نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
ململانێی دیمۆكراتیه‌ت و دیكتاتۆریه‌ت

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان

 

له‌ئه‌نجامی ململانێی دیمۆكراتیه‌ت و دیكتاتۆریه‌تدا پۆپولیزم له‌دایك بوو، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابوردودا و تا ئیستا چوار كتێب له‌ سه‌ر ململانێ و داكشانی دیمۆكراتیه‌ت وهه‌ڵكشانی دیكتاتۆریه‌ت وده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ی پۆپولیستی نوسراون، كه‌سه‌رجه‌میان ناونیشان وناوه‌ڕۆكه‌كانیان باس له‌ پاشه‌كشه‌ی رۆژئاوا ده‌كه‌ن، كه‌ وه‌كو لانكه‌ی دێمۆكراتیه‌ت وبنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ناسراوه‌، باسی ماڵئاوایی راوێژكاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نگیلا مێركڵ) سه‌ركه‌وتنی سه‌رۆكی نوێی به‌رازیل ده‌كات، كه‌ ٥٥% ده‌نگی ئه‌و وڵاته‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌... ئه‌نگیلا مێركڵ وه‌كو سیاسه‌تمه‌دارێكی كۆنسه‌راتیڤ ودیمۆكراتیش پاش ١٣ ساڵ له‌سه‌ركه‌وتن وتێپه‌راندنی هه‌موو قه‌یرانه‌ئابوریه‌ جیهانیه‌كان ئه‌ڵمانیا ده‌گه‌یه‌نێته‌ كه‌ناری ئارام و پاشان ماڵئاوایی ده‌كات و رۆیشتنه‌كه‌ی ده‌بێته‌ رێخۆشكه‌ری ده‌ركه‌وتنی به‌ره‌ی ناسیۆنالیسته‌ پۆپولیسته‌كان وپركردنه‌وه‌ی شوینه‌كه‌ی كارێكی ئاسان نابێت... جا با بێنه‌ سه‌ر ئه‌و كتێبانه‌ی ،كه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌ نوسراون :

یه‌كه‌م : یۆشكا فیشه‌ر سه‌رۆكی سه‌وزه‌كانی ئه‌ڵمانیا و وه‌زیری پێشوی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا كتێبه‌كه‌ی به‌ناونیشانی (Der abstieg des westens) كۆی لێكدانه‌وه‌كانی فیشه‌ر له‌ روی ژیۆپۆلیتیكیه‌وه‌ رون ده‌كاته‌وه‌ وداكشانی رۆژئاوا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ ململانێی نێوان چین وئه‌مه‌ریكا .

دووه‌م : كتێبی دووه‌م له‌لایه‌ن مێژونوسی ئه‌ڵمانی (heinrich August winkler) له‌ ژیرناونیشانی (Zerbricht der Westen) داروخانی رۆژئاوا... كتێبه‌كه‌ باس له‌ پاشه‌كشه‌ی مه‌سه‌له‌ی دێمۆكراتیه‌ت و پره‌نسیپه‌كانی دێمۆكراتیه‌ت وسه‌ره‌تاكانی ده‌وڵه‌تی دادپه‌وه‌ر و عه‌لمانیه‌ت و سیسته‌می په‌رله‌مانی ده‌كات به‌تایبه‌تی له‌ چوار ساڵی رابوردوی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ونه‌مانی رێكخراوه‌ مه‌ده‌نیه‌كان وجیانه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌تایبه‌تی له‌ ولاتانی ئه‌وروپای رۆهه‌ڵاتدا، كه‌ هه‌ژموونی بزوتنه‌وه‌ پۆپولیستیه‌كان له‌گه‌شه‌ی خێرادان . به‌تایبه‌تی له‌گه‌ڵه هاتنه‌سه‌ركاری دۆناڵد تره‌مپ و ده‌رچونی به‌ریتانیا له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپادا ته‌كانێكی گه‌وره‌ی دا به‌و بزوتنه‌وه‌ رادیكالانه‌.

سێ یه‌م: كتێبی سێ یه‌م هه‌ر سه‌باره‌ت به‌ چۆكدا هاتنی ئه‌وروپا وه‌كو یه‌كه‌م لانكه‌ی دیمۆكراتیه‌ت ،نوسه‌رو رۆشنبیری ئه‌مریكی(Jonah Goldenberg) ده‌ڵێ رۆژئاوا واتا ئه‌وروپا ئینتیحار ده‌كا بلاوكردۆته‌وه‌، ئه‌م نوسه‌ره‌ش نوچدانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ هه‌ڵكشانی هه‌ژمونی چین له‌ روی بازرگانی و به‌رهه‌مهێنان و داگیركردنی بازاڕی جیهانیه‌وه‌.

چواره‌م : كتێبی چواره‌م له‌لایه‌ن (كیشور ماهبوبانی) سیاسه‌تمه‌داری سه‌نگاپوری له‌ ژیرناونیشانی ( Has the West lost it?-ئه‌وروپا دۆڕاندی) بڵاوكردۆته‌وه‌ ، ئه‌ویش به‌هه‌مان جۆری بیركردنه‌وه‌ی نوسه‌ره‌كانی تر باس له‌هه‌ڵكشانی هه‌ژمونی مۆدێلی چین و داكشانی مۆدێلی دیمۆكراتی ئه‌وروپا ده‌كات...

ده‌ره‌نجام : كۆی بۆچونی نێو ئه‌م كتێبانه‌ ده‌مانگێڕنه‌وه‌ بۆ سه‌ر لیكدانه‌وه‌كانی (lan Bremmer) سه‌رۆكی سه‌نته‌ری ئۆڕاسیای ئه‌مریكی، كه‌ ده‌ڵێ ئیتر سه‌ركردایه‌تی وڵاتانی جیهان ده‌كه‌وێته‌ ده‌ستی سه‌ركرده‌ خه‌راپه‌كاره‌كانه‌وه‌ ونمونه‌ش له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتنی بزوتنه‌وه‌ پۆپولیسته‌كان ده‌هێنێته‌وه‌، كه‌ هیچ رێزێك بۆ دێمۆكراتیه‌ت ومافه‌كانی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سیسته‌می په‌ڕله‌مانی ناگرن ! ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا دێمۆكراتیه‌كه‌ی ئه‌وروپا و یه‌كێتی ئه‌وروپاش تا ئه‌و راده‌یه‌ بێگه‌ر وبێ خه‌وش نیه‌ ، به‌تایبه‌تی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا یه‌كێتی ئه‌وروپا خۆی گرمۆڵه‌كردوه‌ و وه‌كو پاشكۆیه‌كی لاوازی ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێ وكاریگه‌ریه‌كانی تا دێت كه‌مده‌بیته‌وه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خواستی یه‌كه‌می خۆی له‌ رێگری له‌په‌نه‌هه‌نده‌ی رۆژهه‌لاتی و دونیای ئیسلام دا كۆكردۆته‌وه‌، له‌ولاشه‌وه‌ چین خه‌ریكه‌ هه‌مو ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاش له‌بواری بازرگانیدا بۆڕده‌دا.

‌ 844 جار بینراوه‌
10/11/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved