نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كۆسرەت رەسوڵ دەتوانێ‌ كادیرەكانی هەولێر بپارێزێ‌

لەتیف فاتیح فەرەج

سەردەمانێك بە كۆسرەت رەسوڵ دەوترا شێرەكەی هەولێر ، ئەو لە ڕاپەڕینی هەولێردا لە 11ی 3ی 1991 بەیەكەمین دەستەی پێشمەرگەوە خۆی كرد بە هەولێردا ، كە بەناو شەقامەكانی هەولێردا دەڕۆی هەزاران كەس لە دوایەوە دەڕۆیشتن ، بەڵام ئەو لە 1996ەوە هەولێریەكان و هەولێری بە جێهێشت ، لە بری ئەوەی لە هەولێر بێت هاتە سلێمانی ، بەمەش هەمیشە یەكێتیەكانی هەولێرو غەیرە پارتیەكانی هەولێر لەبەردەم هەڕەشەدان ، لە ساڵانی رابردودا چەند كادیرو كوڕی بەرپرسی یەكێتی لەهەولێر كوژراون بێ‌ ئەوەی كەس لە هۆكارەكەبكۆڵێتەوە یان بكوژەكان بدۆزرێنەوە ،لە رۆژانی بەرێدا بەرپرس و تازەكیش یەك دوو كادیری یەكێتی گیراون ، بۆ گیراون ،دیارنیە ، كێ‌ گرتونی ئەویش وەك پێویست ڕوون نیە . لێرەدا قسە لەسەر ئەوەیە بۆ دەبێت ئەو كادیرانە بگیرێن ، ئایە یەكێتی و كۆسرەت ڕەسوڵ خاوەنی ئەو كادیرانە نین ، ئەدی بۆ لەسەریان بە وەڵام نایەن ، خۆ ئەگەر ئەوانە داواكراو ، تۆمەتبار ، یانی خاوەن رابردوی خراپن و لەسەر شتێ‌ گیراون ، ئەی رۆڵی دادوەرو دادگاو پۆلیس ، لەماوەی بەرێدا نێچیرڤان بارزانی بۆ پرسەكەی سێوان و مناڵە كانی یەكسەر هاتە نێو كایەكەوە ، ئەوەش كارێكی باشە ، نەك خراپ ، ئەدی بۆ گرتنی ئەو هەولێریانە چی دەڵێت ، ئاخۆ ئەویش وەك كۆسرەت رەسوڵ بێدەنگی هەڵدەبژێرێت ، یان قسەیەكی دیكەی دەبێت . هەولێریەكان ئێستا بیر لەو رۆژانە دەكەنەوە كە گۆرانی و سرودیان بە باڵای شێرەكەیاندا دەگوت ، بەڵام شێرەكەیان لە بارەی گرتنی هەولێریەكانەوە قسەیەكی ئەو تۆی نیە ، هەڵبەت رەخنەكەی من لە روانگەی ئەوەوەیە خۆ دەبێت بزانرێت هۆكاری گرتنی پارێزەرو بەرپرسی سەربازی و كادیر چیەو چیان كردوە ، كە بەو جۆرە شایستەی گرتنبن ، ئەمە لە كاتێكدا هیچ بڕیارێكی دادگا نەبێت بۆ ئەو گرتنانە. ئێمە كە دەڵێین میلیشیا هەیەو كەس بە كەس نیە هەن گلەو گازندە دەكەن و تۆمەت و قسەدروستدەكەن ، ما ئەگەر میلیشیاو شتی لەو جۆرە بونیان نیە ، كودەبێت بەو شێوەیە خەڵك بگیرێت و هیچ زانیاریەكی ئەوتۆش نەبێت لە بارەی گرتنیانەوە .

‌ 775 جار بینراوه‌
29/12/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved