نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كه‌ركوك له‌ نێوان به‌رداشی كوردو عێراقدا

زاهیر شكور

 

نه‌ عێراق و نه‌ كوردو نه‌توركمان، خاوه‌نی كه‌ركوكن، بوونی نه‌وتێكی زۆر له‌ كه‌ركوك، كه‌ركوكی له‌ ده‌ست كورد و توركمان و عێراق ده‌ركردووه‌، سیاسه‌تێك له‌ كه‌ركوك به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كۆمپانیا گه‌وره‌ و ئیحتێكاریكانی نه‌وت ته‌حه‌كومی پێوه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ له‌ قازانجی ئه‌و كۆمپانیانه‌دایه‌. نه‌كوردو نه‌ عه‌ره‌ب و نه‌ توركمانیش ده‌سه‌ڵاتی ته‌حه‌كومكردنی كه‌ركوكیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌، ئه‌مانه‌ له‌ باشترین حاڵه‌تداو بۆ قازانجی بچوك و هه‌ندێك بازرگانی ده‌توانن له‌ كه‌ركوك بوونیان هه‌بێت و له‌ جیاتی هێزه‌ ده‌ركی و ئیحتكارێكاندا ململانێكی بێ بنه‌ما كه‌ركوك ئاڵۆز ده‌كه‌ن.

هیچ حیزبێكی عێراقی و توركمانی و كوردی نییه‌ ، بێ ره‌زامه‌ندی ئه‌مریكاو به‌ریتانیاو تا راده‌یه‌كیش ئێران و توركیا، ناتوانن ته‌حه‌كوم به‌ كه‌ركوكه‌وه‌ بكه‌ن، بێ ره‌چاوكردنی سیاسه‌تی ئه‌مریكاو به‌ریتانیا، عێراق و كورد و توركمان سیاسه‌تێكی سنووردار به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، له‌م سونگه‌یه‌ پێموایه‌ كه‌ركوك به‌جۆرێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، نابێت به‌ته‌واوه‌تی عێراق حوكمڕانی بكات، كوردیش به‌هه‌مان شێوه‌، ئه‌وه‌ حه‌قیقه‌تی كه‌ركوكه‌، كه‌ هێزه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و كوردستان له‌ توانایاندا نییه‌ كه‌ركوك به‌لایه‌كدا بخه‌ن، هێزه‌ كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری موزایه‌ده‌ی له‌سه‌رده‌كه‌ن و هه‌ندێك جار ئه‌و موزایه‌ده‌یه‌ ده‌گاته‌ ئاستێك هێزه‌ كوردییه‌كان یه‌كتری به‌خیانه‌ت تاوانبار كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌روبه‌ری ریفراندۆمدا كردیان.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ شیعه‌ی عێراق ده‌یه‌وێت بێگه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر سونه‌و كورد له‌ كه‌ركوكدا به‌هێز كات، رۆژئاواش هه‌موو نزیكبوونه‌وه‌ییه‌كی عێراق و كورد وتوركمان به‌ مه‌ترسی ده‌زانێت، بۆیه‌ كه‌ركوك ده‌كاته‌ خاڵی لاوازی و ململانێی كوردو عێراق، چ بۆ مانه‌وه‌ی خۆی بێت له‌ كه‌ركوك و عێراق، چ بۆ لاوازكردنی هێزه‌ سه‌ركییه‌كانی كوردو عه‌رب بێت چ بۆ هه‌ره‌شه‌ بێت له‌ سه‌ر توركیاو ئێران.. وه‌كو خاڵێكی ناكۆكیش ده‌یهێڵێته‌وه‌ له‌ نێوان كورد و عێراق و توركمانیش..

لێره‌وه‌ ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی ده‌بێت كورد له‌ به‌رژه‌وه‌ندی و موعاده‌لاته‌ ئیقلیمی و نێو ده‌وڵه‌تێكه‌ تێبكات و به‌ یه‌ك ئه‌جندایه‌ك مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌ركوك بكه‌ن، كه‌ نایكه‌ن، چونكه‌ خاوه‌نی بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆنین، له‌ كۆتایدا به‌ هۆی وه‌لابوونیان بۆ هێزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان كه‌ركوك له‌ده‌ستده‌ده‌ن، له‌م سۆنگه‌یه‌وه‌، كورد خودی خۆی له‌ ئه‌نجامی سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانییه‌وه‌ و ته‌بعییه‌ی بۆ ده‌وڵه‌تانی ئیقلیم، كه‌ركوك و به‌شێك له‌ كوردستان له‌ ده‌ستده‌دات .

‌ 679 جار بینراوه‌
10/11/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved