێ و وەرزانە وەریگرم، تۆش چوارساڵی ڕەفاهیەت مانگانە 8 ملیۆن دینارمووچەت بێ و  جگە لەڤێلاو وەنەوشە و خانووی چەندقات،کەی ڕەوایە منی کرێ نشین نەتوانم سەری مانگ کرێی خانوویەکی 100 متری بدەم لەم پایزی سەرماو سۆڵەداخاوەن خانوو خۆم و مناڵ و  بوزگوڕەکانمی فڕێ داوەتە کۆڵان، تۆش ئاواشاهانەبژی، کەی ڕەوایە دایکی شەهیدکەلەپێناوی ڕزگاری نیشتیمان جگەرگۆشەکەی کردەقوربانی، ئێستا بەدوومانگ ڕووبعە مووچەی شەهیدانەکەی وەرگرێ و تۆی ئەندام پەرلەمان مووچەکەت چواراردە هێندەی  ئەوبێ، کەی ڕەوایە لەکام ئاین لەکام ئایەتی قورئان باس کراوە، منی پێشمەرگە لەم شەوی ئەنگوستەچاوە بەتفەنگێکی ژەنگاویەوە لەساتری پێشەوەی سەنگەری بەرگری لەپێناوی نیشتمان لەسەرماتەزیوم بەدیار لولەی جاسوسی کڵاشینکۆفەکەمەوە ڕۆژ دەکەمەوە، بەدوومانگ جارێ 501 هەزاردینار وەرگرم، تۆی مەلای ئاینی بەمەندیلێکی سپیەوە لەپەرلەمان لەدوای چوارساڵی ڕەفاهیەت و ڕابواردن، 48 ملیۆن دیناربەریتەماڵەوە؟ کەی ڕەوایە منی مامۆستا هەمووڕۆژێک وانەی ئەدەب فێری قوتابیەکانم دەکەم بۆ ئەوەی نەوەی دواڕۆژ بۆ خزمەتی نیشتیمان بەرهەم بێنم لەدوای 20 ساڵ خزمەت ساڵم سێ وەرزبێ و بەدوومانگ ڕوبعە مووچەیەک وەرگرم،  تۆی ئەندام پەرلەمان بەیەک دەست هەڵبڕین 48 ملیۆن دیناری ئیکرامی وەرگری، ئای چەند قوتابیەکی سپڵەی لەئاست خزمەتی منی مامۆستا نامەردووبێ سفەت دەرچووی، کەی ڕەوایە لەوڵاتێکدا خەڵکی هەژار لەبرساندا دزیبکا بۆدابین کردنی شیری مناڵەکەی 11 ساڵ حوکم بدرێ، بەڵام تۆی پەرلەمانتار لەشوێنی دەرچونی یاسا حەق بەخۆت دەی 48 ملیۆن دینار وەک پاداشت وەرگری، ئای چەند دنیایەکی سەیرە ئەوانەی ڕۆژگارێک لەپێناوی نیشتیمان خۆیان کردەقوربانی ئێستا نەوەکانیان داماو کەوتوون، ئەودڵسۆزانەی لەپێناوی نیشتمان سەری خۆیان هەڵگرد ئێستا گۆڕ غەریبن...............

‌ 749 جار بینراوه‌
03/11/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved