نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كودەتا بەسەر كۆنگرەدا یەكێتی بەرەو هەڵدێرتر دەبات

* بورهان حاجی سلێمان


كۆنگرە لە ژیانی حیزبی و رێكخراوەییدا بەواتای لێپرسینەوە لە كارو چالاكی و ئەستۆپاكی دارایی و هەڵسەنگاندنی كارەكانی رابردوو و نوێبوونەوەو خوێنی نوێ و داڕشتنی پەیڕەوی نوێی گونجاو تادەگاتە گۆڕینی ئەو دروشم و ئامانجانە دێت كە وەكو زەرورەتێك قۆناغە نوێیەكە پێویستی پێی دەبێت.
یەكێتی پتر لە هەموو حیزبێك لە ئێستادا پێویستی بە بەستنی كۆنگرەیە، لەسەر ئاستی ناوخۆ لە دوای كۆنگرەی سێیەمەوە لە ساڵی 2010 باڵێكی لێ جیابۆتەوە، چەند ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی چوونەتە ناو حیزبی دیكەوە، سكرتَێرەكەی كۆچی دوایی كردووەو جێگری یەكەمی باری تەندروستی رێگرە لەبەردەم جێبەجێكردنی ئەركەكانی، جێگری دووەمیشی پۆلێك هەڤاڵی بردە دەرەوەو قەوارەیەكی لێ دروستكرد، ئێستاش دوای ئەوەی لەسەر پشكی یەكێتی بۆتە سەرۆك كۆماری عێراق نە هەڤاڵانی هاتوونەتەوە ناو ریزەكانی یەكێتی  و نە تا ئێستاش روونە.. خۆی چییە؟ وجاخی سەركردەو دەستەی دامەزرێنەرەكانیشی تەشی بۆ حیزبی دیكە دەڕێسن! رێكخستنەكانی مۆرانە لێیداون، بێسەروبەری گەیشتۆتە بەرزترین ئاست و دەستەگەریش شۆڕبۆتەوە بۆ نزمترین ئۆرگان.
لەسەر ئاستی هەرێم و عێراقیش گۆڕانكاری گەورە روویداوە، ئێستا هەرێم نیوەی خاكی لەدەستداوە كە یەكێتی تیایدا پشكی شێری جەماوەرەكەی بەردەكەوێت، هاوكات ئەگەر قۆناغی پێشوو قۆناغی بەرەو دەوڵەتبوون بووبێت، ئەوە ئێستا قۆناغەكە ئەو پلان و بەرنامەو دروشمەی ئەوەی دەوێت چۆن دەست بەوەوە بگرین كە هێشتا لەدەستمان نەداوە؟
فشارەكان لەخوارەوە زۆرن بۆ بەستنی كۆنگرە، بۆیە پێیدەچێت دواجار دەستڕۆكان ئەوانەی تەنها ئەوان ئێستای یەكێتییان پێباشە، ملكەچی داواكارییەكان ببن بیر لە بەستنی كۆنگرە بكەنەوە، بەڵام چ كۆنگرەیەك؟
ئەوان سەرقاڵی پلانی Bن تا كۆنگرەیەك بەخواستی خۆیان و درێژەدەر بەو یەكێتیەی ئێستا بێتەوە بەرهەم، لە ئێستاوە دوو بەشی ئەندامانی كۆنگرەیان لەسەر بنەمای كوتلە لەنێوان خۆیان دابەشكردووە، لیستی خۆیان ئامادەكردووە، ئەوەشی دەمێنێتەوە لە رێگەی مەڵبەندەكانەوە بۆ شەرعیەتدان بە كۆنگرەكە هەڵدەبژێردرێن كە هیچ كاریگەرییەكیان لەسەر ئەنجامەكانی نابێت، بەواتای هەموو ناشرینییە كۆنەكانی پێش كۆنگرە، لە چوارچێوەیەكی نوێندا بەڕووی خەڵكەوە هەڵدەواسنەوە ئەگەر ئەمەش رووبدات دوا مێخ دەبێت بە نەعشی ئەو هیوایەی چەندین ساڵە دڵسۆزانی ئەو حیزبە چاوەڕێی دەكەن، یەكێتیش بە هەموو نەخۆش و نەخوشییەكانیەوە چەند ساڵێكی دیكە لە بێسەروبەری بەڕێدەخات.
ئەگەر ئەو كودەتایە سەری گرت و پیلانەكە چووە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوە پێویستە ئازادیخوازانی یەكێتی بێدەنگی بشكێنن، خەمخۆرەكانی لە مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی و سەركردە ئەمنییە دڵسۆزەكانی و كادرە بوێرەكانی كودەتا بكەنە سەر كودەتاچییەكان، چونكە كودەتا هەر بە كودەتا چارەسەردەكرێت.. كودەتاش بەسەر لادەراندا زیندووكردنەوەی ئەو حاڵەتە شۆڕشگێڕیە تەندروستەیە كە دەمێكە یەكێتی لەدەستی داوەو ئەو لەدەستدانەش سەرەتای شێواندنی هەموو جوانییەكان بوو لەسەرووی هەموویانەوە شانازی وتنەوەی"من یەكێتی نیشتمانیم"، دەشبێت چاوەڕێی دەیان شیرینی دیكە بین تەشی بۆ خەڵكی دیكە بڕێسن. 

‌ 706 جار بینراوه‌
25/12/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved