وتار
توركیا و كودەتا

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


مێژووی توركیا لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی و كەمالی و ئەردۆگانیشدا بریتی بووە لە كوشتن و دورخستنەوەو زیندانیكردنی هەتا هەتایی براو كوڕی سوڵتانەكان .
دوای داڕوخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیش لەئەنجامی جەنگی جیهانی یەكەمیشەوە سیستەمی تاكڕەوی حیزبی لەسەر دەستی كەمالیستەكان پێدەكات بە شێوەیەك تا ساڵی شەستەكانی سەدەی رابردوو تەنها جارێك دیمۆكراتەكان دەسەڵاتیان وەرگرتووە، كە ئەویش بە لە سێدارەدانی سەرۆكی حیزبەكەیان (عەدنان مەندرس) كۆتایی هاتووە.
ساڵانی هەشتاكان بۆ نەوەدەكانی سەدەی بیستەم توركیا ببووە زیندانی حیزبە ئیسلامیەكان و راوەدوونانی سەركردەكانیان و داخستنی پارتەكانیان، بۆ نمونە بەشێكی ژیانی دامەزرێنەرو بیرمەندی ئیسلامی سیاسی لە توركیادا (نەجمەدین ئەربەكان) لە زینداندا بووەو حیزبەكەشی رووبەڕووی داخستن بووەتەوە.
بە هەمان شێوە ساڵانی نەوەدەكانیش دیسانەوە توركیا بۆتەوە گۆڕستانی حیزبە كوردییەكان و زیندانیكردنی سەركردەكانی زنجیرەی ناوگۆڕینەكانی (Hadep) و (Dehap) و (Dep ) كە نمونەی سەركردە ئەحمەد تورك و خەتیب دیجلە و لەیلا زانا لە سەركردەكانیان بوون، كە چەندین ساڵی لە سەر تەنها دەربڕینی وشەیەكی كورد لە زیندانەكانی توركیادا بوون .
لە دوای هەزارەی سێیەمیشەوە واتا لەسەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامیە چەوساوەكانی جاران و جەلادەكانی ئێستاداـ دیسانەوە كۆدەتاو داخستنی پارتە كوردییەكان بەشێوەیەكی مۆدێرن درێژەی هەیە ... لە ئێستا دا سوڵتان ئەردۆگانی سەركردەی دیكتاتۆر و بێ ركابەر دەیەوێ مۆڵەتی سیاسەتكردن لە هاوسەرۆكەكانی (HDP) و( DTK) و ( HDK) و (DBP) و (EMEK-P) بسەنێتەوەو سەرچاوەی داهاتی دەوڵەتیشیان لێببڕێت، كە بە پێی یاسای حیزبە براوەكانی هەڵبژاردنەكان، (ئەو حیزبانەی ١٠%ی لەمپەڕی فاشیستەكانیان لەسیستەمی هەڵبژاردندا تێپەراندبێ، بودجەی تایبەتی لە خەزینەی دەوڵەت وەردەگرن)...
ئەو پیلانەی ئێستاش لە مێشكی سوڵتان ئەردۆگاندا دەگوزەرێت ئەوەیە لە سەرەتادا دەیەوێ بە رێكاری یاسایی، كە لە دەستوری توركیادا هاتووە، هاوسەرۆكەكانی ئەم حیزبانە بەو بڕگە دەستوریە تاوانبار بكات، كە دەڵێت (هەر حیزب و لایەنێك هەوڵی دابەشكردن و جوداخوازی توركیا بدات، مۆڵەتی یاسایی سیاسەتكردنی لێدەسێنرێتەوەو سزادەدرێت و پارتەكەشیان دادەخرێت).
ئەوەی جێگە باسە لێرەدا مەبەستی سوڵتان ئەردۆگان لە بەرنامەی (خۆبەڕێوەبەری خۆجێییە) كە ئەو حیزبانە بۆ ناوچە كوردنشینەكانی باكور وەكو ئەلتەرناتیڤێك بۆ پرۆسەی ئاشتی پێشنیاریان كردووە.
هەرچەنیشە لەبەرنامەكەی ئەو حیزبانەدا خۆجیاكردنەوەو دابڕینی خاك و سنوردانان نییە، بەڵام سوڵتان بۆ (كێلانێك دەگەڕێ بۆ خەنجەرەكەی) كە بە توركی دەكاتە ( Hancerıne kılf uydurur) . بە واتا لە پاساوێك دەگەڕێ تا پیلانە شەیتانییەكەی دژی حیزب و لایەنە كوردییەكان خەباتی سیاسی و مەدەنی خەڵكی باكور جێبەجێ بكات.




‌ 2702 جار بینراوه‌
24/01/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved