وتار
ماره‌ به‌جاش

ئیدریس عەبدوڵڵا ئومەرگومەتی

 

له‌فه‌رهه‌نگی كوردیدا ماره‌ به‌جاش وشه‌یه‌كی قێزه‌ونی نێو فه‌رهه‌نگ وئه‌ده‌ب و كلتوری كورده‌ ئه‌م وشه‌یه‌ به‌كه‌سێك ده‌وترێ كاتێك خێزانی ته‌ڵاق ده‌دات و دواتر له‌ڕێی سوڵحی كۆمه‌ڵایه‌تی و چه‌ند مه‌لایه‌كی كه‌م ئه‌زموون و پول په‌رسته‌وه‌ به‌پینه‌و په‌ڕۆ ژنه‌كه‌ له‌كودیله‌یه‌ك ماره‌ده‌كه‌ن و دواتر كودوه‌كه‌ ده‌شكێنن و ئینجا ژنه‌كه‌ جارێكیتر له‌ پیاوه‌كه‌ ماره‌ده‌كه‌نه‌وه‌ به‌راورد به‌ڕووداوه‌كانی پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆم لێكچواندنێكی له‌م شێوه‌ ده‌بینم هه‌رچه‌ند له‌هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌ی بارزانی ده‌ڕوانم به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی داهاتووی عێراق و دوای تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر ریفراندۆمدا كه‌ئه‌وێ رۆژێ فواد حوسێن سه‌رۆكی وه‌فدی كورد بوو بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی كه‌چی ئێستا ده‌بینم له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه‌ فواد حوسێن بۆ پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق پاڵێوراوه‌ چه‌ندڕۆژێكه‌ ده‌ڵێی خه‌وده‌بیم یان چاوم رێشكه‌و پێشكه‌ده‌كا جاروباریش گوێم ده‌زرینگێته‌وه‌ به‌وشه‌و ده‌سته‌واژه‌ قێزه‌ونه‌كانی كاتی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆم كاتێك ئه‌م ده‌م و چاوانه‌ له‌شاشه‌ی تیڤیه‌كانه‌وه‌ دنیایان هێنابووه‌ هاژوو هوژده‌یان گووت: بوغدامان ته‌لاق داوه‌ بادوو ده‌وڵه‌تی دراوسێبین رۆژانه‌ وه‌ك قه‌وانی كۆن ئه‌م وشانه‌مان گوێ بیست ده‌بوو ریفڕاندۆم ئابوری سه‌ربه‌خۆ بادوو ده‌وڵه‌تی دراوسێ بین ئه‌نچوكه‌حیساب بۆ هیچ كه‌س ولایه‌ك ناكه‌ین كرۆكی باسه‌كه‌ لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كا من له‌بارزانی ده‌پرسم كوا ئابوری سه‌ربه‌خۆتان؟ كوا پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تیتان؟ كواڕیفراندۆم و ده‌وڵه‌تتان؟ سڕكردنی ئه‌نجامه‌كانی ریفڕاندۆمتان باش؟ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زیری دارایتان باش!! چه‌ند له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كورد ورد ده‌بمه‌وه‌ ده‌ڵێم ره‌نگه‌ له‌وه‌ته‌ی میله‌تی كورد هه‌یه‌ وه‌ك ئێستا نێوماڵی په‌رته‌وازه‌ نه‌بووبێ هه‌رجارێ چاوله‌ مێژووی كورد بكه‌ین جگه‌ له‌شه‌رمه‌زاری و ریسوایی هیچی تری تیا به‌دیناكه‌ین، بۆیه‌ ده‌ڵێم ئه‌ی هه‌زار ره‌حمه‌ت له‌گۆڕت حاجی قادر جوانت فه‌رموو:

له‌به‌ر حیزه‌ بخۆیی و ناته‌بایی

 له‌ژێر حیزی حیزانا بووینه‌ دۆشه‌ك

ڕه‌نگه‌ قۆناغی ئێستای كوردهه‌مان قۆناغ و مێژووبێ كه‌حاجی سه‌ده‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ر به‌به‌یته‌ شیعریه‌كانی هه‌وڵی وشیاركردنی كۆمه‌ڵگای كوردی ده‌داو وه‌ك شۆڕش گێڕێك له‌هه‌وڵی به‌دیهێنانی خه‌ونی نه‌ته‌وه‌وده‌وڵه‌ت دابوو ئه‌وێ رۆژێ ئه‌و خامه‌كه‌ی بۆوشیاری كۆمه‌ڵگا به‌كاردێنا كاتێ ده‌یفه‌رموو:

به‌شیرو خامه‌ ده‌وڵه‌ت پایه‌داره‌

ئه‌من خامه‌م هه‌یه‌ شیر نادیاره‌

حاجی بوێژی نیشتمان په‌روه‌ری به‌به‌یته‌ جوانه‌كانی بوو به‌سیمبوڵی بیری نه‌ته‌وه‌خوازی كه‌تا ئه‌مڕۆ ئێمه‌ شانازی پێوه‌ ده‌كه‌ین به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ سیاسیه‌ كه‌م ئه‌زموونه‌كان چاویان به‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو و به‌یته‌ شیعریه‌كانی خانی و حاجی دا نه‌خشانده‌وه‌ تاكو په‌ند له‌هه‌ڵه‌كانی رابردوو وه‌رگرن..

‌ 355 جار بینراوه‌
10/11/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved