نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
گەڕانەوەی فاشیزم

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان

لێرەدا پیاچونەوە بەمێژووی ئایدۆلۆژیای فاشیزم سەرهەڵدانی لە رۆژئاوادا بەپێویست نازانم، چونكە بابەتەكەمان پەیوەندی راستەوخۆی بەفاشیزمی دینی رۆژهەڵاتیەوە هەیە*، كە سەرەتای دەركەوتن وخەمڵان وبەرجەستەبوونەوەی دەگەڕیتەوە بۆ دوای یانزەی سێپتەمبەرو خۆفۆرمۆڵەكردنەوەی رێكخراوو گروپە تیرۆرستییە جیهادیستەكانی ئەلقاعیدەو بۆكۆحەرام و ئەلشەباب و تاڵیبان و ئیخوانییەكان و داعش، كەبەشێك لەدەوڵەتانی ناوچەكە هاوكار وهۆكارن بۆ دروست بون و مانەوەیان!
یەكێك لە سیما هەرە دیارەكانی هەر رژێمێكی فاشیست، دوژمنایەتیكردنێتی لەگەڵ توێژی رۆشنبیران ... بۆ سەلماندنی ئەو راستیەش بڕوانە مێژووی حیزب وحكومەتە فاشیستەكانی ئیتاڵیاو ئەڵمانیاو ژاپۆن لە نێوان شەڕی جیهانی یەكەم ودووەمدا، جگە لە تایبەتمەندییەكانی تری حیزب وحكومەتە فاشیستەكان كە خۆیان لەم خاڵانەی خوارەوەدا دەبیننەوە :
١- دەركەوتنی سەرۆكێكی خاوەن كاریزما و هەڵكەوتوو وەكو پاڵەوانی نەتەوەیی.
٢- ئامانجێكی گشتی میللی .
٣- حیزبێكی میلیتاریست.
٤- بەزیندوویی هێشتنەوەی میتۆلۆژیای نەتەوەیی وكەلتوری ئایینی .
٥- پێڕۆكردنی ئایدۆلۆژیایەكی تۆتالیتاریانە (دیكتاتۆری)
٦- كۆكردنەوەی سەرمایە لە لای حیزبی دەسەڵاتدار.
جگە لەو تایبەتمەندیانە هەموو حیزبەفاشیستەكانی بەدرێژایی مێژوو گەلەكانی خۆیان هەڵخەڵەتاندووە، بەوەی كە ئێوە جیاوازن و خاوەن ئایینێكی ئاسمانی و نەتەوەیەكی زۆر تایبەت وهەڵبژێردراوی خودان لەسەر زەوی و نابێ لەگەڵ ئەوانیتردا یەكسان بن.
ئێمە لێرەدا ئەو پێشەكییەمان بۆ بەراوردكاری دۆخی ئیستای دەسەڵاتی ئاكپارتییە، ئاخۆ تا چ رادەیەك لەو تایبەتمەندیانەی حیزبێكی فاشیدا پشكی بەردەكەوێ؟ ئاكپارتی ساڵی ٢٠٠٢ لە پرۆسەیەكی دیموكراتیدا دەسەڵاتیان گرتە دەست و دروشمەكانیان بریتیە لەچارەسەری ئاشتیانەی مەسەلەی كوردو دیموكراتیزەكردنی توركیاو كرانەوەی توركیاو سفركردنەوەی ناكۆكییەكانی توركیا لەگەڵ دراوسێكانیداو سەرزەنشتكردنی رژێمەكانی ساڵانی ١٩٩٠، كەچی لە ئێستادا ئاكپارتی خۆی بۆتە دەسەڵاتێكی نەبیست وداپڵۆسێنەرو مرۆڤكوژ و زەوتكردنی هەموو ئازادییەكان، لە كاتێكدا ئەم حیزبە فریودەرە بۆ خۆقایمكردنی دەسەڵاتی خۆی بیرۆكەی پێكهێنانی كۆمیتەی (پیاوە عاقڵەكان*) ی خستەبەردەم خەڵكی توركیاوە، كە ئاكپارتی بێ پرسی ئەم كەسایەتیانە هیچ بڕیارێكی چارەنوس ساز سەبارەت بەتوركیا نادات ودەگەڕێتەوە بۆ راوێژ لەگەڵ نوێنەری ناوچەجیاجیاكانی توركیادا، بۆ ئەو مەبەستەش ئاكپارتی توركیای دابەشكردە سەر (٩) هەرێم وئەو ٦٣ پیاوە عاقڵەی ناردە ئەو هەرێمانە بۆ لێكۆڵینەوە وتوێژینەوە پاش چەندین مانگ یەكەم راپۆرتیان لەڕێگەی (رفعت حەسارجیلیك) وە كە سەرۆكی كۆمیتەكەیە دایە دەستی ئاكپارتی و یەكەم خاڵی بریتی بوو لەمەسەلەی كورد، واتا ئەو كۆمیتەیە چارەسەری مەسەلەی كوردیان وەكو كلیلی چارەسەری سەرجەم كێشەكانی توركیا خستەبەردەم دەسەڵاتی ئاكپارتییەوە... بێ چارەسەركردنی مەسەلەی كوردیش لەتوركیادا هەمیشە لە گیانەڵادا دەبێ هەرگیز ئاسایش وئارامی بەخۆیەوە نابینێت لە هیج ئاستێكدا! ئاكپارتی پاش بینینی ئەو راپۆرتە لە پێكهێنانی ئەو كۆمیتەیەش پەشیمان دەبێتەوە، بەتایبەتی یەكێك لە ئەندامانی ئەو كۆمیتەیە بەناوی (ئەتیەن مەهچوپیان*) كە هاوكات راوێژكاری داود ئۆغڵو بوو لە یادی سەدساڵەی (قەتڵوعام) ی ئەرمەندا، كەساڵی پار یەكێتی ئەوروپاش بەفەرمی ئەو كارەساتەی بەكۆمەڵكوژی ناساند، مەهچوپیان دژی هەڵوێستەكەی یەكێتی ئەوروپا نەوەستایەوە و دواییتر ئاكپارتی بەهیچ شێوەیەك ئاماژەی بەبوون و پێكهێنانی ئەو كۆمیتەیە نەكردووە، هەروەك ئەوەی نەبوبێتن تاكو مەسەلەی سوكایەتیكردن بە ١١٢٨ مامۆستا ی زانكۆ و پرۆفیسۆرەكان لە لایەن خودی سەرۆك كۆمار رەجەب تەیب ئەردۆگان هاتە پێشەوە بەڕاشكاوی دەركەوت كە ئاكپارتی لە بنچینەدا دژی بوونی رۆشنبیران و رۆڵگێڕانیانە لە ناو كۆمەڵگای توركیدا، لێرەدا وەبیرهێنانەوەی پێكهێنانی كۆمیتەی پیاوەعاقڵەكان لە توركیادا سەنگی مەحەكە بۆ دیموكراتی بوون و فاشی بوونی دەسەڵاتی ئێستای توركیا... ئەگەر درێژەبدرایا بەكارەكانیان ئەوا توركیایان بەرەو دونیای دیموكراتی بەكێش دەكرد، بەڵام پێدەچێت سروشتی ئاكپارتی لەگەڵ دیموكراتیەت و هەڵبژاردن و سیستەمی پەرلەمانیدا نەگونجێت و زیاتر دەسەڵاتەكەیان بەرەو تاكڕەوی بچێت و لەو پێناوەشدا لەهیچ یاسا لۆكاڵی و گەردونییەكان نەپرینگێنەوەو مەسەلەی مافی مرۆڤیش بە ئیجازە بنێرنەوە بۆ ئەوروپاو ئەو شوێنانەی، كە لێوەی بەرپا بووە . جا گەر بە مێژووی توركیا لە سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی وكەمالی وئەردۆگانیشدا بچینەوە، ئەوا تەنها بریتی بووە لە كوشتن و دورخستنەوەو زیندانیكردنی هەتا هەتایی سیستەمی براكوشتن (نڤام قتل الاخوە) ی بنەماڵەی سوڵتانەكان .
دوای داڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانیش لەئەنجامی شەڕی جیهانی یەكەمیشەوە كەمالیستەكان وسیستەمی تاكڕەوی حیزبی دەستی پێدەكات تاساڵی شەستەكان تەنها جارێك دیموكراتەكان دەسەڵاتیان وەرگرتووە، كە ئەویش بەلەسێدارەدانی سەرۆكی حیزبەكەیان (عدنان مندرس) كۆتایی هاتووە.
ساڵانی هەشتاكان (ڕژێمی جونتا)ی كەنعان ئێڤەرنی كۆدەتاچی تا نەوەدەكان توركیا ببوە زیندانی حیزبە ئیسلامیەكان و راوەدونانی سەركردەكانیان وداخستنی پارتەكانیان، بۆ نمونە بەشێكی ژیانی دامەزرێنەرو بیرمەندی ئیسلامی سیاسی لە توركیادا (نەجمەدین ئەربەكان) بریتی بوە زیندانی خۆیی و داخستنی حیزبەكەی .
ساڵانی نەوەدەكانیش دیسانەوە توركیا بۆتەوە گۆڕستانی حیزبەكوردییەكان و زیندانیكردنی سەركردەكانی زنجیرەی ناوگۆڕینەكانی (Hep) و (Dep) و (Hadep) و(Dehap) ئەحمەد تورك و خەتیب دیجلە و لەیلا زانا و ئۆرهان دۆگان لە سەركردەكانیان بوون، كە چەندین ساڵ تەنها لە سەر دەربڕینی وشەیەكی كورد لە زیندانەكان دا بوون .
لە دو هەزارەكانیشەوە واتا لەسەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامییە چەوساوەكانی جاران و جەلادەكانی ئێستادا دیسانەوە كۆدەتاو داخستنی پارتەكوردییەكان بەشێوەیەكی مۆدێڕن درێژەی هەیە ... لە ئێستا دا سوڵتان ئەردۆگانی سەركردەی دیكتاتۆر وبێ ركابەر دەیەوێ مۆڵەتی سیاسەتكردن لە هاوسەرۆكەكانی (HDP) و( DTK) و ( HDK) و (DBP) و (EMEK-P) بسەنێتەوە و سەرچاوەی داهاتی دەوڵەتیشیان لێببڕێت، كە بە پێی یاسای حیزبەبراوەكانی، كەلە لە ١٠% لەمپەڕی فاشیستەكان لەسیستەمی هەڵبژاردندا تێپەڕاندبێ بودجەی تایبەتی لە خەزینەی دەوڵەت وەردەگرێت... سولتان ئەردۆگان سەرەتا دەیەوێ بەڕێگەی یاسایی، كەلە دەستوری توركیادا هاتووە هاوسەرۆكەكانی ئەم حیزبانە بەو بڕگە دەستورییە تاوانبار بكات، كە دەڵێت هەر حیزب ولایەنێك هەوڵی دابەشكردن وجوداخوازی بدات مۆڵەتی سیاسەتكردنی لێدەسێنرێتەوە سزادەدرێن و پارتەكەشیان دادەخرێت، جا لێرەدا مەبەستی سوڵتان ئەردۆگان لە بەرنامەی (خۆبەڕێوەبەری خۆجێییە) كە ئەو حیزبانە پێشنیاریان كردووە بۆ ناوچە كوردنشینەكان وەكو ئەلتەرناتیڤێك بۆ دۆخی هەڵپەسێراوی پرۆسەی ئاشتی . كە لەبەرنامەكەی ئەو حیزبانەدا خۆجیاكردنەوە و دابڕینی خاك و سنوردانان نیە، بەڵام سوڵتان بۆ (كێلانێك دەگەڕێ بۆ خەنجەرەكەی) ... ئەگینا مەسەلەی خۆبەڕیوەبردنی خۆجێیی (خۆسەری) لە جاڕنامەی نەتەوەیەكگرتوەكان و دەستوری یەكێتی ئەوروپاشدا مەرجێكە بۆ بوونە ئەندامی توركیا لەیەكێتی ئەوروپادا... ئێستاش توركیا تا مەسەلەی خۆسەری بۆ نەتەوە ناتوركەكان و ناموسڵمانەكان كۆتایی پێنەهێنێت، ناتوانێت داوای ئەندام بونی تەواوەتی بكات .

‌ 2833 جار بینراوه‌
07/02/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved