وتار
بارزانی به‌رپرسه‌

لەتیف فاتیح فەرەج

له‌ دوای نه‌مانی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان نزیكه‌ی زۆربه‌ی ئه‌و په‌تپه‌تی و ناخۆشیه‌ی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هاتووه‌ بارزانی لێی به‌رپرسه‌، راستی به‌رله‌وه‌ی قسه‌ له‌به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و بكه‌م، ده‌مه‌وێبڵێم ئێمه‌و مانانیش ده‌توانین قسه‌ نه‌كه‌ین و برینه‌كه‌ نه‌كولێنینه‌وه‌و بۆ خۆمان بژین وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ده‌ڵێن “ بۆخۆت بژی “ لێله‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه‌ درك به‌ ئازارو برینه‌كان ده‌كه‌ین ناچارین قسه‌ بكه‌ین ئه‌گه‌ر چی رووبه‌ڕووی قسه‌و قسه‌ڵۆكی ناخۆشیش ده‌بینه‌وه‌.
بارزانی له‌ دوای نه‌مانی سه‌ركرده‌كانی دیكه‌ بۆ یه‌كجار نه‌یتوانی رۆڵێكی ئه‌رێنی ببینێت له‌ دانیشتن له‌ ته‌ك ئه‌وانی تردا دوور له‌ باوك و فرزه‌ندی، غه‌زه‌بی بارزانی هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی بگۆی نه‌پاراستوه‌، مه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی لاره‌ خوارو ملكه‌چیی ده‌كه‌ن، له‌ ماوه‌ی رابردودا له‌لایه‌ن خودی بارزانیه‌وه‌و به‌ راسپارده‌ی ئه‌و هه‌ریه‌ك له‌ نه‌وشیروان مسته‌فا، عه‌لی باپیر، سه‌لاحه‌دین به‌ هادین، گه‌نجه‌كانی ناویه‌كێتی به‌ر نه‌فره‌ت كه‌وتون، ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی په‌كه‌كه‌، یه‌ك كه‌س له‌وانه‌ له‌ هێرش و تانه‌ و ته‌شه‌ری پارتی و بارزانی رزگاریان نه‌بووه‌.
بارزانی له‌ تانه‌و ته‌شه‌ردان له‌وانی تردا بوار بۆ گفتوگۆ ناهێڵێته‌وه‌، ئه‌و ده‌ڵێت له‌ ته‌كمابن نیشتمان په‌روه‌رو له‌ دژم بن خائینن، له‌ رابردودا بارزانی به‌شێك له‌وانه‌ی جنێویان به‌ خۆی و خانه‌واده‌كه‌ی داوه‌ نه‌ك ره‌خنه‌، هه‌ركات چونه‌ته‌ بن ده‌ستیه‌وه‌و به‌باڵایدا هه‌ڵیانداوه‌ بۆیان بووه‌ به‌ حاته‌می تائی، بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م نمونه‌ی زندوم له‌به‌رده‌سته‌، له‌ ناو یه‌كێتی و گۆڕاندا كه‌س هێنده‌ی” هه‌ندێ”ده‌م و دوو دژی بارزانی نه‌بوون، كه‌چی هه‌رچوونه‌ پاڵی بوونه‌ فریشته‌، ئه‌و پێی وایه‌ له‌ته‌ك بون و بچوكایه‌تی كردن بۆ ئه‌و هه‌مووشتێكه‌، ئه‌مه‌ نازانم له‌ رووی ده‌رونناسیه‌وه‌ چ مانایه‌كی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ له‌ بیر كردنه‌وه‌و هه‌نگاو هه‌رگیز بواری ئه‌وه‌ی نه‌ڕه‌خساندوه‌ ئه‌وانی تر دۆخێكی ئاسایی بدۆزنه‌وه‌ بۆ قه‌بوڵكردنی بارزانی.
بارزانی سیاسه‌ت به‌ باوكایه‌تی ئه‌وانی تر ده‌زانێ، ئه‌وانی تریش له‌ سه‌ر بنه‌مای وه‌لا بۆ خۆی دابه‌ش ده‌كات، ئه‌مه‌ گرفتێكی گه‌وره‌ی سیاسه‌ته‌ له‌ باشوری كوردستان، ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ هۆكاری پرش و بڵاوی و لێكترازانه‌ نه‌ك پێكه‌وه‌یی، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكا یه‌كێك له‌ دروشمه‌كانی پارته‌كه‌ی بارزانی لێبورده‌ییه‌ “ توله‌رانس “ توله‌رانس له‌ جیاوازیدا بونی هه‌یه‌ نه‌ك یه‌ك ره‌نگی وه‌ك ئه‌وه‌ی بارزانی ده‌یه‌وێت.
ئه‌گه‌ر له‌ پرسی ریفراندۆما بارزانی لانی كه‌م به‌ قسه‌ی ئه‌وانه‌ی كردبا كه‌لای پارتی و بارزانی به‌ خائین و كوڕی شه‌یتان ناویان ده‌برا، ره‌نگه‌ ئێستا دۆخه‌كه‌ بارو دۆخێكی تربوایه‌، بارزانی ئه‌گه‌ر حزبه‌كه‌ی له‌ بری 45 كورسی 90 كورسیش بێنێت تا ئه‌م بیركردنه‌وه‌یه‌ له‌وانی تر نه‌گۆڕێت، هه‌میشه‌ نه‌یارو دژی زۆر ده‌بێت، ئه‌و به‌وه‌ نایباته‌وه‌ جارجارێك یه‌كێله‌ نه‌یارو دژه‌كانی بچنه‌ ئامێزی حزبه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه‌، چونكه‌ ده‌كرێت سه‌یری ئه‌وه‌ش بكات ئه‌وانه‌ دواتر چۆن سه‌یر ده‌كرێن.



‌ 316 جار بینراوه‌
08/12/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved