»  کوردستان
 بڕیارە پارەی كارمەندانی پرۆسەی ریفراندۆم لەكەركوك دابەش بكرێت



 تائێستا مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك كە كارمەندبوونە لە ریفراندۆمەكەی ساڵی رابردوو پارەیان وەرنەگرتووەو بەڕێوەبەری خوێندنی كوردیش دەڵێت:” لەم هەفتەیەدا پارەكە وەردەگرن”.
رەئوف سەعدوڵا، بەڕێوەبەری بەشی خوێندنی كوردی لە كەركوك، لە لێدوانێكیدا بۆ (هەواڵ)، رایگەیاند:”وابڕیارە لەم هەفتەیەدا پارەی كارمەندانی پرۆسەی ریفراندۆم دابەشبكرێت”، ئەوەشیخستەڕوو:”پێمانیان راگەیاندووە لەم هەفتەیەدا پارەكە دەگاتە گەنجینەی چەمچماڵ و لەوێ ئەو مامۆستایانەی كە كارمەندبوونە لەبەڕێوەچونی ریفراندۆمەكەی ساڵی رابردوو وەریدەگرن”. 
بەوتەی  بەڕێوەبەری بەشی خوێنی كوردی لە كەركوك، تەنها ئەو مامۆستایانەی لەكەركوك و كارمەندبونە لە ریفرانۆدمەكەی هەرێمی كوردستان پارەیان وەرنەگرتوە، ئەگینا سەرجەم شارەكانی دیكەی هەرێم پارەكەیان وەرگرتووە، باسی لەوەشكرد:”چاوەڕوانین لەم هەفتەیە دابەشیبكەن”. 
رەئوف سەعدوڵا، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد:”لە ئێستادا كارەكەین بۆ كۆكردنەوەی سەرجەم دۆسیەی وانەبێژەكانی پەروەردەی كەركوك كە ماوەی چەند ساڵێكە پارەیان بۆ خەرجنەكراوە”، وتیشی:”ئەوان لە وەزارەتەوە لاریان لە خەرجكردنی نییە، بەڵام ئێمە لێرە دۆسیەكانیان كەموكورتیی تێدابووەو لە ئێستادا كاردەكەین بۆ كۆكردنەوەو چاكردنەوەی دۆسیەكانیان تاوەكو بینێرین بۆ وەزارەت بۆ ئەوەی پارەكەیان بۆ خەرج بكەن”. 
بەرێوەبەری بەشی خوێنی كوردی لە كەركوك، راشیگەیاند:”لە ساڵی 2016 وانەبێژەكان پارەی دوو مانگیان وەرنەگرتوەو لە ساڵی 2017 و 2018 هیچ بڕە پارەیەكیان وەرنەگرتووە”. 







‌ 607 جار بینراوه‌
6/2/2018 1:01:40 AM
Print Friendly and PDF
بابەتی زیاتر ...
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved