نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كۆنگرەی دووەمی هەدەپە هەدەپە ستاندارتی سۆسیال دیموكراتی تێپەڕاندووە

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) لە ژێر ناونیشانی (یەكسانی هاونیشتمانیان لە وڵاتێكی هاوبەش) (كۆمارێكی دیموكراتیانە) (خۆسەریەكی دیموكراتیانە)ـدا بەڕیوەچوو.
كۆنگرەی دووەمی پارتی دیموكراتی گەلان لە یاریگەی (ئەحمەد تانەر قشلالی) لە ئەنكەرەی پایتەخت بە ئامادەبونی ١٠٤٠ ئەندامی كۆنگرەو مێوانداری ١٠ حیزب بەڕێوەچوو، هەندێكیش لەو حیزبانەی، كە هەڵوێستی نەگەتیڤانەیان نواندووە سەبارەت بەداخستنی هەدەپە و راوەدونانی سەركردەكانیان بانگێشت نەكرابوون (AKP) و (MHP) و(BBP) و (VATAN PARTISI) كە هەر یەك لەم حیزبانە لەسەر داوای ئاكپارتی سكاڵای جۆراوجۆریان لەسەر هەدەپەو هاوسەرۆك و نوێنەرەكانیان لە دادگاكان تۆماركردووە .
یەكێكیتر لە سیما گرنگەكانی ئەم كۆنگرەیە سەركەوتنەكەیەتی لەم ساتەوەختەدا، كە رژێمەكەی رەجەب تەیب ئەردۆگان هەموو تواناكانی ئابوری و سەربازی خۆی چڕكردۆتەوەو شارەكانی باكوری كوردستانی كردۆتە دۆزەخ و زیندانێكی بێوێنە لە جیهاندا، كە زۆربەی دانیشتوانی شارەكانی ئامەدو ماردین و جزرەو سیلۆپی و نوسەیبین و سیلڤان و دەریك و دارگەچیت لە نێوماڵەكانی خۆیاندا زیندان و بێ بەرین لە سادەترین پێداویستیەكانی ژیان... ئەوەی پێی دەڵێن مەسەلەی مافی مرۆڤ و رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ دەمێكە لەلایەن رژێمە فاشیەكەی ئەردۆگان مۆڵەتیان وەرگرتوە، كە خاكی توركیا بەجێبهێڵن.. ئا لەم ئان و ساتەشدا هەدەپەو سەركردایەتیەكەی لەئازارو ئەشكەنجەی خەڵكە گەمارۆدراوە دانەبڕاون و پێكەوە زیندانین و هەندێك لە ماڵەكانی خۆیانداو هەندێكیتریش لە گرتووخانەكانی رژێمەكەی ئەردۆگاندا، هەر بۆیە بەستنی كۆنگرەكە لەم كاتە هەستیارەدا بە ئەندازەی گۆڕانكارییەكانی پێكهاتەی ئەنجومەنی سەركردایەتیەكەی گرنگەو بایەخی تایبەتی خۆی هەیە.
هەمو شوێنەكانی نزیك لە هۆڵەكەو ناو هۆڵی كۆنگرەكە بەم دروشمانە رازێنرابونەوە (بونی زیندانی نەخۆش لە گرتوخانەكاندا نەنگی مرۆڤایەتیە) (با زیندانیە سیاسیەكان ئازاد بكرێن و زیندانەكان چۆل بكرێن ) ناوبەناویش ئەندامانی كۆنگرە بەدەنگی بەرز دەیانوت (كوردستان دەبێتە گۆڕستان بۆ فاشییەكان) (بەرگری و كۆڵنەدان تا سەركەوتن).
 سەرەتا هاوسەرۆك فیگەن یوكسەكداغ وتاری كۆنگرەی خوێندەوەو هەڵسەنگاندنی هەدەپەی لە كۆنگرەی یەكەمەوە كردو شرۆڤەیەكی تێرو تەسەلی بۆ دۆخی ئێستای باكوری كوردستانی دا بە گوێ ئامادەبووانداو باسی چۆنێتی دۆخی ژیانی سەرۆك ئاپۆی كرد، كە چۆن لە زینداندا بێبەری كراوە لە هەمو شتێكی دونیای دەرەوەو زۆر فاشیانە رەفتاری لەگەڵدا دەكرێت.. پاشان هاوسەرۆك سەڵاحەدین دەمیرتاش نۆرەی هات و وتی توركیا وڵاتی هەموومانە، نەك تەنها هێ ئەردۆگانییەكان و نامانەوێ بەرەو سیستەمێكی دیكتاتۆریانە بڕوات.
لەم كۆنگرەیەدا ، كە ١٠٤٠ ئەندام بەناوی هەدەپە بەشداربوون، بەشێكی زۆریان لە كوانووی حیزبەكانی تروە هاتبوون وەكو بەدەپەو هەتەكەو دەتەكەو ئەمەش لە ئەنجامی دەنگدانەكەشدا دیسانەوە هەندێك لە ئەندام و سەركردەی ئەو حیزبانە بەئەندامی ئەنجومەنی هەدەپە دەرچونەتەوە، بەڵام هەندێك سەركردەی دیاری وەكو سەباحەت تونجەلی و سڕی سورەیا ئوێندەر، ئاڵتان تان، گارۆ پەیلان، نەزمی گوڕ، لەم كۆنگرەیەدا دەرنەچوونەتەوە ... بە واتایەكی تر تەنها ٢٦ كەس لە سەركردایەتی پێشووی هەدەپە لە كۆنگرەی دوودا بوونەتەوە بە ئەندام ئەنجومەنی پارتی دیموكراتی گەلان.
لەم كۆنگرەیەدا هەست بەهەندێك ناڕەزایی دەكرا، كەلەلایەن ئەندامانی كۆنگرەوە دەبیسترا
١- زۆربەی ئەندامانی كۆنگرەكە لەبنەچەدا لە هەناو و كوانووی (BDP) بوون.
٢– بوون بەپارتێكی توركیایی .
٣ – لەم كۆنگرەیدا هەوڵدرا پارتی (Emek p) پەراوێز بخرێ كە حیزبێكی كرێكاری و سەندیكاكانی توركیایە .
خاڵێكی تر، كە جێگەی بایەخی ئەندامانی كۆنگرەكە بوو هاتنەژورەوەی نوێنەری ولایەتی (ئاگری) لەیلا زانا بوو، كە دیاربوو رۆڵی ئەم كەسایەتییە سیاسییە ئەندامانی كۆنگرەی سەرسامكردووە بە هەڵوێستە بوێرییەكانی لە هۆڵەكانی پەرلەمانی توركیا.
لەم كۆنگرەیەدا هەردوو هاوسەرۆكی پێشوو بێ ركابەرو زۆر بەهێزەوە بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە هەڵبژێردرانەوە، چونكە توانییان لەناو ساڵی ٢٠١٥ و ساڵی نوێشدا بەعەقڵێكی گەورەو توانایەكی بێوێنەوە روبەڕووی پلانەكانی ئاكپارتی ببنەوەو جڵەوی ئاشتی بەدەستی كوردەوە بهێڵنەوەو نەكەونە ژێر كاریگەری فشاری هیچ لایەنێكی كوردو ئاكپارتییەوە. ئەو دوو هاوسەرۆكە توانییان لەگەڵ ئازارەكانی خەڵكی شارەكانی باكوردا بژین و بێدەنگی هەڵنەبژێرن لەبەرانبەر قەتڵوعامەكانی حكومەتەكەی ئەردۆگان و هاوكات توانیویانە تابلۆی ئەو دۆخە بگوێزنەوە بۆ دونیای دەرەوە و ئەمەریكا و ئەوروپا، كە بەرەنجامی هەوڵەكانیان بڕیارەكەی دوێنێی یەكێتی ئەوروپای لێكەوتەوە، كە دەڵێن دوژمنەكانی توركیا هەر كێ بێت و هەرچۆنێك بن، توركیا هەر دەبێ لەگەڵ كورددا بگەڕێتەوە بۆسەر مێزی دانوستاندن و چارەسەری ئاشتیانەی مەسەلەی كورد.
هەدەپە لەم كۆنگرەیەیاندا ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی پارتەكەیان گەیاندە ١٠٠ + ٢ هاوسەرۆك واتا ١٠٢ كە هەردوو دامەزراوە وكۆمیسیۆنی پەیڕەو و دیسیپلین و چاودێری جیاكراونەتەوە (٩) ئەندام دیسیسپلینی حیزب و (٥) میانگیری و پەیوەندییە ناوخۆییەكانی هەدەپە ... جگە لە هەدەپە یەكێكە لەو حیزبەسۆسیال دیموكراتانەی كە بەپراكتیك توانیویەتی یەكسانی بەشداری ژنان ولاوان وپێشەوەران لە ریزەكانیدا جێبەجێ بكات ولەستاندارتی جیهانی سۆسیالیزم تێپەڕێنێت .
 

‌ 2727 جار بینراوه‌
31/01/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved